ئازا پرێس
💢ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئاشکرابوو ، ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بڵاوکرایەوە:
١-هەردوو شاندی دانووستانکار بارودۆخی ناوچەکە و ئەو گۆڕانکارییانەی هاتوونەتە ئاراوە، کاریگەرییان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان باس کران.
٢-هەردوولا کۆک بوون لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لە پارێزگاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناخەدا.
٣-باس لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی پێویست بە سەرخستنی ئەو پرۆسەیە کرا.
💢ئەوەی چاوەڕێ دەکرا ئەمڕۆ شاندی هەردوو حیزب کۆمەڵێک هەنگاوبنێن بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت، بەڵام وەک لە ئەنجامنامەکەیان دیارە، پێکهێنانی حکومەت درێژکراوەتەوە بۆ لێژنە و لێژنەکاری.
💢دیاردەبێ نایانەوێ بەمزووانە کابینەی نوێ پێکبەهێنرێ.