ئازا پرێس
💢بەپێی نوسراوێک کە واژۆی عه‌لی حسێن موئه‌یه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی له‌سه‌ره، ڕەوانەی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و گشت وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی دیكه كراوه، كۆمسیۆنەکە داواده‌كات ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆمی سیروان بارزانی.
💢بەپێی نوسراوەکە، كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم بڕی 16 ملیار و 990 ملیۆن و 886 هه‌زار و 503 دینار و 45 فلس، هه‌روه‌ها 31 ملیۆن و 584 هه‌زار و 142 دۆلار و 52 سه‌نت” قەرزارە.
💢كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و پارانه لای کۆمپانیاکە بۆ پێشێلكردنی ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌كه و بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تی كاركردن له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه دەگەڕێنێتەوە.
💢ڕاشیگه‌یاندووه، “كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگا و ئه‌و هۆشداریانە نه‌بووه كه کۆمسیۆنەکەمان ئاراسته‌ی كردوون و جدی نییه له دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوون، بۆیە بڕیاردرا دەست بەسەر موڵک و ماڵەکەیدا بگیردرێت.