ئازا پرێس
💢دوێنێ شاندێکی پارتی دەم چوونە ئیمرالی و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجامدا، شاندەکە کەپێکهاتبوو لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و سڕی سوریا ئۆندەر، لە گەڕانەوەیان گوتیان بە راگەێنراوێک ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەمان رادەگەێنین
♦️دەقی راگەیێندراوەکە:
بۆ راگەیاندن و رای گشتی؛
🔻لە ٢٨ـیی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، دانیشتنێکی فراوانمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئیمرالی ئەنجام دا. تەندروستیی باشە و ورەی زۆر بەرزە. هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی کورد، زۆر گرنگ بوون.
لە دانیشتنەکەدا کە هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا کرا، بەڕێز ئۆجالان پێشنیازی چارەسەری ئەرێنیی خستەڕوو بەرامبەر بە سیناریۆ تاریکەکان کە دەسەپێنرێن.
♦️چوارچێوەی گشتیی بیرۆکەکان و روانگەکانی بەم شێوەیەن:
– بەهێزکردنەوەی برایەتی تورک-کورد، وێڕای ئەوەی بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییە، گرنگە و بووەتە پێویستییەکی چارەنووسساز بۆ هەموو گەلان.
– بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن و هەڵوێستی ئەرێنی و بونیادنەرانەیان هەبێت بەبێ گیرۆدەبوون بە حیساباتی کاتی و تەسک. بێگومان یەکێک لە گرنگترین مەیدانەکانی ئەم بەشدارییە، پەرلەمانی تورکیا دەبێت.
– رووداوەکانی غەززە و سووریا دەریان خستووە کە چیتر ناکرێت چارەسەری ئەم کێشەیە دوابخرێت کە هەوڵدەدرێت لە رێگەی دەستتێوەردانی دەرەکییەوە ئاڵۆزتر بکرێت. بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی کارێک کە گرنگییەکەی هاوشێوەی مەترسییەکەیە، پێشنیاز و بەشداریی ئۆپۆزیسیۆنیش گرنگن.
– من خاوەنی ئەو شارەزایی و بڕیارەم کە بەشداری پێویست لە پارادایمە نوێیەکەدا بکەم کە بەڕێزان باخچەلی و ئەردۆغان پشتیوانیی لێ دەکەن.
– شاند، ئەم روانگەیەی من لەگەڵ دەوڵەت و لایەنە سیاسییەکان باس دەکات. لەبەر رۆشنایی ئەمانە، ئامادەم هەنگاوی ئەرێنی بنێم و بانگەواز بکەم.
– هەموو ئەم هەوڵانەمان، وڵات دەگەیێنێتە ئەو ئاستەی شایستەیەتی و هاوکات رێبەرێکی زۆر بەنرخیش دەبێت بۆ گۆڕانکاری دیموکراتی.
سەردەم، سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە.
بەڕێزەوە بۆ رای گشتی،
٢٩ـی کانوونی یەکەمی٢٠٢٤
پەروین بوڵدان و سڕی سوریا ئۆندەر