ئازا پرێس
بە پێی ئەو ئامارانەی دەستمان گەیشتووە، لە ساڵی ٢٠٢٤ ئاماری کوشتن و حاڵەتەکانی توندوتیژی سەر ژنان بەم شێوەیە بووە.
ئاماری کوشتن یاخود ناچار بە خۆکوشتن لە ژنان دا ٢٩ ژن کوژراون یاخود سوتێدراون، ٢٧ ژن ناچار بە خۆکوشتن و خۆسوتاندنکراون، کە ٧ حاڵەتیان بە شێوازی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە. هەروەها ٢ حاڵەتی سووتاندن ڕوویداوە کە تەندروستیان جێگیر بووە و دوو حاڵەتیش ڕزگارییان بووە.
٢٣٢ حاڵەتی هەڕەشەکردن تۆمارکراوە، هەر وەها حاڵەتێکی دەست درێژی سێکسیش تۆمارکراوە.
لە چوارمانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا، زیاتر لە ١ هەزار و ٨٠٠ سکاڵا کە پەیوەندیدار بوون بە توندوتیژی خێزانییەوە تۆمارکراوە کە لە سەدا ٧٣ی ئەو توندوتیژیانە بەرامبەر بە ژنان بوو، ڕێژەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەم جۆرەیە؛
پارێزگای هەولێر ٢٦٨ حاڵەت، پارێزگای دهۆک ٢٨٧ حاڵەت و پاریزگای سلێمانی ٢٣٦ حاڵەت لە سەرجەم جۆرەکانی توندووتیژی ڕوویداوە.
١٣ ژنیش بەهۆی هێرشی چەقۆ یان فیشەکەوە بریندارکراون یان بە شێوازی جیاواز ئەشکەنجەدراون.