دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕازیی هەرێمی کوردستان

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕازیی هەرێمی کوردستان

شوبات 1, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

بەناوی خوای گەورە

بەڕێزان:

٭سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٭ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

٭سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

٭وەزیری دارایی عێراق

٭سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان

وەکو ئاگاداران مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە (10) ساڵە لە دۆخێکی دارایی و ئابووریی سەختدا دەژین؛ چونکە لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێمی کورستان

(١٨) مانگی تەواو مووچەیان پێنەداون و (٤٤) مانگیش بەناوی جۆراوجۆرەوە بڕێکی زۆری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان بڕیوە.

لە هەمان کاتیشدا لەساڵی (٢٠١٦)ەوە پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانیان ڕاگرتووە.

لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ گێڕانەوەی مافەزەوتکراوەکانمان؛ چەندین ڕێگەی مەدەنیمان گرتووەتەبەر، سەدان خۆپیشاندانمان ئەنجامداوە و سەدان ڕۆژ بایکۆتی هۆڵەکانی وانەوتنەوە و فەرمانگەکانمان کردووە.

هاوکات سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردووە و پەیام و داواکاری خۆمانمان پێگەیاندوون.

بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەجیاتی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانمان، هەمیشە بە تووندترین شێوە، بەرەنگاری مامۆستایان و فەرمانبەران بوونەتەوە. سەدان ناڕەزاییان لێ دەستگیرکردووین و چەندین مامۆستا و خۆپیشاندەریان شەهیدکردووە.

ئێستاش دوای ئەو ماوە دوور و درێژە، کێشەکان نەک چارەسەر نەبوون؛ بەڵکو قووڵتربوونەتەوە.

لە ئێستادا کە ئەم پەیامەتان ئاڕاستە دەکەین؛ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و قەزای کۆیەی پارێزگای هەولێر، دەرگای قوتابخانەکان و زۆرێک لە فەرمانگەکان داخراون و مامۆستایان و فەرمانبەران بەهۆی بێمووچەییەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە، هاوکات له ئێستادا بۆ داکۆکی له مافەکانمان ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری هاوڕێمان لەبەردەم نووسینگەی سلێمانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پارێزگای سلێمانی مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە.

ئاگادارین لە ئێستادا هەوڵ و گفتوگۆ هەیە بۆ چارەسەری پرسی مووچە؛ بەڵام بەداخەوە گفتوگۆکان تاوەکو ئێستا بەرهەمێکی ئەوتۆیان نەبووە، بۆیە ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێم، دوو ڕۆژە هاتووینەتە بەغداد،  تا لەنزیکەوە وەکو هاووڵاتییەکی عێراقی، گرفت و داواکارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان  ئاڕاستەی بەڕێزتان بکەین.

 

لە گرنگترین داواکارییەکانیشمان ئەمانەن:

١ـ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم، هەروەها ئەو مووچەخۆرانەش کە خانەنشین دەکرێن، بەو پلەیەی کە شایستەی بوون، خانەنشین بکرێن.

٢ـ پرۆژەی “هەژماری من”ی دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕەتدەکەینەوە و داواکارین مووچەکانمان هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراقی؛ لەلایەن بانکە فیدراڵییەکانی حکومەتی عێراقەوە تەوتین بکرێت.

٣ـ بەزووترین کات لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە، بۆ ئەوەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبکات.

٤ـ لە هەموواری پرۆژەی یاسای بوودجەدا بڕێک پارەی پێویست تەرخان بکرێت بۆ گێڕانەوەی مووچە بەناو پاشەکەوتکراوەکان و ئەو مووچە و بڕە پارانەی، بەهەر ناوێکەوە لە مووچەکانمان بڕاون.

٥ـ بەزووترین کات پرسی مووچەی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ساڵی نوێ یەکلایی بکرێنەوە و دابەشبکرێن.

لە کۆتاییدا

داواکارین حکومەت و پەرلەمانی عێراق،  ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆیان بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ بکەن و مووچەی مووچەخۆران دووربخرێتەوە لە ململانی سیاسییەکان و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکرێن و ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم نەکرێین بە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم.

هەر لێرەوە ڕایدەگەیەنین مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە پارێزگای سلێمانی لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان، ژیان و سەلامەتی ئەوان لە ئەستۆی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە، بۆ پارێزگاری لە ژیانی ئەوان و بەهەند وەرگرتنی داواکارییەکانمان؛ چاوەڕوانین پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەزووترین کات چارەسەر بکەن.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

سەلوان مۆمیکا .. دەرکەوتن و لەناوبردنێکی گوماناوی

بابەتی دواتر

سێماڵکا – تەنیا دەروازە و پردی نێوان ئیمپراتۆریەتی تاریکی و ڕوناکی

editor

بابەتی دواتر
سێماڵکا – تەنیا دەروازە و پردی نێوان ئیمپراتۆریەتی تاریکی و ڕوناکی

سێماڵکا - تەنیا دەروازە و پردی نێوان ئیمپراتۆریەتی تاریکی و ڕوناکی

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?