سیروان کەلاری
لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی بەغداد لەسەر دەستی عەبدولکەریم قاسم ، نرخی بنەماڵەی بارزانیش لەلای شای ئێران بەرزبۆوە و بوون بە ئەلتەرناتیڤی ئەو پەیماننامەیە و ئیدی هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ ئەو بنەماڵەیە بوون بە زەروویەک لەسەر بەدەنی گەلی کورد ۆ خوێنی ئەمژن.
زۆر بەکورتی؛ پەیماننامەی بەغداد لەنێوان تورکیا و ئێرانی سەردەمی شا و ئێراقی سەردەمی مەلیکی لەسەر دەستی نوری سەعید و پاکستان لە ساڵی ۱۹٥٥ مۆرکرابوو، کە بە ئەرێکردنی ئەمریکیەکان و بەریتانیەکان ئەودەم گوایە بۆ ڕێگریکردن بوو لە هەژموونی یەکێتی سۆڤیەت و شۆڕبوونەوەیان بەرەو خۆرهەڵاتی ناوڕاست، بەڵام ئەو ڕێکەوتننامەیە لە ساڵی ۱۹٥۸ لەدوای شۆڕشەکەی عەبدولکەریم قاسم هەڵوەشایەوە. هەرچەند مەلا مستەفا هەرزوو خۆی گەیاندە عەبدولکەریم و خۆی بە قەیتانی پۆستاڵەکانی چواند، بەڵام زۆری نەبرد کە لێی هەڵگەڕایەوە و بە فیتی شای ئێران ئابڕووی گەلی کوردیان برد و کارەساتێکیان بەناوی “شۆڕش”ی ئەیلول لەدژی عەبدولکەریم دروست کرد دروست کرد، کە تا ئەمڕۆ گەلی کورد باجەکەی دەدات. ئیدی لەو سەردەمەوە باکوری ئێراق ( باشوری کوردستان) وەک ناوچەیەکی بەیەکگەیشتنی هەژمونی تاران و ئەنکەرە چاوی لێدەکرا و بۆ ئەو مەبەستەش هەر جارە کام لەو دوو پایتەختە ویستبێتیان، بنەماڵەی بارزانیان وەک داشەهارە بەکار دەهێنا، هەندێ جار بنەماڵەی بارزانی لەیەک کاتدا بۆ بەرژەوەندی هەردوو پایتەختەکە لەدژی دۆزی گەلی کورد کاری دەکرد.
سەبارەت بە باکوری کوردستان مەلا مستەفا بارزانی یەکەمین زەبری لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی ئەو پارچەیە وەشاند و لەسەر سفرەکەی خۆی ( سەعید یاڵچی و دکتۆر شڤان) ی کوشت و مەرگی ئەوانی کرد بە دیاری بۆ داکوتینی ڕەگێکی نوێی جاشایەتی کە هەتا هاکان فیدان و ئیبراهیم کاڵن و مەسرور و مەنسور بارزانی درێژەی هەیە و هەولێریان کردووە بە ویلایەتێک بۆ سەڵتەنەی ڕەجەب ئابێ.
مەسعود بارزانی کە لە ساڵانی ۹۰ەکان دەستی بە خوێنی کچان و کوڕانی باکوری کوردستان سورە، دوای پیربوون و نوسینەوەی وەسێتنامە چرای سەوزی بۆ مەسروری کوڕی هەڵکردووە، کە پارەی دزراوی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەبو عەمشە و ئەبو محەمەد جولانی خەرج بکات و تێچووی هێرشەکانی چەتەی ڕۆژ و کۆنە داعشیەکان بۆسەر عەفرین و شەهبا و بەنداوی تشرین لە ڕۆژاوای کوردستان دابین دەکات، لەگەڵ ئەوەش مەکینەیەکی میدیایی و کۆمەڵێک زوڕناژەنی لە هەر دوو دەڤەری سەوز و زەردیش خستۆتە کار بۆ هێرشی میدیایی بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان و جار و بار لێرەولەوێ ، لە پشتی جەندرمە و هێزە تایبەتەکانی سوای تورکی داگیرکەریشەوە ڕیزێک فیشەک بەرەوڕوی چیاکانی بادینان دەتەقینن، کە بە دانپیانانی خەڵکی ئەو دەڤەرە هەرێمەکانی گەریلا تاقە ناوچەیەکن لە بادینان کە ئێشتا شکۆی مابێ و بستەباڵاکانی بارزانی گڵاویان نەکردبێت.
بنەماڵەی بارزانی کە نوێنەرایەتی بەرەی سوننی – جیهادی ئەردۆ-تۆرانی دەکات لە ناوچەکە و لە نزیکترین ڕابردووشدا تاوانی کۆمەڵکوژی هەزاران کورد بە هەماهەنگی نهێنی لەگەڵ داعش لە قاچیانەوە ئاڵاوە، بەوە ناوەستن وەک مەیمون بچنە پێشی پاسەکەی ئەردۆگان و شار بەشاری باکوری کوردستان بگەڕێن بۆ ئەوەی دەنگ بۆ ئاکەپە و ئەردۆگان کۆبکەنەوە، ئەمڕۆ یەک پارچە قاچی گەریلاکانی ئازادیش دەگەزن و خۆیان و پارتی دیموکرات بە نیوە باشەکەیەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیشیان کردووە بە دەزگایەک ، کە نەک خودی هاکان فیدان، بەڵکو بچوکترین ئەفسەری دەزگای میتی تورکی دەچێتە لاژوروویان و فەرمانیان پێ دەکات کە چی بڵێن چۆن بکەن.