سۆران شارەزووری
بنەماڵه‌ی به‌رزانی دیارترین بنه‌ماڵه‌یه كه وه‌كو مێژووی خودی بنه‌ماڵه‌كه‌یان؛ به درێژایی دوو سه‌ده‌ی رابردوو له هه‌وڵ و پاکتاو کردنی سه‌رجه‌م جووڵانه‌وه شۆڕشگێڕییه كوردییه‌كان و سەرکردەکانیان له هه‌ر چوار لای کوردستانیشدا میژووێکی تاریکیان هەیە. جا هه‌ر له پیلانگێڕی، گرتن، سه‌رنگومكردن و كوشتن هه‌تا به راده‌ستكردن یاخود فرۆشتنیان به دوژمنانی هه‌بوونی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌گات، له هه‌ر كوێیه‌كی به‌سه‌رهات و ئه‌نجامه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌و جوڵانه‌وه شۆڕشگێڕییانه بڕواندرێت، ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌ی بینینی شوێن پێ و په‌نجه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی هه‌ڵگرتووه.
دوور ناڕۆین و به‌تایبه‌ت له‌م سه‌ده‌یه‌ی رابردوودا وه‌ك چۆن له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشه‌نگایه‌تییان بۆ رژێمی ئێران كرد و پێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر حزبی دیموکرات ( قیادە موەقه‌ته) و تا شەهید کردنی سلێمان موعینی و وه‌شاندنی گورزی سه‌خت له‌و حزبه رانه‌وه‌ستان، له باكور؛ شه‌هید كردنی د.شڤان و له‌ناوبردنی جوڵانه‌وه‌كه‌ی، له باشوور؛ هه‌ر له دارده‌ستی كردن بۆ رژێمه‌كانی توركیا و ئێران و ئێراق و چاوساخی و جاشایه‌تییان تا به سه‌ربڕینی رۆژنامه‌نووسان و كوشتنی خاوه‌ن شه‌هیده‌كانی پارته‌كه‌ی خۆیشیان و ته‌نانه‌ت قوربانی كردنی خه‌ڵكی باشوور له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه كه‌سێتی و خێزانییه‌كانی خۆیان، له رۆژئاوای کوردستانیش به‌تایبه‌ت له‌م 14 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی كورد و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌دا به داڵده‌دان و هاوكاریكردنی چه‌ته‌كانی داعش له شه‌ڕی دژی كورد دا هه‌موو هه‌وڵێكییان بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی مێژووی پڕ له خیانه‌ت و خۆڕازاندنه‌وه بووه بۆ دوژمنان و نه‌یارانی ئازادی و رزگاربوونی كورد له مێژووی داگیركراویی و ژێرده‌سته‌یی.
ئاشكرایه و به ده‌یان جار دانی پێدا نراوه كه دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشووری كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای تاكه مه‌رجی به‌شداریكردن بووه له شه‌ڕی دژی پارتی كرێكارانی كوردستاندا. هه‌ر بۆیه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا ئێستاش به‌ئاشكرا و بێ باكانه له‌پێناو شكستهێنان به هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازی كورد ده‌ستیان به خوێنی ده‌یان هه‌زار شۆڕشگێڕ و هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی سوور كردووه. ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا ناوی پێشمه‌رگه‌ی به‌جۆرێك له ئامانجه راسته‌قیینه‌كانی دوور خستۆته‌وه كه به‌ته‌واوی له خشته‌ی بردووه و چیتر هیچ كوردێكی وشیار و تێگه‌یشتوو نایه‌وێت له ده‌م و ده‌نگی هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه گوێبیستی ناوی پێشمه‌رگه ببێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و مشته راستییه‌ی كه له خه‌رواری مێژوو و كرداره‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا وه‌كو دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك؛ مەسعود به‌رزانی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه نه به كردار و نه به گوته و ناویش ئاماده نه‌بووه و نییه له‌و ئه‌قڵییه‌تی ژێرده‌سته‌یی و دارده‌سته‌ییه‌ی ناوی مه‌رجه‌عییه‌تی لێناوه رزگار بكات و به‌هیچ جۆرێكیش ئاماده نییه به‌ئه‌ندازه‌ی پردی سیرات ده‌رفه‌ت بۆ هاتنه كایه‌ی پێشه‌نگێكی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه بهێڵێته‌وه. وه‌ك چۆن یه‌كه‌مین كه‌س بوو به‌ناوی كورده‌وه داوا له ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان بكات پ ک ک بخه‌نه لیستی تیرۆری خۆیانه‌وه و تاكۆتا دژایه‌تی بكه‌ن، به هه‌مان شێوه‌ش له پیلان و گه‌له‌كۆمه‌ی رفاندن و زیندانیكردنی رێبه‌ری پ ک ک ش دا شانبه‌شانی ده‌وڵه‌ته زلهێز و داگیركه‌ره‌كان، ئه‌و زلهێزانه‌ی به شمشێری لۆزان و چه‌ندین په‌یمان و رێكه‌وتنی تر كورد و كوردستانیان پارچه پارچه كرد، رۆڵێكی كارا و سه‌ره‌كی ببینێت، كه هه‌ر له رۆژگاری 15ی شوباتی 1999 دا به سنگ ده‌رپه‌ڕاندنه‌وه به زمانی خۆیان باسیان ده‌كرد.
دوابه‌دوای ئه‌وانیش له چه‌ند په‌رتووكێكی چاپكراوی ده‌ستی دیبلۆمات و كۆنسڵ و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی زلهێزانی پیلانگێڕی 15ی شوباتدا و له په‌رتوكی نهێنییه‌كانی خودی مۆسادیشدا جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت دراوه به هاوكاری، كارئاسانی و رۆڵی گرنگی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و به‌تایبه‌تیش مه‌سعود به‌رزانی له پیلانگێڕییه‌كه‌دا كه چۆن جێگه و پێگه‌یه‌كی هه‌بووه له ژووری سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئیتر ته‌نانه‌ت نه‌ك ئازاد بوون به‌ڵكو ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك یان هه‌ر جۆره په‌یامێك له ئۆج ئالانه‌وه كه به‌ڵگه و سه‌لمێنه‌ری به‌چۆكداهاتنی ده‌وڵه‌تی توركیا فاشی و سه‌رجه‌م دار و ده‌سته و به‌كرێگیراوه‌كانییه‌تی و شكستخواردنی پیلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌كانیانه؛ به ئاشكرا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌رزانی نیگه‌ران كردووه. چونكه جگه له فیداكردنی بنه‌ماڵه‌كه‌یان، به‌ری ره‌نج و هه‌موو مافه‌كانی خه‌ڵك و هه‌رێمی باشووری كوردستانیان به پیلانی پاكتاوكردنی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه و له‌ناوبردنی رابه‌رایه‌تییه‌كانیان به‌خشی، سه‌رباری شه‌هیدكردنی هه‌زاران شۆڕشگێڕ و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمان و برسی كردنی خه‌ڵك و تێكدانی باری ره‌وشت و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی كورد به‌تایبه‌تیش له باشووری كوردستاندا؛ نه‌یتوانی شكست به هێڵی ئازادیخوازی كورد بهێنێت. ئه‌مجاره‌یان هێڵی ئازادیخوازی كورد شكستی به هێڵی خیانه‌ت هێنا.