سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
لە چاوەڕوانی ڕاگەیندراوی ئۆجالاندا.

لە چاوەڕوانی ڕاگەیندراوی ئۆجالاندا.

شوبات 15, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

د. محەمەد كیانی

لە بانگەوازی چاوەڕوانكراوی ئۆجالاندا ئایا پرسەكە ئازادكردنی عبداللە ئۆجالانە یان چارەسەركردنی كێشەی كوردە بە شێوازێك بێت ئاشتی و سەقامگیری بەدوای خۆیدابێنت؟ هەر كەس پشنیاری چەكدانانی پ ك ك بكات بێ ئەوەی چوارچێوەی پڕۆسەیەكی هەنگاو بەهەنگاوی تۆكمە دارێژراوبێت، شكست دێنێت. كاتێ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، تۆنی بلێیر دەستی برد بۆ چارەسەركردنی پرسی باكۆری ئێرلەندا و چەكداماڵینی ئای ئار ئەی (سوپای كۆماری ئێڕلەندا، جەیشی جمهوری ئێڕلەندی) بە نیازی چارەسەری كێشەی نێوان لایەنە پەیوەنددارەكان، بە حكومەتی بەریتانیاشەوە، دانوستاندنەكان لە نێوان شنفەین وەك نوێنەری ئای ئار ئەی و كاسۆلیكەكانی ئێڕلەندا لە لایەك، پڕۆتستانەكانی ئێڕلەندا و حكومەتی بەریتانیا لەلایەكەی تر و بە نێوەندگیری ئەمریكا دەستی پێكرد. لە ئەنجامدا گەیشتنە داڕشتنی پڕۆسەیەكی قۆناخ بە قۆناخ بۆ گەیشتن بە كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و چەكداماڵینی ئای ئار ئەی. ئەو پڕۆسەیە بە تێپەڕبوون بە قۆناخەكانیدا و بە ئیلتیزامكردنی لایەنەكان بە هەنگاوە دیاریكراوەكانی هەر قۆناخێك و دورستبوونی باوەڕی  لە نێوان لایەنەكان ئەنجامگیر بوو تا كەیشتە قۆناخی هاوبەشیكردن لە دەسەڵاتدا و ئینجا بێدەنگبوونی چەك. دوای ئەمە، پڕۆسەكە ڕێچكەی دیموكڕاسی وەرگرت و ئێستا بە گوێرەی نوێنەرایەتی دیموكڕاسیانە دەستاودەستكردنی دەسەڵاتی سیاسی دەكرێت. شنفەین لە حیزبی كەمینەی كاسۆلیكەكانەوە ئێستا بووەتە زۆرینە بەهۆی پەیاكردنی جەماوەر لەناو پڕۆتستانەكانیش لەبەر كاریگەری سیاسەتە خزمەتگوزەرانیەكانی و دەرچوونی لە چوارچێوەی نوێنەرایەتیكردنی كاسۆلیكەكان بەرەو نوێنەرایەتی كردنی بەرژەوەندی سەرجەم دانیشتوانی باكوری ئێرلەندا.

ئەگەر ڕێككەوتن لە نێوان  دەسەڵاتدارانی توركیا و عبدوللا ئۆجالان و دەم پارتی لەسەر پڕۆسەیەكی گشتگیری لەم جۆرە بكرێت، ڕاگەیندراوەكەی ئۆجالان ڕەنگە ئەنجامی هەبێت وسەربگرێت و پ ك كەش چەك دابنێت. بەم جۆرە نەبێت، نە كێشەی كورد چارەسەر دەبێت، نە پ ك كەش چەك دادەنێت، هەتا ئەگەر پ ك ك چەكیش دابنێت ماوەیەكی تر بە شێوەیەكی تر كورد دەكەوێتەوە بەرگریكردن لە بوون و مافی خۆی بە شێوازی وها گونجاو بێت لەگەڵ شێوازی دەوڵەتی تورك بەكاری دەهێنێ دژی گەلی كورد هەتا بەرانگاربوونەوەی توندوتیژ. بێ  ئەوەی تورك و دەوڵەتی تورك دەستهەڵگربێت لە توندوتیژی بەرامبەر بە كورد و داننان بە بوونی كورد و مماڕەسەكردنی مافەكانی زەمینەی بنبڕكردنی توندوتیژی لە توركیا كۆتایی نایەت.

وەك جارێك لە مانگی دوازدەی ٢٠١٢ بە سەفیری ئەمریكا لە عێراق و برێت مەكگۆرك و ڕۆبەرت فوردی نوێنەری ئەمریكا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سوریام وت: ”دەبێ بزانن ڕەگی سەرهەڵدانی ڕێكخستنێكی بەهێز و نهێنی وەك پ ك كەی چییە، ئینجا حوكمیان بەسەردا بدەن. ناوهێنانیان بە تیرۆریست چارەسەر نییە. دەبێ بزانن توندوتیژی و زەبرەوزەنگی بێ ژمارەی دەوڵەتی تورك دژی كورد ئەوەندە توند بووە، كورد هەرچی ڕێكخستنێكی كردووە تورك توانیویەتی بیانتاوێنێتەوە. لە ئەنجامدا كوردیش توانی ڕێكخستنێك بكات ئەوەندە بەهێز بێت بەرگەی توندوتیژی دەوڵەتی تورك و هەوڵەكانی لەناوبردنی گەلی كورد بگرێت و بەرەنگاریان ببێتەوە و بەرگری لە گەلەكەی بكات. ئێوە دەبێ بەم جۆرە سەیری پ ك ك بكەن نەك ناوی ترۆریستی بەسەردا بدەن. پ ك ك بەرهەمی خۆڕێكخستنی پۆڵاینی كوردە بۆ بەرگری كردن لە بوونی گەلی كورد دژ بە توندوتیژی دەوڵەتی تورك و قەڵاچۆكردنی نەتەوەیی گەلی كورد”. وتیشم ”پ ك ك دەزانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕژەوەندی ئێوە و دەڵەتانی ڕۆژاوا لە كوێیە، كەچی تا ئێستا دەستی بۆ بەرژەوەندیەكانی هیچ لایەكتان نەبردووە. ئێوە بۆ نابنە نێوەندگیر لە نێوانیان و سوودمەند دەبن لە چەند لایەنێكی ستراتیجییەوە، بە تایبەت سنوورداركردنی خواستی فراوانخوازی توركیا. چیتان كرد لە نێوان ئای ئار ئەی و بریتانیا، ئەوەش بكەن لە نێوان پ ك ك و توركیا بە بەكارهێنانی هە دە پە”. 

ئێستاش دەیڵێمەوە پرسی كورد و پ ك ك تەنها ئازادكردنی ئۆجەلان نییە، وە چاوەڕوانی ئەوەش لە بەڕێز ئۆجەلان ناكەم ئازادكردنی خۆی لا مەتلەب بێت. هەر پێشنیارێكی هەبێت دەبێ لە چوارچێوەی پرۆسەیەكی گشتگیردابێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد. ناچێتە هیچ عەقڵێكەوە بە بەیانێك بە شەوڕۆژێك پ ك ك چەك دابنێ وەك ئەردۆغان و باخچەلی دەیانەوێ و چاوەڕوانن.

ڕاستیش بڵێم، من گەشبین نیم لەو هەوڵ و پێنەوپەڕۆ تاكتیكیانەی دەسەڵاتدارانی ئێستای توركیا و بانگەوازی ئۆچەلان.

چەند سەیری ئێستای دۆخەكە دەكەم، ئەو توندوتیژی و دوژمنایەتیەی دەوڵەتی تورك و عەقڵیەتەی مامەكردنی ئەردۆغان و هەقان فیدان دەبینم لەگەڵ گەلی كورد و بوونی كورد و مافی كورد و بەستنەوەی بە توناكردنی هەموو قەوارەیەكی كوردی و قوتكردنەوەی سونیزم و عەربیزم بەرامبەر بە پرس و مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد، زۆر ئاستەمە ئەنجامێكی پۆزەتیڤ پێشبینی بكردرێت. تا ئێستا بە دوژمنایەتی و مەترسی سەیری بوونی كورد دەكەن. هەر ئەو مەترسیەش تەنگی پێهەڵچنیون دەست بۆ ئەو دەستپێشخەریانە ببەن بەڵكو بتوانن ئەوەی لێی دەترسن مرداری بكەنەوە و دوای ماوەیەك بگەڕێنەوە سەر ستراتیجی سیاسەتی سەركوتكردن و لەناوبردنی قەوارەكانی كورد بە هەرێمی كوردستانیشەوە لە باشوور.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

رۆڵی مەسعود به‌رزانی لە دەستگیرکردنی عه‌بدولڵا ئۆج ئالان دا

بابەتی دواتر

لەخۆپیشاندانەکانی ١٧ شوباتەوە تا مانگرتنی مامۆستایانی ئەمساڵ

editor

بابەتی دواتر
لەخۆپیشاندانەکانی ١٧ شوباتەوە تا مانگرتنی مامۆستایانی ئەمساڵ

لەخۆپیشاندانەکانی ١٧ شوباتەوە تا مانگرتنی مامۆستایانی ئەمساڵ

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?