ئازاد رواندزی
١٤ ساڵ پێش ئێستا جەماوەری هەرێمی کوردستان لەدژی گەندەڵی و دزی و تاڵانی لە سلێمانی دەستیان بە خۆپشاندان کرد.
دوای ٦٤ رۆژ بەهێز کۆتای پێهێنرا.
لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەوکات، گۆڕان یەکگرتوو، کۆمەڵ، سیاسەتیان لەسەر کرد، بەڵام سیاسەتەکەیان سەرکەوتوو نەبوو.
نەیانتوانی جەماوەریان لە هەولێر بێنە سەرشەقام، هەمانکات لەپەرلەمانیش نەیانتوانی داوای خۆپیشاندەران بسەپێنن.
دوای ١٤ ساڵ مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ هەمان مەبەست هاتنەوە سەرشەقام،
چالاکی مامۆستان رادیکاڵتر و جەماوەریانەتر و خۆبەخشانەتربوو.
مامۆستایان توانیان زیاتر دەمامک و پەردەی سەڕووی دەسەڵات هەڵماڵن و دیوارەکانی سنوری دێگەڵەش تێکبشکێنن. ١٥ رۆژ مانگرتن و خۆپیشاندان شەقامی زیاتر وروژاند.
بەڵام بەداخەوە دیسان هەولێر بەشداری لەخۆپیشاندانەکان نەکرد.
ئەنجامەکانی هەر دوو چالاکیەکە؛
١-شەقامی ناڕەزایەتیەکانیان بە زیندووی راگرت.
٢-دەسەڵاتیان لەرزاند و کارتی سووریان نیشاندا.
٣-سەلمێنرا کە هەڵبژاردن و حکومەت لەدەرەوەی سیناریۆ و خۆسەپاندن شتێکیتر نییە.
٤-خۆپیشاندانەکان سەلماندیان کە پارتی دەستبەرداری سیاسەتی دیکتاتۆر و گەندەڵ و کۆنەپەرستەکانی ناهێنێ.
٥-خۆپیشاندان سەلماندیان کە شەقام ئۆپۆزسیۆنن بەخێو دەکات، ئۆپۆزسیۆن لە پشت خەڵکە و هێزی بەڕێوەبردنی شەقامی نییە.
وەک کۆتای؛
١-هەتا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری هەبێ، دەبێ بزانرێ کە هێزی دیموکراتیانەی خەڵک لە ئاستێکی بەرزدایە، ئەوەی دەتوانێ رۆح بداتە کۆمەڵگە، هێزی دیموکراتیانەی شەقامە نەک حکومەتێکی بێ رۆح و بێ ئیرادە.
٢-بۆیە شەهیدانی ١٧ ی شوبات و مانگرتنی ١٥ رۆژی مامۆستایانی ئەمساڵ بەفیڕۆ نەچووە، بەڵکو خزمەتی بە دیموکراتیزە کردنی کۆمەڵگە کردوە.
٣-بۆیە دەبێ بزانرێ گۆڕانکاری و وەرچەرخان و دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە و حوکمڕانی باج و قوربانی دەوێ،
٤-بەبێ باجدان و قوربانیدان هیچ دەسەڵاتێک خۆی ناگۆڕێ.
جارێکیتر سڵاو بۆ رۆحی شەهیدانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دوای،
ماندونەبوون و رێز بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگر.