سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
کورتە سەرنجێک بۆ بانگەوازیەکەی بەڕێز ئۆجالان.

کورتە سەرنجێک بۆ بانگەوازیەکەی بەڕێز ئۆجالان.

ئازار 2, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

هەڵمەت تەلان

دەبێت هەرکەسێک بە جۆرێک بیرکردنەوەکانی خۆی دەربڕێت لە ڕووداوێکی وەها گرنگ و مێژوویدا، لە خەم خۆری خۆیان، یان هەڵسەنگاندن بە پێی ئەقڵی خۆیان، یان لە ڕوانگەی ئەو سەرکوتکاری و داگیرکاریەی داگیرکەران بەڕێوەیان بردووە لەسەد ساڵی ڕابووردوودا، بۆیە بەترس و دوودڵی لە بانگەوازەکە دەڕوانێت.

بەڵام دەبێت ئەمەندەش بەگرنگی و  بە قوڵای لە بانگەوازەکەش بڕوانین و بە چ ئامانج و مەبەستێک دەست پێشخەری بۆ  بانگەوازێکی بەم شێوەیە لەلایەن بەڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی کراوە. ئایا چەندە هەلومەرجی ئێستا بۆ بانگەوازێکی واها واتادارە، لە ڕۆژی ئەمڕۆدا چەندە بایەخدار و بەرپرسیاریەتیە، چونکە گۆڕانکار و پێشهاتەکان جیاوازی زۆریان هەیە بۆ گەلی کورد و داگیرکەران.

  لە مێژووی ئەم چەند ساڵەی دوایداتێکۆشانی گەلی کورد  و تایبەی ڕۆژئاوایی کوردستان لە دژی  تیرۆرستی داعش  لە جیهان کوردی وەک پاراستنی مرۆڤایەتی نیشاندا و هەموو جیهان شانازی پێوەدەکات تاکوو ئەمڕۆ، بۆیە پێوویستە بۆ قۆناغی ئێستای ناوچەکەش کورد بە هەمان ستراتیژی ئازادانە و  پێکەوە ژیان و دیموکراتیکی بوون و کۆتایی هێنان بە شەڕو خوێن، هەمان ڕۆڵی پێشەنگایەتی ژیانێکی نوێ بگرێتە دەست، بتوانێت کۆتایی بە قۆناغی هەژموونی داگیرکاری و زوڵم و زۆر بێنێت. چونکە جیهان و سیاسەتی جیهانیش دەیانەوێت کورد لەناو سیستەمی سیاسی نوێدا  جێگایی خۆیان بگرن و نموونەی دیمکراتیک و ئازادی و کۆمەڵگایی مەدەنی پەیڕەو بکەن. بێگومان  پشتگیری پرۆسەیەکی بەم شێوەیە دەکەن و هەوڵەکانیان بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکان بۆ سەقامگیری بە بنەمادەگرن. بۆیە ئەوەی دەتوانێت پێشەنگایەتی قۆناغێکی وەها هەستیار بکات بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کوردە بۆیە ئەمڕۆش بەڕێز ئۆجالان بە ئاشکرا دەڵێت ئەم بەرپرسیاریتەیە مێژوویە دەگرمە ئەستۆ و هەنگاوی بۆ دەنێم.

بۆیە هیوادارم کەس نائومێد نەبێت،  نەکەوێتە ناو گێژاوی پروپاگەندەکان. چونکە ئەم پرۆسەیە کە  بەڕێز ئۆجالان هەنگاوی بۆناوە، تەنیا وەک کەسێتی خۆی نییە بەڵکوو لەسەر بنەمایی ئەوەی بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشانی گەلێک بیگەێنێت بە کەناری ئارام و ئازاد و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ گەلەکەی دەستەبەر بکات.

ئەمڕۆ هەموو جیهان دەبنە شاهیدی ئەوەی  کە کورد قۆناغێکی واهادا دەتوان هەم شەڕبکەن و هەم ئاشتی بکەن و بێئەوەی ڕق و قینە و تۆڵە بکەن بە بنەمایی سیاسەتی خۆیان، بێگومان دەبێت بزانین ئەم بانگەوازیە نەک لە لاوازی کورد و پرسەکەیەتی بەڵکوو بە پێچەوانەوە بە هۆی کاریگەری پێگەی گەلی کوردە لەناوچەکەدا. وە ئەمە دەرخەری ئەوە ڕاستیەیە کە کورد  لە پرۆسەی  ئاشتی سیاسی و دیموکراتیک ناترسێت و دەتوانێت وەک هەموو گەلانی جیهان ژیان بکات و چارەسەری سیاسی بە بنەمابگرێت بۆ چارەسەری دۆزەکەی.

بۆئەوە گرنگە تەنیا لە ڕوانگەی چەکەوە لە بابەتی پرسی کورد نەڕوانین و هەڵسەنگاندی بۆ نەکەین. چونکە چەک تاکوو ئەمڕۆ بۆئەوە بووە کوردیش وەک گەلانی هەموو جیهان خاوەن ناسنامە ی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان بن، بۆیە پەنایی بۆ چەک بردووە تاکوو خۆی بپارێزێت و ئەو مافانەی زەوتکراوە بەدەستی بێنێتەوە.

ئەوەی کەمێک بەڕێز ئۆجالان و پەکەکە بناسێت  دەزانێت کە قۆناغی لەم شێوەیە لە دوایی پرۆسەی گۆڕانکاری ستراتیژی لەناو بزوتنەوەکەدا بەردەوام هەبووە، بەردەوام هەوڵیانداوە بە میکانیزمەی سیاسی چارەسەری پرسی کورد بکەن. هەموو دەزانین لە ساڵی ١٩٧٣ تاکوو ١٩٨٤ و ڕاگەیاندنی شەڕی چەکداری پەکەکە هەوڵیداوە بە سیاسی هەنگاو بۆ چارەسەری پرسی کورد بنێت. بۆیە ئەمڕۆش وەک سەرەتای قۆناغی سەدە و دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکە و جیهان کورد لە پرۆسەی جیهانیدا دەیەوێت بە پێی سیاسەتی سەردەم و سەدەی نوێ هەنگاو بنێت و دانەبڕێت لە قۆناغی نوێی جیهانی.

ئەمڕۆش لە ڕوانگەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و جیهان و مۆدێلی نوێ بۆ ناوچەکە گرنگە کوردیش لەناو سیستەمدا بە ناسنامەی خۆی هەبوونی خۆی  هەبێت،  بۆیە دوژمن و هەموو هێزە هەژموونگەراکان بەردەوام هەوڵیان داوە کە کورد لە دەرەوەی سیستەم ژیان بکات، ئەم بانگەوازیە لە خۆیدا گەڕانەوەی کوردە بۆ ناو سیسستەمی جیهانی کە سەدساڵە لێی بێبەش کراوە و لە دەرەوەی سیسستەم هەوڵی لەناوبردن و توانەوەی دراوە، بۆیە دەبێت دەوڵەتی تورک و داگیرکەران باشبزانن ئەم هەنگاوە شەنسی ژیانێکی بێ شەڕ و خوێن بۆ چارەسەری گرنگە و بە بەرپرسیاری مێژووی خۆیان هەستن و بێن بەرەوپیری ئەم بانگەوازەوە مێژوویە و لێی تێبگەن  و هەوڵبدەن  بیکەن  بەبنەمایەک بۆ ئاشتی و ئازادی گەلانی ناوچەکە و هەموو جیهان.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

هاکان و درۆ

بابەتی دواتر

ئەحمەد شەرع بۆچی پەلاماری عەلەویەکان دەدات؟

editor

بابەتی دواتر
ئەحمەد شەرع بۆچی پەلاماری عەلەویەکان دەدات؟

ئەحمەد شەرع بۆچی پەلاماری عەلەویەکان دەدات؟

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?