سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
ساڵڕۆژی ڕوخانی حیزبی بەعس و داگیرکردنی ئێراق

ساڵڕۆژی ڕوخانی حیزبی بەعس و داگیرکردنی ئێراق

نیسان 9, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازاپرێس

ڕۆژی ۹ی نیسانی ۲۰۰۳ سەرۆکی پێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆرج بوشی کوڕ لەپەیامێکدا کۆتایی حوکمڕانی سەدام حسێن و سەردەمی حوکمڕانی حیزبی بەعسی  لە بەغداد ڕاگەیاند کە نزیکەی ۳٥ ساڵ بوو حوکمی ئێراقیان دەکرد. بەوەش سوپای ئەمریکا لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە یەکەم دەوڵەت نەتەوەی لە خۆرهەڵاتی ناوڕاست لەبەر یەک هەڵوەشاند و.

حیزبی بەعسی  لە ساڵی ٧ی نیسانی١٩٤٧ بە سەرکردایەتی میشێل عەفلەق و سەڵاح بیتار  دامەزرا  و لە ساڵی ۱۹٦۳ باڵی هەرێمی ئێراقی ئەو پارتە بەسەرکردایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر کودەتای سەربازییان بەسەر یەکەمین حکومەتی کۆماری ئێراقیدا کرد بە سەرکردایەتی عەبدولکەریم قاسم و عەبدول سەلام عارفی ڕکابەری ئەویان هێنایە سەر حوکم کە ئەفسەرێکی نەتەوەپەرستی سوپای ئێراقی بوو. بەگوێرەی سەرچاوەی پشتڕاستنەکراوە ئەو کودەتایە بە پیلانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی سی-ئای-ئەی و هەواڵگری بەریتانی بەڕێوە چووە، چونکە قاسم بە کەسێکی نزیکی یەکێتی سۆڤیەت هەژمار دەکرا. سەرباری ئەوەی دوای کودەتاکەی ساڵی ۱۹٦۳ بەعسیەکان لە حوکمڕانی دووخرانەوە، بەڵام لەساڵی ۱۹٦۸ەوە بە سەرکردایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر بەعسییەکان دووبارە کودەتایان بەسەر حوکمڕانی عەبدولڕەحمان عارف دا کرد و هەتا ساڵی ۲۰۰۳ بەعسییەکان بەبێ ناوبڕ حوکمی ئێراقیان گرتە دەست. دواجار بەسەرکردایەتی سەدام حسێن کە پێشتر جێگری سەرۆک و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئێراقی بوو، لەساڵی ۱۹۷۹وە هەتا دواڕۆژەکانی کەوتنیان لە ئێراق بەعسییەکان حوکمی ئەو وڵاتەیان بە ئاگر و ئاسن بەڕێوەبرد و دەستیان سوربوو بە کوشتنی سەدان هەزار هاوڵاتی کورد و عەرەب و تورکمان. گەورەترین تاوان و کۆمەڵکوژییەکان کە لە دژی نەتەوەی کورد بەڕێوە چوون، بریتین لە زنجیرەی شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تر و قوربانییەکان بە زیاتر لە ۲۰۰ هەزار کورد مەزەندە دەکرێن.

هەماهەنگی و هاوکارییەکانی وڵاتانی خۆراوایی بۆ حوکمڕانی سەدام حسێن و بەعسییەکان لە ساڵانی جەنگی ئێراق-ئێران (۱۹۸۰ -۱۹۸۸) گەیشتنە لوتکە و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی سەدام حوسەین فرسەت بقۆزێتەوە و کۆمەڵکوژی گەورە لە دژی گەلانی ئێراق و چەندین تاوانی جۆراو جۆر ئەنجام بدات و بێ لێپرسینەوە بۆیسەربچێت. دواجار لەساڵی ۱۹۹۰ فەرمانی بە سوپاکەی کرد پەلاماری وڵاتی کوێت بدەن و داگیری کرد، بەڵام ئەم کردە سەربازییەی دووەمیان بوو بەهۆی ئەفراندنی گەورەترین هاوپەیمانی ناودەوڵەتی مێژوویی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لەدژی ئێراق بۆ دەرکردنی سوپاکەی لە کوێت، کە بوو بەهۆی لاوازبوونی یەکجاری ئەو سوپایە و حوکمڕانی بەعسییەکان و زەمینەسازیشی بۆ دامەزراندنی بەرەیەکی بەرفراوانی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار  خۆشکرد، کە لە باشوری کوردستان (باکوری ئیراق) ڕاپەڕینیان کرد و هەتا کەوتنی بەغداد لە ساڵی ۲۰۰۳ هەرێمی کوردستان بە ئازادی مایەوە.

لە ئەنجامی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوڕاست کە لە دوای هەڵوەشانی یەکێتی سۆڤیەت خۆی لە سپاردنی ڕەهای سیستمی بازاڕی جیهانی بە کەرتی تایبەت و لاوازکردنی دەوڵەتە مەرکەزییەکاندا دەبینییەوە، لە بەهاری ساڵی ۲۰۰۳ بە بیانوی هەبوونی چەکی کۆکوژی و مەترسی بۆسەر ئاساییشی جیهانی، سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێراق و لە ڕۆژی ۹ی نیسانی ۲۰۰۳ شاری بەغدادیان داگیرکرد و کۆتاییان بە حوکمڕانی حیزبی بەعس – باڵی ئێراق هێنا و پۆڵ بریمەر کە سیاسەتمەدار و بازرگانێکی کەرتی نەوتی ئەمریکی بوو، کرا بە حاکمی مەدەنی ئێراق و هەتا دامەزراندنەوەی حکومەتی نوێ ئەو حوکمی ئێراقی دەکرد.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

پارتی دیموکرات وەک پردێک بۆ داگیرکاری کلتوری هەرێم!

بابەتی دواتر

سەلاحەدین و یوسف زێدان و کورد

editor

بابەتی دواتر
سەلاحەدین و یوسف زێدان و کورد

سەلاحەدین و یوسف زێدان و کورد

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?