ئازاد حاجی شەریف
بەهۆی ئەوەی ئەوەندە ئازاری کێشاوە قوربانی داوە ، خۆی لەئایندە پڕلەئازارەکانی لادەدا ، یانیش خۆش نودەو ناویەوێ حەقیقەت بزانێ ، یان لێی نازانێ ، جگە لەوەی کۆمەلێ قەلەم بەدەست پەیدابوونە خۆش خەیاڵیەکەیان لەگەندەلی دەسەلاتدارەکانیان کارەسات بارترە لەئەنجام تەنها ڕەشبینی بەرهەم دێنێت ، کۆمەلێکیش لەقەڵەم بەدەستان ، وەکو بزنسی تایبەت بەخۆیان کاردەکەن نان و ژیانیان لەسەرە ئەمەیە ، هەشیانە گیرۆدەی مایک و بەر کامێرابووە دەبێ قسە بۆ خەڵک بکا ، دەبێ هەمیشە قسەکەر بێ خەڵک گوێ بۆ ڕادێرێ . بەڵام ئەمانەش ئاستەنگ نینە ئەوەی ئاستەنگە ئەو تێڕوانینە بێ بنەمایەیە کە بۆ چارەنوسی کورد دروستیان کردووە ، ئەگەر چارەنوسی کورد لەدوسەدەی ڕابردوو کورت بکەینەوە دەگەینە ئەم دێڕە کەلەسەدەی بیست کورد قوربانی بووە ، لەسەدەی بیست و یەک بەکاردەهێنن بەبێ ئەوەی مافێکی یاسایی نێودەوڵەتی بۆ دیاری کربا مافێک ببێتە بڕیارێکی نێودەولەتی میللەتە سەردەستەکانی نێو ولاتەکانیان جارێکی تر زولمیان لێ نەکەن لەم هەللا ئیعلامیەی کە دەلێن کورد ڕەقەمە بابزانین لەکوێ ڕەقەمە نێودەولەتیکاندایە .
– کوردستانی باکور پڕۆسەی ئاشتی : ئەوەی لەتورکیا دەگوزەرێ پڕۆسەی ئاشتی نیە ئەوە پڕۆسەی خۆبەدەستەوەدانە ئەگەر تا ئێستا نەدەتوانرێ وابلێین ئێستا هیچ گومانی تێدا نەماوە ، ئایا تورکیا هیج هەنگاوێکی ناوە بۆنی ئاشتی لێبێت ، نەسەرکردەکانی ئازاد کرد ، نەهێرشەکانی ڕاگرتووە ، هەموو ڕۆژێکیش بەتاوانی بێ بەهای جۆراو جۆر دەیانخاتە زیندان ، لەسەرگۆرانی کوردی… هتد ئەم چ پڕۆسیەکی ئاشتیە و چ ماف دانێکە ، تورکیا دوایی ئەوەی گەمەی زلهێزەکانی بۆ ڕوونتر بۆتەوە هەر بەئاشکرا پڕۆسەکەی گۆڕیووەو داوای خۆ بەدەستەوە دانیان لێدەکات . ئەمە چ گۆڕانکاریەکەو چ پێش وەچوونێکی مافی گەلانە .
کوردستانی ڕۆژئاوا : هیچ قسە لەسەر خەبان قوربانی دانی ئەمانە ناکرێ لەئازایەتی و تۆکمەیی تاکە شۆڕشی کوردە گەندەڵی دای نەڕزاندبێ ، قسە لەسەر ئەوە نیە چیان کردووە قسە لەسەر ئەوەیە لەپای ئەم هەموو قوربانی دانە چیان بۆ دەکرێ ، تا ئێستا لە هەموو بەشەکانی تر ئایندەیان بەناڕوونی ماوەتەوە ، لەکاتێک غەرب ئیدعای پاراستنیان دەکات هەوپەیمانەکەیان کەتورکیایە بەدرێژایی ئەم هەموو ماوەیە قەتلوعامیان دەکات ، هیچ سزایەکیش نەدرا ، باشەشەرع و ئەسەد لەتەرازوو تاوانی مرۆڤایەتی جیاوازیان چیە ، ئەی بۆ وەک بوکێک بوونە بەربوک هێنایە سەتەختی دەسەڵات ، بۆ بەدەرێژایی ئەوساڵانەی کەدەسەڵاتە گەندەڵەکەی هەرێم ئابولەقەی خستبووە سەریان ئەمریکا نەیدەتوانی ئابلووقەیان پێ بشکێنێ لەکوێ دونیا بووە قەوارەیەک بەبەرهەمی خۆت بزانی و قەوارەیەکی تریش بەهاوپەیمان قەوارەیەکیان حسابت بۆ نەکاو ئابلۆقەی بخاتە سەری جەنابی ئەمریکاش سزای نەداو تەماشاکار بێت ، ئەمە چ پاراستنێکە لەکاتێک یارمەتی هەرێمیش بدات . بەلام هەرێم لەژێر سێبەری ئەو ئابلوقە بخاتە سەر ڕۆژئاوا بەدەسیسەی دوژمنانی کورد ، ئەم بوێرەیان لەکوێهێنا ، لەگەل ئەوەی ئەمریکا هیچ دانپینانێکی ئاشکرای بەدەسەلات شەرع نیە ، بەلام تا ئێستاش زەختێکی جدی نیە بۆ دانپیانانی مافەکانی کورد لەلایەن شەرعەوە تا ئێستاش زەخت لە ڕۆژئاوا دەکا تا خۆیان لەگەڵ پڕۆسەی سیاسی لەگەڵ شەرع ڕابێنن، ئەمریکا چاوەڕێی گفتوگۆکانی ئیسرائیل و شەرع دەکا تا دەگەنە ئەنجام کە ئێستا بەنهێنی ئەنجامی دەدەن ،ڕێکەوتن بکرێ لەچاو تروکانێک هەموو شت ئاوەژوو دەبێتەوە
– هەرێمە گەندەڵەکە : پارتی و یەکێتی بەهەموو گەندەڵی و نادادی ، هەموو پێشێلکاریەکانیان جوانترین بەرهەمی ئەمریکاو غەربن ئەگینا دوو هێزن داماڵدراون لەهەموو بەهایەکی سیاسی و مڕۆڤایەتی ، ئەگەر پاڵپشتی ئەمریکا نەبێ ئەمانە لەدەسەڵات چ دەکەن ، چۆن دەتوانن سەرخان و ژێرخان وڵات تاڵان بکەن ، ئەمریکا کورد ناپارێزی پارتی یەکێتی دەپارزێ تەنانەت لەخودی هەلکی هەرێمی کوردستانیش دەیانپارێزێ ، نموونە لەچەندین هەلبژاردنی تەزویر بەموبارەکەی ئەمریکا لەدەسەڵاتن ، دوو هێزی بێ مۆڕاڵ بۆ ناسەقامگیری ناوچەکەو عێراق دروستکراون . هەرکاتێکیش شیعەی عێراق بەهەر ڕێکەوتنێک بێت لەگەڵ ئەمریکا ئاووتیان دەکات .
کوردو دەولەت ..
هەریەکێک هەڵدەستێتەوە گۆڕانکاری بەڕێوەیە کورد دەبێتە دەوڵەت یەکێک نەزانێ عێراق و ئێران و سوریا تورکیا کوردستانیان دابەش کردووە ، دەبێ بزانی ئەوە غەربە خۆشەویستەکەت تۆی بەسەر ئەم وڵاتانە دابەشکردووە یەکەم جار دەبێ بەوان بڵێی بۆ واتان کرد ، لەلایەکی تر دڵیان بەمەخۆشە جارێکی تر پشت لەکورد ناکا ، ئەو متمانە وگەرنتیەتان لەکوێ هێناوە ، خۆ لەئۆکڕانیا نازدارترنینە ، ئۆکڕانیا لەگیانەللادایە توشی شەڕێکی ماڵوێرانکاریان کرد کەس ناوێرێ بەئاشکرا خۆی لێبکاتە خاوەن ، لەم کاتەش ئەمریکا یاخەی گردووە کانزا دەگمەنەکانمان دەوێ ، کەپشت لەئۆکڕانیای زێدە جگەریان کرد ، هەر ئاو لەکورد ناخۆنەوە .
کورد وئیسڕائیل . شاگەشکەیی کورد بەرامبەر ئیسڕائیل جێگای تێڕامانەکی وردە بزانین ئیسڕائیل چی بۆ کورد کردووە ، تەبعەن هیچی نەکردووە تەنها لەوەوە سەرچاوەی گرتووە دەسەڵاتە گەندەڵەکە بەڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ پەیام بەگوێیان دادەدات کە ئێمە لەسەر دەسەلات بمێنین و بەهێز بین پشێوی لەعێراق دروست دەکەین ناهێلین ناوچەکە ئارام بێ ، هوکێشەکە سادەیە تێگەیشتنی ئاسانە پالپشتیمان بکەن لەدەسەلات بین دزی بکەین ناسەقامگیری ناوچەکە لەئەستۆی ئێمە بە بەیت و بالۆرەی فشەی کوردایەتی کوڕی فەقیریش تیا دەچێ ئاسایی لایان ، کورد دەبێ بزانێ ئەوەی ئیسڕائیل دایهێنا بەپالپشتی ئەمریکا ترسانکترین شتە ئەگەر ڕێچکەی خۆی بگرێ یەکێک لەقوربانیەکان خودی کورد دەبێ ، یاسایەکیان داهێنا بەپاڵپشتی ئەمریکا ، ئیسڕائیل لەدەرەوەی هەموو یاسایەکی لێپێچینەوە بێت ، بەرامبەر فەلەستین و عەربەکان کردیان ، دەلێن ح…م؟؟؟اس هۆکاری نەهامەتی خەڵکی غەززەیە کاتێک خاکیان داگیر دەکراو دەکوژران ئەوان لەقووتوی هیچ عەتارێک دیارنەبوون ، ناڵێن ئەمانە بەرهەمی ئەو سەرەڕۆیانەی ئیسڕائیلن ، دەڵێن ح ،، م ،،، اس واقیع بین نەبوون موحەلیلی کورد هەر ئەم قسە سواوانە دەزانێ ، ئەی ئەمریکا و ئەوڕوپا بەم هەموو موخابەرات و پێشکەووتنی تەکنەلۆژیاوە نەیدەزانی ڕوسیا چیە بۆ ئۆکڕانیایەن توشکردو پۆرتی خۆشیان خستە ژێر پرسیار بەرامبەر ڕوسیا .
ئەم سیاسەتەی ئەمریکا و ئیسڕائیل لەناوچەپیادەیان کرد ئێستا خەریکەی ڕوسیاو چین و هیندیش پیادەی دەکەن . چین دەڵێ منیش هەرچی بمەوێ بەرامبەر تایوان دەیکەم ئەمنی قەومی خۆم دەپارێزم ، ڕوسیا بەرامبەر ئۆکڕانیا کردی ، هیند بەتەمایە لەگەل هندستان بیکات کەواتە ورکیاو عێراق و ئێرانیش بەرامبەر کورد دەیکەن . تا جارێکی تر کەس ناتوانێ باسی مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەکان ئەم شتانە قۆڕانەی غەرب بکا کەوەکو ئالەتێک غەرب بەکاری دەهێنا بۆ دەستوەردان لەولاتی تر .
کەواتە لێرەوە لەهەموو پارچەکان جارێ تەنها بەکاردەهێنرێن ، مافێک لەئارادانیە ، زەمەنێکی بێ دەنگی پێش گەردەلووڵە نەک ڕۆیشتن بەرەوکەناری ئارامی .