سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە هەمەڕەنگ کۆمەڵایەتی
پیاوێک؛ لەشفرۆشێک لە عەنکاوە پەیوەندی پێوە کردم

پیاوێک؛ لەشفرۆشێک لە عەنکاوە پەیوەندی پێوە کردم

ئایار 29, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس

تائێستا نەموویستبوو باسی بکەم، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز لەهەولێر دەمەوێ چیرۆکی خۆم بۆ ئێوە باسبکەم.

ئازا پرێس لەسەر بنەمای پاراستنی نهێنیەکان، وەک ئەتەکێتی رۆژنامەوانی، هەموو ئەو زانیاریانە بڵاودەکاتەوە کە هاوڵاتیەک پێی راگەیاندووە، بەڵام ناوەکان بە پیت دادەنێین بۆ پاراستنی کەسایەتیەکە.

هاوڵاتیەکە، من ناوم (م.ن)ە، دانیشتووی سلێمانیم، تەمەنم نزیک بۆتەوە لە سی ساڵی. هاوسەرگیریم کردووە، خاوەن منداڵم. یەکێکم لەوانەی رۆژانە چەند کاتژمێرێکم بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەڕوات و چاودێری هەواڵ و زانیاریەکان دەکەم.

(م.ن) دەڵێت، ماوەی چەند رۆژێک ژنێک لە فەیسبووک ئادی بۆم دەنارد، تاکو ببینە هاوڕێ، منیش سەیری وێنکەم کرد لە خەڵکی کوردستان نەدەچوو، بۆیە ئادەکەم وەرنەگرت و پشتگوێم خست.

دواتر سەیرم کرد رۆژێک هەمان ناو، نامەیەکی بە کوردی بۆ ناردووم و داوای هاوڕێتی دەکات و حەز دەکا گفتوگۆ بکەین.

م.ن بەردەوام دەبێ، دوای ناردنی نامەکەی بەکوردی، ئەمجارە گومانەکەم گۆڕا گوتم لەوانەیە کوردبێ، بەڵام بۆ ئەوەی نەناسرێ وێنەی خەڵکیتر بەکاردێنێ.

بۆ ئەوەی کەسێک پێمڕانەبوێرێ و تەدبیری خۆم وەربگرم، پرسیاری ناو، شوێنی نیشتەجێبوون و هەندێک زانیاری کەسیم لێکرد، دوای گفتوگۆیەکی کەم، زانیاریەکانی پێدام. گوتم لەکوێ دادەنیشی، ژنەکە گوتی لە عەنکاوە، گوتم مەسیحی، گوتی نا موسلمان، گوتم چۆن کوردی دەزانی، گوتی بە گۆگل قسەت لەگەڵ دەکەم… کاتێک گوتی بەگۆگل قسەت لەگەڵ دەکەم کەوتمە گومان لێی… گوتم دیارە تۆ کورد و مەسیحی و خەڵکی هەولێر نییت، گوتی ئیشت پێنەبێ، حەزەکەم زیاتر یەکتری بناسین.

من داوای وێنەی راستی خۆی و ناونیشانی مانەوەم لێکرد، وێنەیەکی نارد و گوتی لە عەنکاوەی هەولێرم، بە حوکمی مانەوەم چەند ساڵێک لەهەولێر و شارەزایم لە هەولێر، سەیرم کرد هیچ شتێک دەربارەی هەولێر نازانێ، هێواش هێواش گومانم دەبوو بەڕاستی…

ژنە، حەزەکەم بە ڤیدیۆ قسە بکەین و دەمەوێ بتبینم، پێمخۆشە بێی بۆ سەردانم و پێکەوە قاوەیەک بخۆینەوە…

م.ن گوتم، ببورە من ڤیدیۆ بۆ کەسی نەناسراو ناکەمەوە، دواتر تازە یەکترمان ناسیوە، بالەیەکتری دڵنیا ببینەوە ئەوکات بەڤیدیۆ قسە دەکەین.

دوای یەک دوو رۆژ لە قسە کردن بەردەوام بووین، گوتی وەرە هەولێر، حەزەکەم بتبینم، منیش گوتم ئێستا ناتوانم ماوەیەکیتر، گوتی لەوانەیە من ماوەیەکیتر سەفەر بکەم، گوتم بۆ کوێ، ئەی تۆ خەڵکی عەنکاوە نەبووی… گوتی نا من بۆ ئیش هاتوومەتە هەولێر، لێرە پارە زۆرە، هەندێکیتر پارە کۆکەمەوە دەگەڕێمەوە. وتم چ کارێکت بەمن هەیە، گوتی بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش پێکەوە رابوێرین، بۆ تۆش پیاو نیی، پیاوی هەولێر بە یەک تەلەفۆن دەگەنە لامان، تۆ بۆ خۆت گران دەکەی.

م.ن گوتم، ببورە من هاوسەرگیریم کردووە و مناڵم هەیە، نامەوێ خیانەت لە هاوسەرەکەم بکەم، بەڵام حەزەکەم هاوڕێبین، ئەگەر هاتیشی بۆ سلێمانی میوانداریەتیت دەکەم و خێزان و مناڵەکانت پێدەناسێنم،

ژنە ، من کارم بە هاوسەر و مناڵەکانت نییە، حەزم لە هاوڕێتی تۆیە، دوای ئەوەی زانی ناتوانێ رامکێشێ بۆ عەنکاوە، لە هاوڕێتی بلۆکی کردم.

ئێستا لەوە دڵنیا بوومەتەوە کە پیاوێکی زۆر تێکەڵاوی سۆزانیەکان بوونە لە هەولێر، هەروەها کۆمپانیای بازرگانی بەئاشکرا ژنە سۆزانیەکان لە ئاسیای و ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێنن بۆ هەولێر، دیسان ئەو سۆزانیانە لە رێگەی بریکار و کەسەکانی دەوروبەریان فێربوونە پەیوەندی لەگەڵ شارەکانی تری کوردستان و عێراقیش بگرن و بەوشێوەیە پارەیەکی زۆریان کۆکردۆتەوە، دیسان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێناوە.

لەبەر ئەوەی یاسایەک بۆ ئافرەتی لەشفرۆش و سۆزانیخانەکان نییە، بۆ ئەمش لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ وردبینی تەندروستیان بۆ ناکرێ و دەبنە هۆکاری نەخۆشیە کوشندەکان.

دەبێ ئەوەش بگوترێ لەساڵانی رابردوو ئەوە ئاشکرا بوو کە هەزار ژن لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەولێر، دەسەڵاتدارانی هەولێر گوایە زیاتر بۆ ریکلامی بازرگانیان بەکاردێنن، بەڵام ئێستا دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

ئەوانەی ساڵانی زووتر ئاوارەی ئێران بوون و زمانی فارسی دەزانن، گومان دەکرێ زیاتر لەم کۆمپانیانە کاربکەن و  لەنزیکەوە تێکەڵاویان لەگەڵ ئەم ژنانە هەبێ.

چەند کەسێک پەیوەندیان بەئازا پرێسەوە کردووە و نەیان ویست ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت دەڵێن، پێویستە بە فەرمی شارۆچکەی عەنکاوەو گوندی لوبنانی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە کەرەنتینە بکرێن و پشکنین بۆ هەموو کەسەکان بکرێ. هەروەها پشکنین بۆ منداڵی بەرپرسانیش بکرێ، چونکە ئەوانیش زۆربەیان لەم شوێنانە بینراون، ئەگەرنا کار لەکار دەترازێ.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ناتوانێ کۆنگرە بکە؟؟

بابەتی دواتر

چەمکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک:

editor

بابەتی دواتر
چەمکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک:

چەمکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک:

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?