دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە لێکۆڵینەوە و دۆسییە
چەمکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک:

چەمکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک:

ئایار 31, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئامادەکردنی: ئارام حاجی

بەشی یەکەم

بریتیە لەو کۆمەڵگەیەی، کە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی تیایدا لەسەر بنەمای پڕەنسیپە دیموکراتییەکانە،و فەرمانڕەوایی گەل بە هۆی گەلەوەو لە پێناوی گەلدایە. کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پشت بە ڕستێک لە بەهاو پڕەنسیپ دەبەستێت، کە گەرەنتی بەشداریی تەواوی تاکەکان دەکات لە دروستکردنی بڕیار و زامنکردنی ماف و ئازادییەکانیاندا.

لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک:

١.بەشداری هاونیشتمانیان:

هاونیشتمانیان بەشدار دەبن لە بڕیاردانە سیاسییەکاندا لەڕێی هەڵبژاردنی ئازادو بێگەردو ڕاپرسیی و ئازادی ڕادەربڕینەوە.

٢.حوکمی قانون:

هەمووان ملکەچن لەنێویشیاندا بەرپرسان بۆ یاسا و بەشێوەیەکی دادپەروەرو بێ جیاوازی یاسا ڕێزی لێدەگیرێت و پراکتیزە دەکرێت.

٣.مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان:

تاکەکان لە مافدا چوون یەکن، وەک ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی بیروباوەڕ، ئازادی کۆبوونەوەو پێکهێنانی ڕێکخراو.

٤.فرەیی سیاسی:

بوونی فرەیی پارتی سیاسی ڕەنگدانەوەی بیروڕاو ئاراستە جیاوازەکانە، و ئاشتییانە کێبەرکێی دەسەڵات دەکەن.

٥.شەفافیەت و لێپرسینەوە:

میکانیزمەکانی چاودێری کاری حکومەت و دەسەڵاتەکان دەستەبەر دەکات و سەرکردەکان بەرپرسن لەبەردەم گەلدا.

٦.یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی:

کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەوڵی بەدیهێنانی چوونییەکی دەرفەتەکان و دادپەروەری دەدات لە نێوان تاکەکان و کار لەسەر کەمکردنەوەی جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات.

پوختە:

کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆمەڵگەیەکە ڕێساکانی شەفافیەت و ئازادیی و بەشداریی و دادپەروەری حوکمی دەکات و تیایدا گەل سەرچاوەی بنەڕەتی دەسەڵاتە و ڕاستەوخۆ بەشدارە لە دروستکردنی بڕیار یان لەڕێی نوێنەرانی هەڵبژێردراویەوە.

بەمەش ئەو پێناسەیە جێدەکەوێت، کە دیموکراتییەت هێنانە کایەی سستمێکی سیاسییە، کە دەسەڵاتی سیاسی تیایدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان لەڕێی نوێنەرانی هەڵبژێردراویەوە بەدەست گەلەوەیە.

جۆرەکانی دیموکراتیەت:

  • دیموکراتییەتی ڕاستەوخۆ: کە تیایدا هاونیشتمانیان خۆیان ڕاستەوخۆ بەشدارن لە بڕیارداندا، هەروەک ئەوەی لە هەندێ کۆمەڵگەی بچوک یا لەڕاپرسیدا ڕوودەدات.
  • دیموکراتییەتی نوێنەرایەتی: کە باوترینیانە، چونکە هاونیشتنمانیان نوێنەرانی خۆیان (نوێنەر، سەرۆکەکان، پەرلەمان)هەڵدەبژێرن و لەجێی ئەوان پیادەی دەسەڵات دەکەن و بڕیارەکان دەدەن.

پرەنسیپە سەرەکییەکانی دیموکراتیەت:

  • ئازادی ڕادەربڕین: هەمووان دەتوانن بە ئازادی و بێ ترس لە سزادان گوزارش لە بیروڕاکانیان بکەن.
  • یەکسانی: هەرتاکێک دەنگێکی هەیە لە هەڵبژاردن و یەکسانە لە مافدا.
  • جیاکاری نێوان دەسەڵاتەکان: بوونی دەسەڵاتی سەربەخۆ (جێبەجێکردن، یاسادانان، دادوەری)وەک زامنکردنێکی چڕنەبوونەوەی دەسەڵات لەدەستی لایەنێکدا.
  • هەڵبژاردنی ئازادو بێگەرد: کەبەشێوەی بازنەیی ئەنجام دەدرێت و هاونیشتمانیان تیایدا نوێنەرانی خۆیان بۆ فەرمانڕەوایەتی هەڵدەبژێرن.
  • ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ: پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی وەک ئازادی ئایین و کۆبوونەوەو ڕۆژنامەگەری.

چەند نموونەیەک لەسەر کۆمەڵگەی دیموکراتیکی هاوچەرخ:

  • ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: سستمێکی دیموکراتی نوێنەرایەتیە، کە لەسەر بنەمای دەستورێکی بەهێزو جیاکاری دەسەڵاتەکان دامەزراوە.
  • ئەڵمانیا: دەوڵەتێکی دیموکراتی ئەوروپییە، کە پشت بە سستمی پەرلەمانی دەبەستێت.
  • ژاپۆن: دیموکراتی پەرلەمانیە لەگەڵ بوونی دەستورێک، کە زامنی ماف و ئازادییەکان دەکات.
  • سویدو کەنەدا: لەو دەوڵەتانەن، کە بە خاوەن سستمێکی دیموکراتی پێشکەوتوو ناسراون، لەگەڵ پەیڕەویکردنیان بۆ سیاسەتگەلێکی کۆمەڵایەتی، کە یەکسانی و دادپەروەری پتەودەکات.

ئاڵەنگارییەکانی دیموکراتی:

١.گەندەڵی سیاسی:

کاتێک بەرپرسان دەسەڵاتیان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە کەسیی و کۆمەڵایەتیە بەرتەسکەکان بەکاردەهێنن، ئەمە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی متمانەی هاونیشتمانیان بە سستمی دیموکراتی.

٢.لاوازی بەشداریی میللی:

هەندێجار بایەخدانی خەڵکی بە هەڵبژاردن یان سیاسەت بەشێوەیەکی گشتی کەمدەبێتەوە، کە دەبێتە مایەی لاوازی نوێنەرایەتی و بەشدارینەکردنی توێژێکی بەرفراوانی کۆمەڵگە لە دیاریکردنی نوێنەرایەتیدا.

٣.دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و سیاسی:

کاتێک دابەشبوون لە نێوان چینەجیاوازەکانی کۆمەڵگەدا بەرفراوان دەبێت (ئیتنی، ئاینی، چینایەتی)، پشێوی سیاسیی و لاوازی لە یەکبوونی نیشتمانیدا دروستدەکات.

٤. کاریگەری دارایی و هێزە ئابوورییەکان:

دارایی زەبەلاح کاریگەری هەیە لەسەر هەڵبژاردن و دروستکردنی بڕیاری سیاسی، کە دەبێتە مایەی خوڵقاندنی جۆرێک لە هەژموونی چینی دەوڵەمەند یا کۆمپانیا زەبەلاحەکان بەسەر سیاسەتدا.

٥.ڕاگەیاندن و چەواشەکاری:

بڵاوبوونەوەی هەواڵە ساختەکان و چەواشەکاری میدیایی دەکرێت کاربکاتەسەر ئاگایی خەڵکی و بڕیارەکانی هەڵبژاردنیان و لە کواڵتی دیموکراتی لاوازدەکات.

٦.

لاوازی دامەزراوە دیموکراتییەکان:

کاتێک دامەزراوەکانی وەک دادگا، پەرلەمان، دەستەکانی چاودێری بەهێزو سەربەخۆنین، سستمی دیموکراتی دەبێتە شتێکی فشۆڵ.

٧.هەڕەشە ئاسایشیی و ترۆریستییەکان:

هەندێجار قەیرانە ئەمنی یا ترۆریستییەکان بەکاردێت بۆ پاساودانەوەی کۆتبەندکردنی ئازادییەکان یا سەپاندنی ڕێکارە ئاوارتەییەکان، کە هەڕەشە لە دیموکراتی دەکات.

٨.ئاڵەنگارییە تەکنەلۆژییەکان:

لەگەڵ پەرەسەندنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، بڵاوکردنەوەی زانیارییە هەڵەکان یا دەستتێوەردان لە هەڵبژاردنەکان لەڕێی ئەنتەرنێتەوە دەبێتە کردەیەکی ساناو سادە.

ماویەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

پیاوێک؛ لەشفرۆشێک لە عەنکاوە پەیوەندی پێوە کردم

بابەتی دواتر

تەحسین تەها دەنگێکی هەمیشە زیندوو و نەمرێکی هونەری کوردی

editor

بابەتی دواتر

تەحسین تەها دەنگێکی هەمیشە زیندوو و نەمرێکی هونەری کوردی

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?