سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
هەڵوەشانەوەی سێ حیزبەکە، بەدەستی دەرەو و خیانەتی ناوخۆی بووە

هەڵوەشانەوەی سێ حیزبەکە، بەدەستی دەرەو و خیانەتی ناوخۆی بووە

ئاب 12, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا:ئازا پرێس

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەبارەت بە داخستنی سێ حیزبی کوردستان – عێراق، کە هەرسێکیان مۆڵەتی فەرمیان لە نووسینگەی پارتە سیاسیەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبووەو بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردووە. پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدیان کە لە ساڵی ٢٠١٦دامەزراوەو سێ جار و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانیش لە ٢٠١٤ دامەزراوە، جارێک بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردووەو خاوەن کورسیەک بووە.

بەگوێرەی لێدوانی تەڤگەری ئازادی و پادێ، تائێستا بە فەرمی بڕیاری دادگایان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵکو ئەوانیش وەک خەڵک لە میدیای دیژیتاڵدا بینیویانە.

هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، رۆژی ٦-٨-٢٠٢٤ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەگەریدا لە بارەگای خۆیان لە سلێمانی بۆ راگەیاندنەکان قسەیان کرد، تارا حسێن هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی، سەر لەبەری ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری خستووینەتە پاڵیان، ئەوەشی گووت، ئەو بڕیارە سیاسیە و بەدەستی دەرەکی و خیانەتی ناوخۆی دەرچووە، هەمانکات ئاماژەی بەوەش کرد کە بەدواداچوون دەکەن لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکەن، لە رێگەی پارێزەرەکانیان.

مەکتەبی سیاسی پادێش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەگەریدا لە ٧-٨-٢٠٢٤بۆ راگەیاندنەکان گووتی، سەیرە لە دەیەمین ساڵوەگەڕی فەرمان و کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەکەمان، پارتەکەمان کە ئەنجامی رەنج و تەکۆشانی کۆمەڵگەی ئێزیدیە قەدەخە دەکەن. لە کۆتایدا گووتیان، پێویستە دادگا بەبڕیارەکەیدا بچێتەوە.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکەش بە لێداونێکی نووسراو هەڵوێستی خۆی نیشانداو بڕیارەکەی وەک مەترسی لەسەر داهاتووی عێراق و پێکەوە ژیانی گەل و باوەڕیەکان نیشاندا، ئەوشی گوت، لە ساڵڕۆژی فەرمان و کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی قەدەخە کردنی پارتەکەیان پەیامێکی مەترسیدراە، ئەوەشیان نەشاردەوە کە بڕیارەکە لە ژێر فەرمانی سیاسی دەوڵەتی تورکیادایە، لە درێژەی لێدوانەکەیدا کەجەکە دەڵێ، هەرسێ حیزبی ناوبراو لە دەرەوەی کاریهەر بوونیان بە هزر و بیری رێبەرمان عەبدوڵڵا ئۆجالان، وەکوتر هیچ پەیوەندیەکی رێکخستنی و ئیداری و داریان لەگەڵ ئێمە نییە.

ناڕەزای جەماوەری تۆڕەکانی میدیای دژیتاڵ تەنی و هەرکەسە و سەرسوڕمانی خۆی نیشاندەدا لەبەرانبەر بڕیارێکی بەمشێوەیە!!

ئەوەی جیاتر لە خەڵک و لایەنەکان هەڵوێستی خۆی نیشاندا ئەویش هۆشیار زێباری بوو کە ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتیە. دووساڵ پێشووتر هەمان دادگا هۆشیار زێباری بە مادەی گەندەڵی لە وەزارەتی دارای دەرخست و رەوانەی ماڵەوەی کردەوە، بەڵام هۆشیار لە پەڕەی فەرمی خۆی لەxدەڵێت، ئەو بڕیارەی وەرگیراوە بڕیارێکی ژیرانەیە کە ئەو سێ حیزبەی نزیک پەکەکەی هەڵوەشاندەوە، تاکو بەشداری هەڵبژاردنەکانی ٢٠-١٠-٢٠٢٤ نەکەن، چونکە ئەو حیزبانە بوونەتە لو و شێرپەنجە لەناوکۆمەڵگە و مەترسین بۆ سەر عێراق.

لەبەرانبەر ئەو قسانەی هۆشیار زێباری دیسان سەرجەم چالاکوان و سیاسەتمەدار و رۆشنبیران لە دژی دەرکەوتن، بەتایبەت لەبەر ئەوەی خۆی لە سەر دزی و گەندەڵی لە وەزیری دارای دەرکراو رەوانەی ماڵەوە کرایەوە، هەر لەبەر ئەو گەندەڵیەشی مافی خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆککۆماری لە ٢٠٢٢ لێسەنرایەوە.

 یەکێک لەوانەی کە زۆر بەڕوونی هەڵوێستی خۆی لە بەرانبەر بۆچوونەکانی هۆشیار زێباری نیشانداوە، دکتۆر فایەق گوڵپیە، ئەو لە سێ خاڵدا بۆچوونەکەی کورت کردۆتەوەو دەڵێ،

 هوشیار زێباری و پەکەکە:

  • یەکەم بڕیاری حکومەتی عێراقی نوێ، لە ساڵی ٢٠٠٣دا پەکەکەی وەک تیرۆریست بەناوکرد. کاتێک هەڤاڵانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) سەردانی حکومەتی عێراقیان کردبوو، عێراقییەکان وتوبیان، ئەو بڕیارە لەسەر داوای نوێنەرانی کورد (هوشیار زێباری و بەرهەم ساڵح) دراوە. دواتر حکومەتی عێراقی بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
  • ئەو کاتەی هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق بوو، لە باتی پلە دیبلۆماسییەکەی بۆ ناساندن و رەوایی دۆزی کورد بخاتە گەڕ، لە دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراقدا کە زێباری بۆ لێپرسینەوە لە سەر گەندەڵییەکانی بانگهێشت کرابوو، بەبێ بۆنە وتی پەکەکە و پەژاک تیرۆریستن، خۆشبەختانە زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان دژی قسەکانی زێباری قسەیان کرد و کردیان بە کوندا.
  • دوێنێش دوای هەڵوەشانەوەی سێ رێکخراوی سیاسی بە حیساب نزیک لە پەکەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، زێباری لە سۆسیال میدیا هاتەوە زمان، لە باتی ئەوەی بڵێ ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق دژی دەستوری عێراقە و پێشێلکردنی مافی سیاسی و زەوتکردنی ئازادی سیاسیە، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق دەربڕی و مراهقانە و نا بەرپرسانە پەکەکە و دۆستانی وەک شێرپەنجە بەناو کرد.
هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

عێراق گۆڕەپانێک بۆ بازرگانی سیاسی

بابەتی دواتر

هەشت ساڵ شەڕ هێشتا کۆتایەکەی دیارنییە

editor

بابەتی دواتر
هەشت ساڵ شەڕ هێشتا کۆتایەکەی دیارنییە

هەشت ساڵ شەڕ هێشتا کۆتایەکەی دیارنییە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?