ئا:ئازا پرێس
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی دوای بڕیاری گرتنی لەلایەن ئاسایشی هەولێر، کە لە ١٥ی شوباتەوە دەرچووبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەی گوترا شێخ ئەدهەم خەریکی دروست کردنی لیستی هەڵبژاردنە، دەزگاکانی پارتی لە ڕێگەی ئاسایشەوە فەرمانی گرتنی شێخ ئەدهەمیان بڵاوکردەوە لە سنوری ژێر دەسەڵاتی خۆیان.
سەبارەت بەو بڕیارەی مەسعود بارزانی کە بۆ شێخ ئەدهەمی دەرکردووە، تائێستا شێخ ئەدهەم هیچ روونکردنەوەیەکی بۆ نەداو، کاردانەوەشی بۆ ئەو بڕیارە نەبوو. شێخ ئەدهەم خۆی لە لێدوانێکی رابردوویدا گووتبووی لەلایەن خودی سەرۆکی پارتیەوە دژایەتی دەکرێت، بۆیە بڕیاری گرتنیشی تەنها دەتوانرێ لەلایەن خودی مەسعود بارزانیەوە دەربچێ، چونکە لە ئێستادا مەسعود بارزانی خۆی بەخاوەنی سەرجەم بارزانیەکان دەزانێ و وەک شێخی بارزان هەڵسوکەوت دەکات.
لە لێدوانێکی کورتی نوسراودا رۆژی ٧-٨-٢٠٢٤ شێخ ئەدهەم ئاماژەی بەچەند خاڵێک کردووە کە سەرباسی هەواڵە رۆژانەیەکانە و دەڵێت:
ئازیزانم…
ئەوەی ئێستا لە بەشێکی باشوری کوردستان بەڕێوە دەچێت جێگای هەڵوێستە لەسەرکردن و مەترسیەکی یەکجار گەورەیە، لەبواری:
- تێکدانی ئاشتەوای کۆمەڵایەتی.
- داگیرکاری دەرەوە.
- هێنانی هێزی نامۆ و تاریکی، بۆ ناو جوگرافیای وڵاتمان.
لەخەو هەستن وشیاربن وشیاربن، خودا وڵات و سەرو ماڵی ئەم میللەتە بپارێزێت.
هەڵبەت چەند خاڵێکی گرنگ لە نووسینەکەی شێخ ئەدهەم دەبینرێن، بەتایبەت تێکدانی ئاشتەوای کۆمەڵایەتی، هەروەها داگیرکاری دەرەوە و هێنانی هێزی نامۆ. بەڵام ئەوانە بەجفرە گوتراون، دیارنییە رووی دەمی راستەوخۆ لە کێیە.
ئەوەی جێگای سەرنجە شێخ ئەدهەم لە دروست کردنی حیزب و لیستی هەڵبژاردن، هاتۆتە سەر دەرخستنی لێدوانێکی چل وشەی کە هیچ رەخنەو وەڵامێکی بۆ پارتی و خودی مەسعود بارزانی تیانییە.
وەک دەزانرێ شێخ ئەدهەم بە فەرمانی ئێران هەڵسوکەوت دەکا و بڕیار وەردەگرێ، بۆیەش بەنیاز بوو لەگەڵ لایەنگرانی ئێران دەست بە جموجۆڵی سیاسی بکات سەرەتا گوترا حیزب و دواتریس گوترا لیستی هەڵبژاردن دروست دەکات!! بەڵام دوای ئەو مانۆڕەی بارزانییەکانی دەسەڵاتدار کردیان بەڕووی ئێراندا و دەگوترێ کە بارزانیەکان رێککەوتوون لەگەڵ ئێران لە بری بێ دەنگ کردنی شێخ ئەدهەم لە سلێمانی، ئەوانیش ئەژی ئەمینی کۆنە بەرپرسی دەزگای زانیاری کە هەڵاتبوو بۆ لای مەسرور، رادەستی ئێرانی بکەن. چونکە وەک دەگوترێ سەرجەم نەهێنیەکانی دەسەڵاتی سلێمانی، ئەژی ئەمین لە رێگەی مەسرورەوە رادەستی دەزگای میت و مۆساد و سی ئای ئەی کردووە. لەو بێ دەنگی و بێ جوڵەیەیی شێخ ئەدهەم شیمانە دەکرێ لەو ئاڵۆزیەیی ئێران تێیدایە، لە ئێستا ئەدهەم تەنها وەک پڕووپاگەندەی هەڵبژاردن بە ناڕاستەوخۆی بۆ یەکێتی بکا، تاکو پاراستنی هاوسەنگی سیاسی نێوان ئێران و بارزانیەکانی دەسەڵات تێکنەچێ، ئەو کورتە لێدوانەشی هەر ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە.