دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
كاك هەڵكەوت مستەفا من خەڵكی عۆجە نیم

كاك هەڵكەوت مستەفا من خەڵكی عۆجە نیم

ئاب 12, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

نەبەرد فوئاد

لە زمانی كوردیدا، كارێكی هەڵە كە بۆ كەسی بەرامبەری دابپۆشین، پێیدەڵێن”پەنكوور یان پەنكوێر” واتا پەن و كەتنی ئەو كەسە دادەپۆشین. بەڵام وشەی شاردنەوە زۆر جار بە مەبەستێكی باشیش بەكاردێت بۆ نمونە” لە ترسی پیاوخراپ، پارەكەم شاردەوە.” بەبێ دوو دڵی بریا فیلمەكە ناوی پەنكوێر بوایە چونكە زۆر كارێكی قێزەونە دیكتاتۆرێك پەنكۆر بكەیت.

لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، شەڕەكان شێوازێكی دیكەی وەرگرت، بە هەموو جۆر و توانستێكەوە جگە لە چەك ڕووبەرووی یەكتر دەبوونەوە. لەو چوارچێوەیەشدا هونەر و بە تایبەت سینەما رۆڵێكی گەورەی بینی. لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە دەیان فیلم و دراما دژی میلەتانی ئێران بە تایبەت كورد و بەلوچ پەخشكرا و تا ئێستاش بەردەوامە. لە توركیا ئەم هێرشە زووتر پەلەماریان دا.

لەسەروبەندی دەسەڵاتی جەمال گورسەل سەرۆك كۆماری ئەو كاتی توركیا، (1960-1966) فەرمانگەیەك دروستكرا بەناوی (جەنگی تایبەت) ئەم شوێنە بە ئاشكرا كاری لەسەر سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم دەكرد، پاشان لە لایەن (عاتیف یەڵماز)ەوە. ئاراستەی جەنگەكە گۆڕا بۆ دژایەتی كورد و كوردستان و بزووتنەوە ڕزگاری خوازەوەكانی كورد.

لە ئێستا خەریكە ئەو هەرێمەی بەرهەمی خەبات و شەهیدبوونی رۆڵەكانی كوردستانە. بێ ئەوەی بەرپرسان ئاگاداربن هێواش هێواش دەیان “فەرمانگەی جەنگی تایبەت)ی تێدا درووست دەكرێت و ئیمەش بێ ئەوەی بوێرین بڵێن”بوەستە” پارەی گیرفانی خۆمانیان پێشكەش دەكەین و وەكو شانازی و دەستكەوت لێیان دەڕوانین دەیانكەین بە پێشەنگ و بوارشكێنی هونەر و سینەمایی كورد.

فیلمی شاردنەوەی سەدام ساڵی پار لە فیستیڤاڵی دهۆك پێشكەشكرا و ئەم ساڵیش بە سپۆنسەری كەناڵێكی كوردی فیلمەكە كەوتەسەر پەردەسپیەكانی هۆڵەكانی نمایش. بەڕێز هەڵكەوت مستەفا دەرهێنەری ئەم بەڵگە فیلمەیە.

یەكەمین پرسیارم لە فێستیڤاڵی دهۆكە، ئایا ئەو هەموو هاوڕێیانەم لە دهۆك كەسێك نەبوو بڵێت “كاك هەڵكەوت هەڵەبجەیی” ئەم فیلمە بۆ كورد خراپە و دواتر پێمان دەڵێن دەرهێنەرەكانی كورد نەخۆشی” سیاندرۆم ستۆكهۆڵم”یان هەیە؟ پاشان كەناڵی بەڕێز ئێوە دەزانن ئەمەی كاك هەڵكەوت كارێكە كە سەدام وەكو پاڵەوان نیشان دەدرێت؟ یان بینەرو فانەكانتان لە دۆزێكی گەورەی وەكو كورد گرنگترە.؟

ئەگەر پێمان دەڵێیت كەسێك دۆستی سەدام بێت پێی وایە سەدام زۆر بە زەلیلی پیشاندراوە،

وەكو بینەرێك دەمەویست لێت بپرسم:-

بۆچی عەلا نامیق ئەو كەسی كە پاڵەوانی فیلمەكەتە ، سێ بۆ چوارجار ژمارەی سەربازانی ئەمریكا باس دەكات كە 150هەزار سەربازە، نەتدەتوانی وەكو دەرهێنەر یەكجار ئەو ژمارەیە بەكاربێهنی؟ یان ویستت پێمان بڵێت 150 هەزار كەس بۆ سەركردەیەكی گەورەی وەكو سەدام دەگەڕا؟ بە جوان وەسفكردنی كەلتورێكی عەرەبی كە میوان دەگرنە خۆ و تا رادەی خۆ بەكوشتندان لە پێناو میوانەكەدا بۆ؟

بەكارھێنانی میوزیكی خەمناك لە زۆربەی دیمەنەكاندا بۆ؟ دیكتاتۆرێكی دڕندەی وەكو سەدام لفكە دەدات لە پشتی باخەوانێك؟ یان سادەیی جەنابی سەرۆكە؟

پیشاندانی وێنەی سەدام لە ئاستی مانگدا، لە سینەمادا واتایی چییە؟ نوێژكردنی سەركردەیەك لە كۆمەڵگەی موسڵماناندا واتایی چییە؟ پیشاندانی ئەو هەموو هەڵكوتانەسە سەر ماڵی بەعسییەكان بۆچی؟

ئەو رۆژەی سەدام خۆی بە نەخۆش پیشاندەدات و لە بازگە كاتییه‌كه‌ی ئەمریكییەكان قوتاری دەبێت، پاشان لە ڕووباری دیجلە دەپەڕنەوە، ئەو دوو كڵاشینكۆفەیان لەكوێوە هێنا؟ تۆ نازانی ئەو كاتە ئەمریكیەكان یارییە ئاگریینەكانیشان دەبرد و خاوەنەكەشیان بۆ زیندان؟ یان ئەوەیە بڵێی سەدام جۆرەها تاكتیكی جەنگی پارتیزانی و خۆشاردنەوەی زانیووە.

كەس هەیە لە مانگی تەمموزدا لە زنجیرە شاخی حەمرین پرتەقاڵ و سێوی دەست بكەوێت؟ ئەگەر ئاسودەیی و بڕوابوون بەخۆ نەبێـت؟ پاشان عەلا دەڵێت” سەدام ویستی تەقە لە ئەمریكیەكان بكات چونكە غیرەتی قەبوڵی نەدەكرد ئەوها بە ئاسانی بەبەردەمیدا تێپەڕن” ئەم بە پاڵەوانكردن و گیان فیدا كردنەی سەدام بۆ برا عەرەبە سوننەكانی وڵاتانی كەنداو بوو؟ كە عێراق سەدام حوسێنی عەرەبی هەبوو؟

بەرێز كاك هەڵكەوت چەند جار ئەكتەری سەرەكی بە باسكردنی سەدام و لە دەستدانی رۆڵەكانی سەدام گریا.؟

بۆچی تەنیا باسی هەڵەبجەت كرد؟ ئەی ئەنفال؟ ئەی كۆڕەو؟ ئەی گەمارۆی ئابوری؟

سێ جاران بە هەمان گرتە محمد ئیبراهیم پیشان دەدەیت بە دیالۆگی جیاوازە… بە دوانزە ساڵان خەبات و تێكۆشانت لە پێناو سەدام حوسێندا نەگەیشتوویت بەوەی عەلا نامیق كەسێكی درۆزن و ناراستگۆیە. ئەو كەسە ئەگەر سەرۆكێكی وەكو سەدام حوسێنی بۆ ماوەی 235 رۆژ حەشاردابێت ئەمریكیەكان بە تەنیا حەوت مانگ زیندانی دەكەن؟دەزانی تاوەكو ئێستا زۆربەی بەعسیەكان عەلا بەوە تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن بە ملیۆنان دۆلاری بردووە؟ بۆ زانیاری جەنابتان دەرهێنەرەكان دەبێت فرەزان و خوێنەوار بن. سەیركە لە یاسای سزادانی عێراقی ماددەی 133 دا هاتووە:-

هەر كەسێك تاوانبارێك داڵدەبدات و كارئاسانی بۆ هەڵهاتنی بكات، ئەگەر بێت و تاوانبار سزای لەسێدارەدانی هەبێت ئەوا ئەو كەسە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ 15 ساڵ سزا دەدرێت. مەرحەبا كاك عەلا؟!

باسكردنی دڕندایەتی پاسەوانەكانی زیندانی ئەبوغرێب زوڵمی ئەمریكیەكەیان لە پیاوە بێ تاوانەكانی بەعس؟! لە كاتێكدا ئەو هاوكاربووە لەوەی سەر لە هێزە ئەمنییەكان بشێوێنێت. بە رێكۆردەرێكی دەنگەوە(مسجل) دەنگی جادەوبانەكان تۆماربكات و هێزەكان وابزانن سەدام لە دەرەوەی شار نییە و لە ناو شارە. ئایا عەلا تەنیا جوتیارێك بووە؟! .

باسی محەمەد ئیبراهیم دەكەیت ئەی بۆ باسی دوو محەمەدەكەی دیكە ناكەیت كە ئەوانیش مەحمەد موسڵەت و مەحمەد كينە؟ ئەگەر بگەڕێت دەزانی كە زۆربەی گێڕانەوەكەی عەلا دوورە لە راستیەوەبۆچی لە كۆتایی فیلمەكەتدا دەڵێی كەس نازانێت عەلا نامق لە كوێ دەژی؟ دەیان جار لە كەناڵەكان دەركەوتووە و زۆر بە ئاسانی دەدۆرزێتەوە… دەتەوێت عەلا بپارێزیت؟ئه‌ی قه‌یسی برای له‌ كوێییه‌؟

بە یاسایی ڕیشەكێشكردن و بنەبڕكردنی بەعس فیلمەكەی جەنابتان دەبێت ڕێگری لێ بكرێت. چونكە جگە لە جوان پیشاندانی بەعس هەموو ئەو زانیاریانە بە گەڕانێكی گوگڵ دەست دەكەوێت.

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

لەدامێنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراقدا؛ بزووتنەوەی ئازادی هەر بەمەزنیی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر پەدەکە-عێڕاق قەدەخەکرا و هەڵوەشێنرایەوە چی لێبەسەردێت؟

بابەتی دواتر

بە بەڵگەو ناوەوە سەنتەرێکی تێرۆری پاراستن لە نەمسا ئاشکرابوو

editor

بابەتی دواتر
بە بەڵگەو ناوەوە سەنتەرێکی تێرۆری پاراستن لە نەمسا ئاشکرابوو

بە بەڵگەو ناوەوە سەنتەرێکی تێرۆری پاراستن لە نەمسا ئاشکرابوو

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?