ئا:ئازا پرێس
ئەمە مانشێتی نووسینێکە کە دکتۆر کەمال سەید قادر لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بەکاری هێناوە. هەروەها شتێکی نوێ سەبارەت چەکدارانی رۆژ لە ئەوروپا ئاشکرا دەکا و بە جاش ناویان دێنێ.
بەئاماژەکردن بە وێنەی نوێنەری حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئەوەی لەم وێنەیی خوارەوە لە دەستی ڕاست دەیبینن، ناوی مستەفا ڕەمەزانە نوێنەری بە ناو حکومەتی هەرێمە لە نەمسا، مەسولی پاراستنە و لێپرسراوە لە تەنسیق کردنی ئۆپەراسیۆنە تێرۆریستی یەکانی پاراستن لە نەمسا.
بەردەوام دەبێ و دەڵێ دەیانویست تیڕۆرم بکەن: لە دەستە چەپی مستەفا رەمەزان تێرۆرستێکی تری پاراستن هەیە، بە ناوی غەیاسکۆدین دهۆکی. ئەو غەیاسکۆدینە لە٢٥-٥-٢٠٠٨ لە سەنتەری شاری ڤیەنا هێرشی کردە سەر من، نەیزانی چەکێکی تایبەتم پێبو، لێمدا بە برینداری ڕایکرد، بەڵام خەڵک کەوتنە دوای گرتیان. غەیاسکۆدین بە هەماهەنگی لە نێوان پاراستن و مخابەراتی ڕووسی و پارێزەرێکی نەمساوی، سەر بە مخابەراتی ڕووسی، بە ناوی گابرێیل لانسکی، ڕاسپێردرابوو من تێرۆر بکات. لە تۆڵەی ئەوەی من لە ئەرشیڤی بەریتانی لە لەندەن، دەها بەڵگەنامەم لە سەر پەیوەندی مەلا مستەفا بە مخابەراتی ڕووسی، کۆپی کردو بڵاوم کردەوە. غەیاسکۆدین پاش گیرانی مخابەراتی ڕووسی و ئەم پارێزەرە نەمساوییە لە ڕێگەی جاسوسەکانیان لە نێو پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری نەمساوی هەمو هەولێکیاندا نەدرێتە دادگا، بەڵام سەری نەگرت، هەرچەندە توانیان سزاکەی سووک بکەن بۆ دوو مانگ.
دووبارە هەوڵدان بۆ تیرۆری لە رێگەی خاڵێکی مەسعود: هەم ئەم پارێزەرە نەمساوی یە(گابرێیل لانسکی) لە ٤-١٠-٢٠٢٠ هەوڵێکی تری کوشتنی منیدا، بە هەمئاهەنگی لە گەڵ خاڵێکی مەسعود بارزانی کە ئێستا تووشی سەرەتان بووە، قاچێکی بڕاوەتەوە. بکوژێک کە مەزەندە دەکەم سڕبی یا ڕووسی بوو، پۆلیس و دەزگای داواکاری گشتی نەمساش لە ترسی ڕووسیا هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان نەکرد.
لەسەر هەوڵە تیرۆریەکان د.کەمال پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی دەوڵەتانەوە دەکات: من پاش تاوانەکە، پەیوەندیم بە باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە نەمسا کرد، پێم ڕاگەیاندن کە مخابەراتی ڕووسی هەوڵی کوشتنی داوم.
لە درێژەی قسەکانی دا د.کەمال شتێکی نوێ سەبارەت بە هێزەکانی رۆژ ئاشکرا دەکات و وەک جاشیش بەناویان دەکات و دەڵێت: مستەفا ڕمەزانی نوێنەری حکومەتی هەرێم، لە کارە تێرۆریستییەکانی دژ بە من ئێستاش بەردەوامە. ماوەیەک بوو ژمارەیەک بەڵتەجی، سەر بە تێرۆریستەکانی جاشەکانی ڕۆژی دەنارد هەڕەشەم لێ بکەن. تا چوومە لای پۆلیس، داوام لە سەر ئەوان و مەسعود بارزانیش تۆمار کرد، بە تۆمەتی جاسوسی کردن بۆ ڕووسیا. شەوێکیان مستەفا ڕەمەزاننیشم گرت، ووتم ئەم بەڵتەجی یانەی جاشەکانی ڕۆژ، نەکێشیتەوە هەڵوێستم دەبێت، ووتی هەمو هەوڵێک دەدەم لەم کاتەوە ڕایگرتون، بەڵام ماوەیەکە لە ڕێگەی چەند ژنێکی سوری، هەوڵدەدەن لێم نزیک ببنەوە، گورزم لێ بوەشێنن، منیش بۆیە ئەم زانیارییانە بڵاودەکەمەوە، وەکو ئاگادارییەک بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێم و ئەو پارێزەرە جاسوسە نەمساوییە و بەڵتەجییەکانی جاشەکانی ڕۆژ و مخابەراتی ڕووسی.
لەکۆتایدا د.کەمال بەباوەڕبوون بەخۆ دەڵێ ئەوەی دەڵێ زانیاریەکان راستین فەرموون لە دادگا سکاڵا تۆماربکەن: من چاوەڕوانم ئەگەر ئەم زانیاریانە ڕاست نین، با ئەوانەی لێرە ناویان هاتووە، پەنا بۆ دادگا ببەن، تا بەڵگەنامەی زیاترو ناوی زیاتر بدەمە دادگا. من لە هیچ تاوانێک خۆشنابم بەڵام بە بەرنامە کار دەکەم.
جێگەی ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠٠٥وە ماڵی مەسعود بارزانی و دەزگای پاراستن لە هەوڵی سەرکوتکردن و چاوترسێنی دکتۆر کەمال سەید قادردان، بۆ ئەو مەبەستە لە گرتن و بێڕێزی پێکردن، هەتا هەموو جۆرە سووکایەتیەکیان پێکردووە.