ئا:ئازا پرێس
وەک لە پارێزگای نەینەوا لە پارێزگای کەرکوکیش پارتی لەبەر سیاسەتەکانی لەدەرەوەی بازنەکە ما!!
دوێنێ شەو١٠-٨-٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢ لە شاری بەغدا، لە هۆتێل رەشید بە ئامادەبوون زۆرینە واتا ٥٠
+١ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.
بەشداربووان کە لە نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا پێک دەهاتن، توانیان لەماوەیەکی کەمدا پرۆسەکە بەسەرکەوتووی جێبەجێ بکەن و رێبوار تەها سەرۆکی لیستی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پشکی یەکێتی، بکەن بە پارێزگاری کەرکوک. هەروەها محەمەد ئیبراهیم حافز لە هاوپەیمانی قیادە بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا.
لیستەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەی هۆتێل رەشید؛ هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە پێنج ئەندام، هاوپەیمانی قیادە دوو ئەندام، فراکسیۆنی عروبە یەک ئەندام و فراکسۆنی بابلیۆن یەک ئەندامی کۆتا.
دەگوترێ پاریزگار دوو ساڵی یەکەم بۆ کوردەو دوو ساڵی دووەم بۆ عەرەبە.
جێگەی ئاماژەیە لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ کە ئەمە سێیەم پارێزگاری کوردە لە دوای عەبدرەحمان مستەفا و نەجمەدین کەریم بۆ کەرکوک دادەنرێ، لە دەرەوەی راکان جبوری کە بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیران عەبادیەوە دوای رووداوەکانی ٢٠١٧ سەپێنرابوو، جارێکیتر پارێزگار بۆ کورد گەڕایەوە. هەروەها تائێستا هۆکارەکانی باس نەکراون کە ئایا بۆچی کۆبوونەوە لە بەغدا ئەنجامدرا لە کەرکوک ئەنجامنەدار؟
لە راپۆرتێکی پێشووتری ئازا پرێس، بڵاوکرایەوە کە مەترسی لەسەر فرۆشتنی کەرکوک هەیە، لەلایەن مەسعود بارزانی کە جارێکیتر پارێزگار رادەستی راکان جبوری بکاتەوە.