ئازا پرێس:
١٠ ساڵ دوای ئازادبوونی قەزای مەخمور و دەوروبەری پێویستە راستیەکان وەک خۆی بگوترێن؛
بەگوێرەی شایەتحاڵێک کە ئەوکات لەناو رووداوەکانی مەخمور بووە قسەی بۆ ئازا پرێس کردووەو دەڵێت:
هەردوو هێزی پارتی کە لەلایەن نەجاتی عەلی فاتێ و کاکەمین نەجار لە مخمور فەرمانداریەتیان دەکرا، دوای ئەوەی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە لە نیوەڕۆی ٦-٨-٢٠١٤ بەسەر کرانەوە، خۆیان نەگرت و رایانکرد تا هەولێر نەوەستان، داعشیش هات و مەخموری داگیرکرد، هێزەکانی یەکێتیش نەیانتوانی لەوێ بمێنەوە، تاکو هێزی دژە تیرۆری سلێمانیان بۆ نەهات.
هێزەکانی کە لەبازاڕگە و قەرەچوخ مابوونەوە گەریلاکانی پەکەکە و خۆبەخشەکانی کامپی مەخمور و پێشمەرگی شیوعی و بەشێک لە خۆبەخش و خەڵکی چاونەترسی مەخمور بوو. ژنە شەهیدی رۆژنامەنووس دەنیز فورات قسەکانمان پشتڕاست دەکاتەوە.
ئێستا پارتی خۆی دەکا بەخاوەنی رزگار کردنی مەخموریش:
وەک پیشەی بەردەوامی پارتی تەنها لە راکردن یەکەمە، دواتر دێتە سەر حازری و خۆی دەکا بە پاڵەوانی گۆڕەپانەکە. کاتێک هێشتا فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی قاسم سلێمانی مابوو، دوای مردنیشی حەسەن نەسروڵا بە مەسعود بارزانیان گووت و بۆ ئەمەش فلیمی ئەنیمەیشنیان دروست کردبوو، ئەگەر ئێران و حاجی قاسم نەبوونایە هەولێر دەکەوت. مەسعودیش نکۆڵی لەو راستیە نەکردووە، دانی بەو راستیەداناوە، بەهەمانشێوە خودی مەسعود بارزانی چوو لە دەروازەی کامپی پەنابەرانی مەخمور سوپاسگوزاری گەریلاکانی پەکەکەی کرد کە تێکۆشەر گەڤەر فەرمانداریەتی دەکردن، لەگەڵ حسێن گویزە رەشی کە سەرپەرشتی هێزی بەرگری میللی و خۆبەخشەکانی مەخموری دەکرد.
رۆژی ١٠ی ئاب کە بە رۆژی رزگار کردنی مەخمور بەناو دەکرێ، نە پارتیەکان کەسێکیان لێ کوژراو نە هیچ داعشێکیان کوشتوە، دواتریش خودی سیروان بارزانی لە گوێڕ رایکردوو گوتی شەڕە راکردنیش دەبێ. لە دوای ئازادی مەخموریش تا ئەم بەروارە پارتی بە تەنسیق لەگەڵ داعشەکانی قەرەچوغ جوڵاوەتەوە، فەرماندەی خۆبەخش فەیسەل غازی بۆ دەیانجار ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە داعشەکان لە پێش چاوی چەکدارانی پارتی جموجۆڵ دەکەن، بەڵام پارتیەکان دەنگ ناکەن.