ئا:ئازا پرێس
دوای ئەوەی قاسم شەشۆ بەلێدوانێکی نابەرپرسانە سەبارەت بە دەیەمین سالوەگەڕی کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی، نەک نەیتوانی شتێک لە ئێش و ئازاری ئێزیدیەکان کەم بکاتەوە، بەڵکو توڕەی کۆمەڵگەی موسڵمانی سوونی زیاتر بۆخۆی و بۆ ئێزیدیەکان دروست کرد.
زۆربەی شارەزا و چالاکوانن ئەوەیان بەئاشکرا گووتوە کە قاسم بە دەسیسەی دەزگای پاراستن و میت ئەو ئاژاوەی نایەوە، تاکو باس و خواسێکیتر بێنە گۆڕێ و لە رێگەی قاسم، دەزگای پاراستن و میت، رەوایەتی دوای ١٠ ساڵ بۆ خۆیان لە شەنگال دروست بکەنەوە، چونکە بەگوێرەی بیرکردنەوە پاراستن – میت، ئیتر حکومەتی عێراق لە دژی ئێزیدیەکانی چیای شەنگالە و پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدیان (پادێ)ش دادەخرێت، ئەوکات گۆڕەپان بۆ پاراستن – میت چۆڵ دەبێ، دەتوانن لە رێگەی کەسانی وەک قاسم کەسایەتی داڕوخاویان بۆ خۆیان دروست بکەنەوە.
ئەوکاردانەوەی لە میدیای دژیتاڵ و سەرجەم گۆڕەپانەکان لە دژی لێدوانەکەی قاسم دروست بوو لە شوێنی خۆیدا بوو، ئیتر رێگە بەهیچ کەسێک نەدرێ شۆڤینزمی ئاینی و دوژمنایەتی لەنێوان کۆمەڵگە قوڵ بکاتەوە، بۆیە بەهەموو شێوەیەک دەبێ ئەوانەی لێدوانی وەک قاسم شەشۆ دەدەن لە ئێزیدیان، یان هەموو ئەو مەلا و کەسانی بەناوی مزگەوت و ئاینی ئیسلامیش لە مزگەوت و لە میدیای دژیتاڵ کە بێ پەرواز قسە دەکەن دەبێ سزا بدرێن.
بەبۆنەی لێدوانە ئاژاوەگێڕیەکەی قاسم شەشۆ، ئیسلامە داعشی و سەلەفی و ئیخوانیەکان بەئارەزووی خۆیان هێرشیان کردە سەر ئاین و کۆمەڵگەی ئێزیدی، ئەوانەش بەقەد قاسم شەشۆ تاوانبارن، پێویستە ئەوانیش بدرێنە دادگا و داوایان لە دژ بکرێتەوە. واتا لەمەو دوا جیا لە گوتاری پێکەوە ژیانی دیموکراتیانەی گەل و باوەڕی و ئاینەکان، هەر جۆرە گوتارێکیتر قەدەغە بکرێ و سزای لەسەر دابنرێ، هەروەها لێدوانی کەسیش وەک لێدوانی هەموو کۆمەڵگە وەرنەگیردرێت، وەک ئەو لێدوانەی گێرەشێوێن قاسم شەشۆ لەسەر هەموو کۆمەڵگەی ئێزیدی حیسابی بۆ کرابوو. دەکرێ لێدوانەکەی شەشۆ وەک لێدوانی پارتی لە دوای ١٠ ساڵ لە خیانەتی ٣-٨ بژمێردرێ، پارتیەکان دوای دە ساڵ لە کۆمەڵکوژی وەک قاسم ئاژاوەگێڕ بیر دەکەنەوە.
دادگای نەینەوا بە ژمارە ٨٣ ١١٦ کە لە رۆژی ٨-٨-٢٠٢٤ بە واژۆی دادوەر یاسین مەحمەد فەتحی دەرچووە، داوای لە دژی قاسم ئاژاوەگێڕ کردۆتەوەو بانگی کردوە کە لەبەردەم دادگا موسڵ ئامادەبێ. بەگوێرەی زانیاریەکانی ئازا پرێس، پارتی تائێستا قاسم شەشۆی رادەستی دادگا نەکردووە و نازانرێ لەکوێی شاردۆتەوە، واتا ئێستا قاسم شەشۆ لە یاسا راکردوو دەژمێردرێت، پێویستە لەماوەیەکی نزیک بچێتە بەردەم دادگا و سزای گێڕەشێونیەکەی وەربگرێ.
بەشێک لە خەڵکی شەنگال داوا دەکەن کە لەکوێ قاسمیان دیت هەواڵی لێبدەن، تاکو جارێکیتر نەتوانێ بەناوی ئێزیدیان لێدوانی گێرەشوێننانە بدات.
پارتیە سەلەفی و داعشیەکان لە دهۆک راوە ئێزیدی دەستپێکردبوو، بەگوێرەی زانیاریەکان لە کامپی ئێزیدیە ئاوارەکان لە کامپەکانی وەک شاریا و خانکێ و ئەوانیتر، پارتیەکان کەوتبوونە خۆ بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئێزیدیان، دوای ئەوەی خەڵکی ئێزیدی بە پیلانگێڕی پارتیە داعشیەکانیان زانی، زوو رایان کردوو گەڕانەوە بۆ شەنگال. بەگوێرەی ئاماری کۆچ و کۆچبەران لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە ٨٠٠ ئاوارەی ئێزیدی گەڕاونەتەوە بۆ سەر زێدی خۆیان. بەو بۆنەیەوە پێویستە سەرجەم ئێزیدیەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، وەک هاوڵاتیەک قسەی بۆ راگەیاندنەکان دەکرد و دەیگوت باشترین شوێن کە لێی کۆببینەوەو خاوەنداریەتیمان لێ بکات ئێزیدیخان و شەنگالە.