ئا:ئازا پرێس
لە هەرێمی کوردستان گەندەڵی بە شێوەیەکی فەرمی و بە ئەنقەست، خزێنراوەتە ناو هەموو کونوکەلەبەرێکی کۆمەڵگە، دەسەڵاتدارن بەڕێوەبردنی وڵات بۆ داخوازیە سیاسی و حیزبی و بنەماڵەی و کەسی خۆیان بەکاردێنن. وەک دەرکەوت کەسی مردوو مووچەی وەردەگیردرێت، دیسان بە سەد هەزاران مووچە خۆری بندیوار هەیە، لەلایەکیتریش ناوەندەکانی خوێندن وەک زانکۆ و پەیمانگاکان بەناوی کوڕی بەرپرسە پلە یەکەکان دەکرێ کە گومان لە هەبوونی خوێندەواریان دەکرێ، دیسان ئاوارە ئێزیدی و عەرەبەکان وەک بارمتە بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنران.
ئەوەی لەم وێنانەی خوارەوە دەیبینن، ئەویش کۆمەڵێک ژنی ناسراون کە بە پلەی جیاواز لە حکومەتی هەرەم خانەنشین کراون، بەبێ ئەوەی رۆژێک ئەو ئەرکەیان جێبەجێ کردبێ. لەبەر ئەوەی ئەو ژنانەی کە وێنەکانیان لێرە دەبینرێ کەسی ناسراون، بۆیە پێویست نەبینراوە پشتڕاست بکرێتەوە کە ئەو کەسانە کێن و ناسنامەیان کێیە، دیسان پیشە ئەسڵیەکەشیان دەزانرێ.
لە رابردوو ئەوە ئاشکرابوو کە بە سەدان پیاو کە ئەرکی وەزیری و ئەمینداری گشتی و پلەی بەو جۆرەیان نەبووە، بەڵام بەو پلە باڵایانە خانەنشین کرابوون، ئێستا نۆرە گەیشتۆتە ژنان و ژنیش بە پلەی باڵای بێ کردار خانەنشین دەکرێن.
ئەو ژنانەی لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە ناوەکانیان گەیشتە دەستی ئازا پرێس، ژمارەیان نۆ کەسە و بڵاویان دەکاتەوە. شەش لەو ژنانە بە پلەی وەزیر خانەنشین کراون، یەکێکیان بە پلەی سەربازی و دانێکیش وەک راوێژکار و یەکێکیشیان وەک تایبەت. ئازا پرێس وەک بەڵێنی داوە لە دژی گەندەڵی بێ، بۆیە لە دەستکەوتنی هەر ناوێکیتریش ئەوا لیستی ناوەکان زیاد دەکا و بڵاویان دەکاتەوە.
ناو پلەی خانەنشینی بڕی مووچەی خانەنشین پێکراو
١. هەمیلە گەردی وەزیر ٨،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار
٢. شیرین ئامێدی وەزیر ٨،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار
٣. ئەڤین هروری وەزیر ٨،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار
٤. تەلار فایەق وەزیر ٨،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار
٥. گولستان پەروەر وەزیر ٨،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار
٦. ڤیان سلێمان وەزیر ٨،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار
٧. هێلی لوڤ لیوای سەربازی ٥،٠٠٠،٠٠٠ملیۆن دینار
٨. ئەڤین ئاسۆ راوێژکار ٣،٠٠٠،٠٠٠ملیۆن دینار
٩. پور ئەحمەد تایبەت ٣،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار