سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە هەواڵ
فواد حسێن رەوایەتی دەداتە داگیرکەری

فواد حسێن رەوایەتی دەداتە داگیرکەری

ئاب 12, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا: ئازا پرێس

لە نوێترین لێداونی وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشکی پارتی، فواد حسێن، دەڵێت:

هیچ رێکەوتنێکی لەشکرکێشی لەگەڵ تورکیا نەکراوە. بەغدا و ئەنقەرە هیچ رێککەوتنێکیان لەبارەی هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق نه‌كردووه‌.

فواد حسێن سەبارەت بە دواین رێککەوتنیش کە لە سەرەتای مانگی نیسان لەنێوان ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و مەحمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆکران وەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بەناو دەکات و دەڵێت؛ ئەوەی هەیە تەنیا یاداشتنامەیەکی لەیەکگەیشتنە، نەک رێککەوتن، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو، لە سەردەمی رژێمی بەعس کراوە، تاریق ‌عەزیز وەزیری دەرەوەی ئەوسای عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا رەشنووسێکی لەیەکگەیشتنیان ئیمزا کردووە و لەوێدا ئاماژە دراوە بەوەی “لایەنی تورکی بۆی هەیە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر ئۆپەراسیۆن لە خاکی عێراقدا بکات، بەو مەرجەی پێشوەختە لایەنی عێراق لە مەبەستی ئۆپەراسیۆنەکە ئاگادار بکاتەوە”.

لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا دەڵێت: ئەوەی کراوە تەنیا بۆ یەک ساڵ بووە و درێژکردنەوەی نەبووە، هەربۆیە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە تورکیا داوا دەکات ڕێگری لە چالاکییە چەکدارییەکانی پەکەکە بکرێت، کە ئەویش حزبێکی تورکیایە و لە ناوچە سنوورییەکان هەن”.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی ئاشتی کرستیانی (CPJ) لەماوەی دوو ساڵی رابردوو تورکیا ٦٥ بنکەی سەربازی لە ناو سنوری عێراق دروست کردووە، دیسان لە ماوەی مانگی رابردوو سوپای تورکیا گەیشتە سەر شەقامی سەرەکی نێوان ئامێدی و شێڵادزێ و دێرەلوک، هەروەها بەئاشکرا بازگەی سەربازیان لە گوندی هرور داناوەو بە عەرەبیشیا لەسەر نووسیوە ئێرە سنوری تورکیایە.

بەگوێرەی زانیاریەکانیش کە لە هاوڵاتیانی سنورە داگیرکراوەکان دەگاتە راگەیاندنەکان، ئەویش کاتێک مۆبایلێک دەگاتە سنوری ئامێدی بەتورکی نامەیەکی بۆ دێت و دەڵێت؛ بەخێربێی بۆ ناو خاکی تورکیا.

لەماوەی نزیکدا ئەردۆغان و بەرپرسانی تری تورکیا بەئاشکرا گووتیان؛ ئەو شوێنانەمان لە ماڵی بارزانی کڕیوە، بۆیە مافی خۆمانە بێین و تیاشی بمێنینەوەو بنکەی سەربازیشی لێ دروستکەین و دارەکانیشی ببڕین و کەسیش ناتوانێ هیچمان پێ بڵێ.

لەلایەکیتر راگەیاندنەکانی تورکیا و کامیرای مۆبایلی هاوڵاتیانی ناوچەکەش بە روونی ئەوە دەردەخەن کە هێزەکانی پاسەوانی سنور کە سەربە حکومەتی فیدراڵن. پارێزگاری لە سوپای تورکیا دەکەن و یارمەتیشیان دەدەن بۆ دروست کردنی رێگە و گەیاندنی کەرستەی سەربازی و ئاو خۆراک بە قەرەقۆڵەکانیان.

فواد حسێن باش دەزانێ بەڵام لەبەر رێککەوتنی سەرۆکایەتی حیزبەکەی کە لە ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کردووە لە فەرمانداریەتی جەندرمەی سوپای تورکیا لە ئەنقەرە کە ئەفسەری تیرۆر کراو جەم ئەرسەڤەر بەڵگەکانی بڵاو کردۆتەوە. هەروەها حکومەتی حەیدەر عەبادی لە دژی ریفراندۆمەکەی پارتی رێککەوتنێکی لە ٢٠١٧ لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد بۆ هاتنی بۆ ناو خاکی عێراق. دیسان حکومەتەکەی مەحمەد شیاع سودانیش بەناوی لێکتێگەیشتن، بەڵام رێککەوتنێکی ٢١ خاڵی لەگەڵ ئەردۆغان لە بەغدا لە ٢٠-٤-٢٠٢٤ واژۆکرد، ئەو پرسیارە رووبەڕووی فواد حسێن بکرێتەوە، ئەگەر تەنها لێکتێگەیشتن بوو، ئەی قەدەخە کردنی پەکەکە و داخستنو هەڵوەشانەوەی سێ حیزبی کوردی لەلایەن حکومەتەکەتان بەگوێرەی کامە رێککەوتن بووە لە گەڵ تورکیا؟؟ تورکیا لە راگەیاندنەکانی لە سەر زمانی وەزیری دەرەوەی هاکان فیدان ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ عێراق رێککەوتوون.

لەئێستا تورکیا لە هەرێمی بادینان هەریەک لە ناحیەکانی، باتیفە، بامەڕنێ، ئەنیشکێ، قادیشێ، کانی ماسی، دیسان قەزای ئامێدی و ناحیەی دێرەلوک و شێلادزێ و کۆمەڵگەی سیرێی داگیرکردووە. فواد حسێن وەک وەزیری دەرەوە کە بەرپرسیارە لە پاراستنی سەروەری عێراق، تورکیا بەکامە رێککەوتن و یاسا ئەو ناحیەو قەزایانەی داگیرکردووە؟؟    

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

گەندەڵی دەسەڵات ژنانیشی گرتۆتەوە

بابەتی دواتر

کەرکوک و چەند پەیڤێک

editor

بابەتی دواتر
کەرکوک و چەند پەیڤێک

کەرکوک و چەند پەیڤێک

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?