دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
لەسایەیی رێککەوتنەکانی فوئاد حسێن لەگەڵ تورکیا، ئایا چارەنووسی عێراق و گەلی کورد چی بەسەر دێت؟؟

لەسایەیی رێککەوتنەکانی فوئاد حسێن لەگەڵ تورکیا، ئایا چارەنووسی عێراق و گەلی کورد چی بەسەر دێت؟؟

ئاب 16, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا:ئازاپرێس

رۆژی‌ 14ی ئابی 2024، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە بە یاوەریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەریمی کوردستان و وەزیری بەرگریی عێراق و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتنە ئەنقەرە و دوێنێ پێنجشەممە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای دیکە ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

دوای چوارەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی باڵای ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا لە ئەنقەرەی پایته‌ختی توركیا، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك لە سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بەناوی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن رێککەوتنی نێوان هەردوو دەوڵەتیان لە بوارەکانی سەربازی، ئەمنی و شەڕیان لە دژی گەلی کورد واژۆ کرد.

لەبارەی واژۆ کردنی ئەو یاداشتە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشکی پارتی لە پەڕەی ئێکس نووسیویەتی: “ئەم یاداشتە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان بەرەو پێشتر دەبات و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدەستبهێنێت”.

پێشتریش لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەی لەگەڵ هاکان فیدان، فوئاد حسێن ڕایگەیاند: “تیمی عێراق و تورکیا کۆبوونەوە بۆ دانانی بەشە گرنگەکانی (یاداشتی لێکتێگەیشتن) کە لەلایەن هەردوولاوە ئامادەکراوە، چەندین لیژنە ئامادەکران و دابەشکران لە چەندین بوار، یەکێک لەو هەڕەشانەی دەبێت رووبەرووی ببینەوە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، لەبارەی ڤیزا لە سەرەتای مانگی ئەیلول مامەڵەکردن لەگەڵ شێوازی هاتنە ناوەوە لەلایەنی تورکی دەگۆڕێت. 

لەبارەی بابەتی سەربازی و ئەمنیش، فوئاد حسێن وتی: پابەندی دەستوری عێراقین و بەگوێرە دەستور هەر جموجۆڵێک لە خاکی عێراق دژی وڵاتانی دراوسێ، دژی بنەماکانی دەستورە و ئێمەش بەرەو ئەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێین واتا سەروەری عێراقیش پێویستە پارێزراو بێت، چونکە هەڕەشەکان تەنیا لەسەر لایەنی تورکیا نییە، بەڵکو لەسەر عێراقیشە، ئەو رێکخراوانە بوونەتە هەڕەشە لەسەر دۆخی سیاسی و دیموکراسی عێراق”.

وتیشی: “گەیشتینە چەند خاڵێک، یەکێک لەوان چۆنییەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ سەربازگەی باشیک و دەبێتە سەربازگەیەکی مەشقپێکردنی عێراق، یەکێک لە بابەتەکان هەبوونی پەکەکە بوو و هەروەها مەترسی دروستکردنی كێشە چ بۆ هەرێمی کوردستان یان شارەکانی دیکەی عێراق”.

جەختیشی کردەوە: حکومەتی عێراق ڕێکاری یاسایی، سیاسیی و کارگێڕی بۆ ناساندنی پەکەکە و ئەو لایەنانەی نوێنەرایەتی ئەو پارتە دەکەن لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بخاتە لیستی حزبە قەدەغەکراوەکانەوە.

پارتی لە رێگەی فوئاد حسێنی ئەندامی مەکتەبی سیاسیان بە دەسەڵاتەکانی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەناوی یاداشتنامەی لێکتەگەیشتن، هەموو جۆرە رێککەوتنێک دەکات و سەرلەبەری رێککەوتنەکانیش تائێستا لەخزمەتی دەوڵەتی تورکیاو سوپاکەی دایە، واتا نە عێراق هیچ داواکاریەکی لە تورکیا هەیە و نە تورکیاش خۆی خستۆتە ژێرباری جێبەجێکردنی هیچ داوایەکی عێراق.

لەلایەکیتریش لە دواین رێکەوتنیان لە ١٥-٨-٢٠٢٤ فوئاد حسێن تەنها باسی لە سەربازگەی باشیک کردووە، بەڵام باسی لەو ٧٥ قەرەقۆڵەیتری سوپای تورکیا نەکردووە، کە چی دەکەن لەسەر خاکی عێراق. هەمانکات باسی ئەوەشی نەکردووە ئایا تورکیا کەی رێز لە سەروەری عێراق دەگرێت و هێزەکانی لە بادینان دەکشێنێتەوە، هەمانکات هێزەکانی عێراق کەی بەخۆیان دەتوانن سنورەکانیان بۆ خۆیان بپارێزن نەک بۆ دەوڵەتی تورکیا؟؟

دیسان بەشانازیەوە فوئاد حسێن باسی قەدەخە کردنی پارت و رێکخستنی کوردی دەکات بۆ تورکیا، بەڵام ئەوەی لەبیر چۆتەوە کە بەگوێرەی دەستوری عێراق، هەموو هاوڵاتیەک ئازادە لە سیاسەت کردن، لە دەرەوەی پارچە کردنی عێراق  و بوونی هێزی چەکداری حیزبی وەک ملیشیات.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ئایا چ ناوێک لە ١٦ی ئابەکەی پەدەکە-عێراق بنرێت؟!

بابەتی دواتر

رێککەوتنی بەرەی تورکمانی و پارتی ئاشکرابوو

editor

بابەتی دواتر
رێککەوتنی بەرەی تورکمانی و پارتی ئاشکرابوو

رێککەوتنی بەرەی تورکمانی و پارتی ئاشکرابوو

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?