ئا:ئازا پرێس
بەشی یەکەم
بە کولتوورکردنی لاقەکردنی بەردەوام لە هەرێمی کوردستاندا، دیمەنی ئەو کارگەیەمان نیشاندەدات، کە پارتی لە ڕێگەیەوە، بەردەوامیی دەسەڵاتەکەی دەستەبەردەکات.
بەپێی ئەو دۆسیانەی لەم ڕاپۆرتەدا هەن، ئەوەی زیاتر لە ٣٠ساڵی هەرێمی کوردستاندا بەدەستی پارتی دیموکراتی کوردستان “پارتی” ڕوویداوە، دەقاودەق دەتوانین ناوی بنێین “فێمیساید – ژنکوژیی” کە لە خراپترین باریدا ئەوەیە؛ ڕاستەوخۆ و بە ئامانج، دامودەزگای بەڕێوەبەریی و ئەندامانی ناو پارتێکی سیاسیی، تێوەبگلێن.
١.ساریا میرزا رەشۆ مێرگەسۆری
ناو: ساریا میرزا رەشۆ
شوێن: شارۆچکەی مێرگە سۆر
ساڵی کوشتنی: ١٩٨٠
بکەر: نیهاد مستەفا بارزانی
وێنەی دەستنەکەوتووە
له ساڵی ١٩٨٠دا ساریا میرزا ئاغا ڕهشۆ بارزانی، لهلایهن نیهاد مستەفا بارزانی، دەستدرێژیی دەکرێتەسەری و دواتر هەر بە فەرمانی نیهاد
بارزانی دهكوژرێت.
زانیارییەکان لە زاری کەسێکی نزیک لەو بنەماڵەیەوە دەسکەوتوون.
٢. مینا
ناو:مینا
تەمەن:١٢ ساڵ
دەستدرێژکەر: نیهاد مستەفا بارزانی
بکەر: دایکی مینا
شوێن: هەولێر – پیرمام
وێنە: دەست نەکەوتووە
له ساڵی ١٩٩١دا مینا کچی باوکێکی ئەنفالکراو،
لە دوای دەستدرێژیی و دووگیانبوونی لەلایەن نیهاد بارزانییەوە، بە دەستی دایکی خۆی “لەژێر هەڕەشەدا” لە گەرماوی ماڵەکەیاندا بە بەنزین دەسووتێنرێت.
زانیارییەکانی ئەم تاوانە لە زاری خوشکێکی میناوە: (ئاشکراکردنی ئەم تاوانە بۆ یەکەمجار)
خێزانی مینا لە ساڵی ١٩٩١دا لە دوای ئەنفالبوونی باوکیان، دەچنە “ناوچەی پیرمام” لە نزیک تەلاری پێشوازیی پارتی “دار الضیافة”. مینا دوو خوشک “س – ١٦ ساڵ. م – ١٠ ساڵ” و دوو برا “ش و ج”ی هەبوو و لەگەڵ دایکیان ژیاون. بە پێی وتەی کەسوکاری زۆر جوان بووە، باس لەوەش دەکرێت لە ڕووی عەقڵییەوە گرفتی هەبووە. ڕۆژانە مینا بە بەردەم ماڵەکانی نزیک بنەماڵەی بارزانیدا هاتووچۆی کردووە و ماڵی خۆشیان هەر لە نزیک ئەوێ بووە. هەتا ڕۆژێک نیهاد بارزانی دەیباتە ماڵەکەی خۆی و دەستدرێژیی دەکاتەسەر، ئەمە چەند جارێک دووبارە دەبێتەوە، هەتا ئەو کاتەی مینا دووگیان دەبێت. کاتێک دووگیانییەکەی بەرەو ئاشکرابوون دەچێت، نیهاد هەڕەشە لە دایکی دەکات و پێی دەڵێت: چارەسەرێکی کچەکەت بکە و نابێت ڕێگەبدەیت ئەوە ئاشکرابێت، ئەگینا وەک باوکیان ئەنفالتان دەکەم.
دایکی لەژێر کاریگەریی ئەم هەڕەشەیەدا مینا دەباتە گەرماوی ماڵەکەیان “گوایە مینا دەشوات”، بەنزینی پێدا دەکات. مینا بە دایکی دەڵێت: دایکە ئەمە چییە؟ ئەمە ئاو نییە، بۆنی لێ دێت؟ دایکی هەر لەوێدا ئاگری پێدا دەکات و دەرگای لەسەر دادەخات. مینای ١٢ ساڵ و منداڵەکەی سکی هەر لەو گەرماوەدا دەبن بە خەڵووز و دەسووتێن.
خوشکەکەی لە باسی کوشتنی مینادا بەچاوی بە فرمێسکەوە دەڵێت: دەرگای گەرماوەکەمان ئاسن بوو، مینا لە تاوی ئاگر ئەوەندە خۆی بەو دەرگایەدا دابوو، پێست و گۆشتی بە دەرگاکەوە بەجێمابوو.
٣. ساکینە عیزەت شیخۆ
ناو: ساکینە عیزەت شێخۆ
شوێن: ناحیەی دێرەلوک، گوندی گوهەرز
بکەر: ئەندامانی پارتی دەستدێژی کردنەسەر و تیرۆر کردنی
وێنە: دەستنکەوتووە
له ساڵی ١٩٩١ سهكینه عیزهت شێخۆ گوههرزی لهلایهن چەند ئەندامێکی پەدەکەوە دەستدرێژیی دەکرێتەسەری و دواتر تیرۆردهكرێت.
٤. نازدار بامەرنی
ناو: نازدار بامەرنی
پیشە: پزیشک
شوێنی تیرۆر: هەولێر
بکەر: ئەندامانی پارتی
له رێكهوتی ١٨ \ ١٢ \ ١٩٩١ دكتۆره نازدار بامهڕنی لهلایهن هێزه ئهمنییەكانی پەدەکەوە له ههولێر تیرۆركرا.
بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان نەخۆشخانەیەکی بەناو کراوە لە هەولێر