ئا:ئازا پرێس
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2024، له‌میانی وتارێكدا له‌كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به سیستمی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، پرسی گه‌نده‌ڵی له ئێستادا چاوێكی زۆری له‌سه‌ره و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی تاوانن ده‌رحه‌ق به خه‌ڵك و هه‌ر تاوانێكیش ده‌رحه‌ق به مافی گشتی بكرێت هه‌موو خه‌ڵك لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه پێویسته پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كان خێراتر بكرێت.
وتیشی: “ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م لێكۆڵه‌ری هەیە و پڕۆسه‌ی قورسی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بەڕێوەدەبات، كه ته‌نها ٢١ لێكۆڵه‌ر له به‌رانبه‌ر كه‌رتی گشتی كه زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌مه، به‌ڵكو ده‌بێت لانیكه‌م پێنج هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌موو ناوچه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌بێت و كاری خۆی بكات”.
لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت “ساڵانه له نێوان ٢٠٠ بۆ ٢٣٠ دۆسیه لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌كه‌ین به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر ساڵانه ١٠ بۆ ١٥ دۆسیه یه‌كلایی بكرێنه‌وه و سزای توندی تیایدا ده‌ربچن ئه‌وا به‌دڵنیایی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌متر ده‌كات”.
لە کۆتای وتارەکەیدا گووتی: “پرسیاری ئه‌وه‌مان لێده‌كرێت كه بۆچی هیچ به‌رپرسێكی باڵا سزا نادرێت؟ یاخود ئایا هیچ كه‌سێك نییه به‌رپرسی باڵا بێت و دۆسیه‌ی له‌سه‌ر بێت؟ به‌ڵێ هه‌یه و له رابردوودا زیاتر له ١٠٠ كه‌س له به‌رپرسانی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ژماره‌یه‌كیش ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون، كه ئه‌وه خاڵێكی گرنگه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی راگرتنی حوكمه‌كانه كه پێموایه له‌ناو رای گشتیدا مه‌فهوم نییه و تێناگه‌ین لێی”.
هاوڵاتیان پرسیاری ئەوەدەکەن کە ئایا دەستەی دەستپاکی تەنها بەناو هەیە و تائێستا هیچ کار‌و کردەوەیەکیشی نابینرێ؟ لەگەڵ ئەوەی نازانرێ کە ئایا کەسی دادگای کردووە یان نا، دیسان ئەوەش نازانرێ بەڕاستی دەستەی دەستپاکی تا ئێستا وێراوە کەسە دیارە گەندەڵەکان بانگی لێپرسینەوە بکات، یان دۆسیەیان لەبەرانبەر بکاتەوە؟؟ هاوڵاتیان نمونە دەدەن و دەڵێن، تائێستا نازانرێ ئەو شار و زەوی و موڵکە گشتیەیی داگیرکراون ئایا دۆسیەیان لە بەرانبەر کراوەتەوە یان نا نمونە، داگیرکردنی پیرمام و سەرێ رەش لەلایەن پارتی و مسعود بارزانی و کوڕەکانی، دیسان داگیرکردنی دار و ضیافەی هەولێر لەلایەن نێچیروان بارزانی، هەروەها بە ملیۆنان زەوی و زاری گشتی بەناوی باغ و ڤێلا و سەدان جۆر تەڵەکەبازی دەسەڵاتداران، هەروەها فرۆشتنی بەشێک لە خاکی نێروەو رێکان لەلایەن خودی سێ بارزانییەکە (مەسعود، نێچیران و مەسرور) بە تورکیا، ئەوەش چەند جارێک خودی بەرپرسە باڵاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە. هەمان دۆخ لە سلێمانیش هەیە، تائێستا گردی زەرگەتە و گردی دەباشان و پەیمانگەی مامۆستایان و هەزاران دۆنم زەوی نازانرێ چۆن دەستی بەسەردا گیراوە، لەو بارەیەوە سەدان راپۆرتی رۆژنامەوانی لەسەر دروست کراوە بەڵام نەبینرا کەسێک راپێچی دادگا بکرێ، بۆیە هاوڵاتیان لە دەستەی دەستپاکی هەرێم زۆر بێ هیوان.
هاوڵاتیان ئەوەش پرسیاردەکەن، کە داخۆ هۆکاری لاوازی دەستەیەکی واگرنگ چیە؟ ئایا خودی حاکم ئەنوەرە کە لە حیزبێکی کەم جەماوەری وەک زەحمەتکێشان دێ و خۆشی کەسێکی زۆر خەمخۆر نییە، یان هەر لەسەرەتای دروست بوونی دەستەکەیە کە سەرۆکی هەرێمی ئەوکات مەسعود بارزانی ئەو دەستەیی سندم کرد، ئەویش لەژێر ناوی پاراستنی کەسایەتی خەڵک با ناوی (تۆمەتبار ئاشکرا نەکرێ)؟ لەلایەکیتریش دەسەڵاتداران بەناوی یاسا کە خودی خۆیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەریانخستووە، هەموو موڵک و ماڵی خۆیان گوایە کردۆتە یاسایی، بەڵئم خەڵکی هەژار کە چەند مەترێک توجاوزی هەبێ دەیڕوخێنن وەک ئەو خانووەی لە بەحرکە رووخێنرا. دیسان کوڕ و نەوەو مناڵەکانی خۆشیان گەورەترین پۆست و پلە و پایەیان داوەتێ، نمونە مناڵێکی ٢٠ ساڵی کراوەتە سەرۆکی زانکۆ. هاوڵاتیەک بە دەنگێک بەرز هاواردەکات و دەڵێت؛ ئەرێ حاکم ئەحمەد ئەنوەر لەم دۆسیە گەندەڵتر و گەورەتر هەیە، ئەگەر بەڕێزتان دەتانەوێت کاری لەسەر بکەن و بیسەلمێنن کە دەستەی دەستپاکی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانە نەک بۆ رەوایەتیدان بە سەروەت و سامانی دەسەڵاتداران، فەرموو لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بکە و گەندەڵکاریش کە دیارە رایکێشە بۆ بەردەم دادگا.