ئا:ئازاپرێس
لە ساڵیادى کوشتنى نیاز دەرگەڵەیی، بنەماڵەکەى بەیاننامەیەکیان بڵاوکردوەتەوە و رایدەگەیەنن” هەر لە سەرەتاى روداوەکەوە زانیویانە کە روداوەکە تیـرۆرى سیاسییە و دواى 36 رۆژیش لە روداوەکە دەزگا ئەمنییەکان کۆمەڵێک بەڵگەیان نیشانداون، بەڵام هیچیان رادەست نەکردون.
لەو یادەدا؛ بنەماڵەى نیاز دەرگەڵەیی جەخت دەکەنەوە لەوەى واز لە کەیسەکە ناهێنن و دەڵێن: خوێنڕشتن و تیرۆر بێ باج تێناپەڕێت، هاوکات گلەییەکانیان ئاڕاستەى هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانى نیاز دەرگەڵەیی دەکەن و رایدەگەیەنن؛ له رۆژی شه‌هیدبوونییه‌وه حیزبه‌كه‌ی بێباكانه خودی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌شی شارده‌وه و پشتی كرده خه‌بات و قوربانیدانی نزیك به یه‌ك سه‌ده‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی و وه‌ك بیستوشمانه له دانیشتنێكی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه وتراوه( كه‌یسه‌كه كۆن بو و پێویست ناكات باس بكرێته‌وه) له وه‌ڵامدا ئێمه‌ش ده‌ڵێین: لای ئێمه هه‌مو رۆژێك هه‌ژده‌ی هه‌شته و بۆ ساتێكیش گوزه‌ر ناكه‌ین و هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا ده‌مێنینه‌وه تا كارێك ده‌كه‌ین كه رۆحی شه‌هید نیاز ئاسوده ده‌بێت.