ئا:ئازاپرێس
مەسعود عەبدولخالق چاودێری سیاسی و سەرۆکی بۆردی دەزگای ستاندار لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەگەریدا دەڵێت:
سەفیری ئەمریکا ئەلیکساندەر هێک، چوارساڵ لەمەوبەر گووتی سەرکردە کوردەکان ١١٦ ملیار دۆلاریان لە دەرەوە هەیە. دەڵێت کاربەدەستانی ئەمریکای سەردەمی ترامپ ویستیان دەستبەسەردا بگرن، بەڵام رایانگرتووە نازانم لەبەرچی.
م.عەبدولخالق بەردەوام دەکا و دەڵێت: ئەوکات، واتا بەر لە چوار ساڵ ١١٦ ملیار بوو، خۆ ئێستا گەیشتۆتە ٢٠٠ ملیار دۆلار!! سەرکردە کوردەکان ٢٠٠ ملیاریان هەیە، بەشی ١٠-١٢ ساڵی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێم دەکات. جا وەرە تۆ ناوت سەرکردەی کوردبی و بەناوی کوردایەتی، شەهیدان، ئەنفال، هەڵەبجە و پێشمەرگە قسە بکەی و ناوی سەیر سەیر بەکاردێنن، کاتێک ئێمەش قسە دەکەین دەڵێن، ئێوە کورد پەروەر نین!! بەڵام لە بنەوە ٢٠٠ ملیار دۆلاری ئەو میللەتە هەژارەت دزیبی، کە مووچە و زەڕیبە و داهاتی ئەو خەڵکەبێ، لێت ستاندبن و بردبێت و دابەشی نەکەی.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکە م.عەبدولخالق پرسیار دەکات و دەڵێت: ئەمە لەکوێی دونیا قەبوڵ کراوە؟ بۆیە بەڕاستی ئەوە دەکەوێتە ئەستۆی ئۆپۆزسیۆن، مامۆستایانی ئاینی، مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران و هەموومان کە نابێ ئەو دۆخە قەبوڵی بکەین.