ئا:ئازاپرێس
بەشی دووەم
٥. ئەندامە ژنەکانی ناو “پاک”
ساڵی ١٩٩٢، ٢٥ ئەندامی حیزبی تازە دامەزراوی “پارتی ئازادی کوردستان”، کە ژنیشیان لەناودا بووە، بە خیانەتێک تیرۆر دەکرێن
قوربانی: ٢٥ئەندامانی پارتی ئازادی کوردستان ژن و پیاو
شوێن: سنوری دهۆک
ساڵ: ٨-١-١٩٩٢
بکەر: فەرماندەی ئێستای زێرەڤانی عەزیز وەیسی
شێوەی تاوان: رادەست کردنەوەیان بە دەوڵەتی تورکیا
وێنەیان دەستنەکەوتوە.
له ساڵی ١٩٩٢ دوای سهرهەڵدان له سنووری دهۆك، ٢٥ ئهندامی پارتی تازه دامهزراوی نهتهوهیی (پاك) به خیانهتی فەریق عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزی زێرەڤانی، دهرفێنرێن كه ژنیش لهناویاندابوون و ٢٣ كهس لهوان له ڕێكهوتی ٠٨\٠١\١٩٩٢ ڕادهستی دهوڵهتی تورك دهكرێن و لهلایهن دەوڵەتی تورکیاوە شههید دهكرێن.
٦. بەیان زەینەلعابدین
ناوی قوربانی: بەیان زەینەلعابدین
پیشە: خوێندکار لە کۆلیژی موسڵ
شێوەی تاوان: دەستدرێژ کردنە سەر
شوێنی تاوان: دهۆک
بکەر: بەرپرسەکانی پارتی لە دهۆک
بەروار:٢٠-٢-١٩٩٢
لە ٢٠\٠٢\١٩٩٢ کچە کورد بەیان زەینەلعابدین، لە بادینان بەدەستی بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، دەستدرێژیی دەکرێتەسەری و تیرۆر دەکرێت.
بهیان زهینهلعابدین خویندكاری قۆناغی چواری زانكۆی موسڵ بوو، ماڵیان لە دهۆک بوو. ڕۆژی ٢٠ی مانگی ٢ی ساڵی ١٩٩٢، کاتێک لە مووسڵەوە بەرەو دهۆک دەگەڕێتەوە دەڕفێندرێت.
ڕاستیی بێسەروشوێنکردن و تیرۆرکردنی بەیان زەینەلعابدین:
(چۆنیەتی تاوانەکە لە لایەن یەکێک لە پاسەوانەکانی ئەو کاتەوە گێڕدراوەتەوە و خوشکی بەیان “شیرین” پشتڕاستی ئەو زانیارییانە دەکاتەوە)
زەینەلعابدینی باوکی بەیان، مامۆستا و ڕۆشنبیر و ناسراو بوو لە دەڤەری دهۆک و قەزای ئامێدی. کەسێکی هۆشیاربوو لە بواری سیاسەت و سۆسیالیزمدا، لە ساڵی ١٩٦٠دا مامۆستای قوتابخانە بووە لە ئامێدی، لەبەر هەستی نەتەوایەتیی لە لایەن حکومەتی عێراق دەستگیردەکرێت و زیندانی دەکرێت.
مستهفا بارزانی داوای لێدەکات بەشداریی ڕیزەکانی پێشمەرگەبێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە، چونکە باوەڕی بە بەڕێوەبردنی سیاسەتێک نەبوو پشت بە چەمکی عەشایەری و خێڵەکی ببەستێت. هەر بۆیە ڕووبەڕووی زیان و مەترسیی دەکرێتەوە و لەلایەن فازل میرانییەوە چەندین جار بانگ دەکرێت. بەڵام نە زەینەلعابدین نە منداڵەکانی بەم داخوازییە ڕازی نابن، هەر بۆیە لە لایەن بنەماڵەی مستەفا بارزانییەوە بڕیار دەدرێت زیانێکی گەورەی پێبەگەێنن. لە لایەن فازل میرانییەوە پیلانێک ڕێکدەخرێت کە کچەکەی زەینەلعابدین بەیان بڕفێنن و لە ٢٠ی شوباتی ١٩٩٢ەوە هیچ ئاسەوارێک لە بەیان نامێنێت.
دوای تێپەڕ بوونی مانگێک، خێزانەکەی دەکەونە سۆراغ پرسین. لە لایەن حکومەتی عێراقیشەوە دڵنیادەبنەوە کە ئاگاداری کچەکەیان نین. دوای ماوەیەک لە لایەن فازل میرانییەوە دوو کەس بەناوەکانی “هێرش کتانی و نزار ئەتروشی” دەنێردرێن بۆ ماڵی زەینەلعابدین و پێیان دەڵێن؛ کچەکەیان لە لایەن بەعسەوە کوژراوە و ئیتر پرسیار بۆ کچەکەیان نەکەن. بەڵام بۆ خێزانەکەی ئاشکرا دەبێت، بەیان لە لایەن دەزگای پاراستنی پارتیەوە “کامەران سندۆری بەڕێوبەری دیوانی فازل میرانی، سەعید بامەڕنی، سالم کۆرەمارکی بەرپرسی ئاسایش” لەلایەن ئەم سێ کەسەوە ڕفێنراوە و ماوەی شەش مانگ لە زیندانێکدا لە زاویتە دەیشارنەوە و دەستدرێژیی دەکرێتەسەر و دوای دوو مانگ دووگیان دەبێت و دواتر خۆی و منداڵەکەی سکی دەکوژرێت.
لە ئازاری ئەم تاوانەدا باوکی بەیان “زەینەلعابدین” تووشی جەڵتە دەبێت و گیان لەدەستدەدات.
٧. مامۆستا نالین
ناوی قوربانی: نالین
پیشە: مامۆستا خەڵکی سلێمانی
شوێنی تاوان: دهۆک
شێوازی تاوان: تیرۆر
وێنە: نییە
بکەر: ئەندامانی پارتی
مێژوو: دیار نییە
مامۆستایەک بەناوی مامۆستا نالین، کە خەڵکی سلێمانی بوو، لە شاری دهۆک بە دەستێکی نادیار تیرۆرکرا و بە پێی چەند سەرچاوەیەک پەدەکە ئەنجامدەری ئەم تیرۆرە بووە.