سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
تێکەڵکردنی هێڵی خیانەت و نشتیمانپەروەری

تێکەڵکردنی هێڵی خیانەت و نشتیمانپەروەری

ئاب 21, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازاد رواندزی

بەشی سێیەم

هێڵی سیاسی و تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستان، لە باشوور بە کوردایەتی بەناو کراوە. کوردایەتی فەلسەفەی ئازادی کوردستان نییە، وەک ئەوە وایە کە خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی عەرەب بەناوی عارەبایەتی بێ، یان ئەوەی ئێران بەناوی فارسایەتی و ئەوەی تورکیا بەناوی تورکیایەتی، کەبێگومان هەڵەن و دەکەونە خانەی شۆڤینزمی نەتەوەیەوە. تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستان و یەکێتی و یەکریزی نەتەوەی کورد، پێویستی بە هێڵێکی دیموکراتیانە هەیە. واتە کوردایەتی نابێتە فەلسەفە، بەڵکو وەک کورد دەکرێ بۆ ئازادی وڵات و نەتەوەکەی تێکۆشان بکات، بەڵام پێویستە هێڵی نەتەوە بوونی دیاربێ.

لەباشووری کوردستان بزووتنەوەی سیاسی و چەکداری، لە رابردوو و ئێستاش کەمترین هۆشیاری سەبارەت بە پرسی وڵات و نەتەوە هەبووە. بۆیەش بەشانازی و بەئاشکرا دەیانگوت کوردستانی عێراق، یان ناوی حیزب و لایەنەکان داش عێراق بوون. دیسان زۆر بە ئاشکرا باسی ئۆتۆنۆمیان دەکرد، هەر ئەو حیزبانەش ئێستاش بە کوردانی پارچەکانیتر دەڵێن، با بچنەوە کوردستانی خۆیان!! ئەمە لەگەڵ ئەوەی خزمەت کردنە بە زهنی داگیرکەران و ئەوانەی کوردستانیان پارچەکرد و ناوی کورد و کوردستانیان نەهێشت لە رێککەوتنی لۆزان لە ١٩٢٣. هەمانکات ئەو هزر و بیرە، هیچ کات بیر لە یەکێتی و یەکریزی و پێکەوە بوونی نەتەوەیی ناکاتەوە. نەک تەنها بیر لێناکاتەوە، بۆ ئەوەی یەکێتی نێوان کوردانیش دروست نەبێ، هەرچی هێز و توانای هەیە بەکاریدێنێ. بەتایبەت ئەمە لە کەسایەتی پارتی و هاو ئاوەزەکانی زۆر بەرجەستەیە.

لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣، کورد لە باشوور لەلایەک دەسەڵاتی خۆجێیی هەبوو، لەلایەکیش هاوبەش بوو لە بونیادنانەوەی عێراقی نوێ. واتا لە هەموو هەنگاوەکان شانبەشانی نەتەوەکانیتر وجودی هەبوو، یەکێکیش بوو لە پێکهاتە سەرەکیەکان. سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کەوتنە خزمەت باشووری کوردستان، تا گەیشتە ئەوەی کە هێرشی داعش بۆ سەر باشوور ئەنجامدرا، هێزە چەکدارەکانی کوردستان لە هەرسێ بەشەکەیتر هاتن بە هاواری کوردانی باشوور و شەهیدو برینداریاندا. بەڵام پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشوور بەتایبەت پارتی (پەدەکە) زۆر بێچاوڕوو، هێشتا خوێنی شەهیدەکان وشک نەببویەوە، گوتی، ئەو هێزانە با دەرکەون، بەتایبەت لە شەنگال، چونکە بیانین. هەموو کورد و دونیا زانی، پارتی لە شەنگال رایکرد و بێ تەقە ئێزیدیەکانی رادەستی داعش کرد، بەڵام کاتێ داعش تێکشکا، پارتی هاتە سەر سفرەی ئامادە و بەهێزە شۆرشگێڕەکانی گووت دەرکەون و ئێوە هێزی نایاساین. بەهەمان شێوە کوردانی باکور لە مەخمور، لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە، هێزی سەرەکی بوون بۆ رێگری کردن لە نەکەوتنی هەولێر، بەڵام هێشتا داعش بەتەواوی لە مەخمور ئاوا نەببوو، کە پارتی دەستی بە دوژمنایەتی مەخموریە ئاوارەکان کرد و لە ٢٠١٧وە نەیهێشتووە مەخموریەکان بۆ نەخۆشیش بێنە هەولێر. پێویستە ئەو سیفاتانە هەڵسەنگاندنێکی سیاسی و هزری و کۆمەڵایەتیان بۆ بکرێت!! ناکرێ خۆت ئەوەندە ترسنۆک و هیچ لەبارنەبوویبی، کاتێک کوردێکیتریش پاراستنی کوردستان دەکات، راستەوخۆ دوژمنایەتی بکەی. ئەمە هیچ پەیوەندی بە ناکۆکی حیزبی و سیاسەتی جیاواز نییە، بەڵکو خزانە بۆ ناو هێڵی بەکرێگیراویەتی و خزمەەت کردنە بە زهنیەت و کرداری داگیرکەران.

 لە ٢٠٠٣ تاکو ٢٠١٦ دەرفەتێکی زێڕین بوو، بۆ ئەوەی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان، لە چوارپارچە بێنە لای یەکتر و پلاتفۆڕمی هاوبەشی نەتەوەیی ساز بکەن. واتا چ وەک دیبلۆماسیەتی هاوبەش، هێزی چەکداری هاوبەش، رێککەوتن لەسەر شێوازی چارەسەری سیاسەنەی هاوبەش بۆ پارچەکانی کوردستان، بەگوێرەی هەلومەرجیان. پارتی لەگەڵ ئەوەی نەیهێشت ئەو یەکە بسازێ، هەمانکات هەموو توانا و هەوڵەکانی خستە خزمەت ئەوەی، با دەسەڵات بۆ مەسعود بارزانیبێ … دیسان ئاڵا دەبێ چۆنبێ و پشتگیری دەوڵەت بوونی هەرێمی کوردستان دەکەن یان نا!! ئەمە وەک بیرێکی تەسک نەی هێشت، گەلی کورد لەو دەرفەتە زێڕینە سوودمەندبێ.

لەکاتێکدا کە کورد لە عێراق پێگەیەکی بەهێزی هەیە، بۆچی دەبێ هێزەکانی باشوور ئەوەندە خۆیان لەبەرانبەر تورکیا بچووک ببینن؟؟ واتا بۆچی دەبێ هەموو هێڵکەکانیان لە سەبەتەی تورکیا دابێ؟ دیسان بۆچی بەقسەی تورکیا دەبێ دوژمنایەتی کوردی باکور و رۆژئاوا بکرێ؟ لەئێستا بەقسەی تورکیا پارتی دوژمنایەتی یەکێتی و سلێمانیش دەکات، دەیەوێ وەک چۆن دهۆک و هەولێر لەبەردەم تورکیا کراوەن بۆ هەموو جۆرە تەراتێنێکی سەربازی و هەواڵگری و ئابووری، بەهەمانشێوە دەبێ سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیەکەشی خۆی رادەستی سیاسەتە دژە کوردیەکانی تورکیا بکات!! لە باوەشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شەو و رۆژ کردنەوە، چ پەیوەندیەکی بە کوردستان و کوردایەتی و نشتیمانپەروەریەتی هەیە… 

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

فێمیساید “ژنکوژیی” و کولتووری لاقەکاریی پارتی -٢-

بابەتی دواتر

فێمیساید “ژنکوژیی” و کولتووری لاقەکاریی پەدەکە -٣-

editor

بابەتی دواتر
فێمیساید “ژنکوژیی” و کولتووری لاقەکاریی پەدەکە -٣-

فێمیساید "ژنکوژیی" و کولتووری لاقەکاریی پەدەکە -٣-

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?