ئا:ئازاپرێس
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی رایگهیاند، لەسەر ڕێگریکردن لە توتین، ڕەوتی هەڵوێست لە دادگای تایبەتمەند لە بەغدا، سکاڵا لەسەر مەسرور بارزانی، و قوباد تاڵەبانی و ئاواتی شێخ جەناب تۆماردەکات.
راگەیاندکراوەکەی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی بەم شێوەیەیە:
بەهۆی بەردەوامی هەنگاوە نابەرپرس و نایاساییەکانی دەسەڵاتدارانەوە بۆ ڕێگریکردن لە (توطين) گرفت بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروستبوە. بەهۆی ڕێگریکردنیان لە (توطين)، ڕەوتی هەڵوێست لە دادگا تایبەتمەندەکانی عێراق سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی ماوەبەسەرچوو تۆماردەکات. ئەمەش لەپێناو جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕال و ناچارکردنی هەردوو حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بەدواخستنی موچە.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی
٢٠ی ٨ی ٢٠٢
تائێستا فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان موچهی مانگی (تهموز/7)ی ئهمساڵیان وهرنهگرتوه، هێشتاش دیارنییه كه پارهی موچه له بهغداوه رهوانهی ههرێمی كوردستان دهكرێت.