دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە ژن
ئەم هەوڵە سەربگرێ،کۆیلەیەتی و بیمافیەکی موتڵەق بەسەر ژنان و کچانی منداڵدا دادەسەپێ

ئەم هەوڵە سەربگرێ،کۆیلەیەتی و بیمافیەکی موتڵەق بەسەر ژنان و کچانی منداڵدا دادەسەپێ

ئاب 22, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

سەوسەن سەلیم هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، لە بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر سەبارەت بە هەموار کردنەوەی یاسای باری کەسیەتی عێراق چاوپێکەوتنێکی ئەنجامداوە، ئێمەش بەپێویستمانزانی لەئازا پرێس بڵاوی بکەینەوە:

پرسیار: پرۆژە یاسای پێشنیارکراوی لایەنە شیعەکان، بۆ پەرلەمانی عێراق، بۆ تەعدیلی یاسای باری کەسێتی، پرۆسەی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان، رەسمیەت پێدەدات و مافی یاسایی دەدات بە مەزهەبەکان و مەرجەعەکان، بەپێی مەزهەبی خۆیان پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن. بەوجۆرە رەسمیەت دەدرێ بە فرەژنی و هاوسەرگیری مناڵی ٩ ساڵ، هەروەکو مافی نەفەقەی ژنیش دەبەستێتەوە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سێکسی بەپیاو! ئەمانەوێ سەرنج و بۆچوونی ئێوە دەربارەی ئەم پرسانەو لێکەوت و کاریگەریەکانی لەسەر ژیان و پێگەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی ژنان و مناڵانی کچ بزانین؟

سەوسەن سەلیم: ڕاستیەکەی ئەمە پێشنیارێکی یاسایی نییە بۆ تەعدیلی یاسای باری کەسێتی، بەڵکو هەوڵیکی شیعەکانە، بۆ بالادەستکردنی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کۆمەڵگەی عێراقدا، بەتایبەتی لەدۆخێکدا کە ناکۆکی قولێ نێوان سونەو شیعەکان، نێوان حزبە ناسیۆنالیستە کوردەکان و شیعەکان، بەئاقاری سەپاندنی ئایدیۆلۆژی شیعەگەرایی، فرسەتی کەوتۆتەدەست. واتە لەدۆخێکدا کە سونەکان بۆئەوەی بڕیاری “لێبوردنی گشتی” بەعسیەکانیش بگرێتەوە، هاوکات ناسیۆنالیستە کوردەکانیش بۆئەوەی هەڵەبجە ببێت بە پارێزگاو ئەو کێشە داراییانەی کەهەیانە، لەگەڵ حکومەتی سودانیدا چارەسەر بێت، بێدەنگەیان لەئاست ئەم هەوڵە سیاسیەدا هەڵبژاردوە. لایەنە شیعەکانیش بۆ مەرکەزیکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیان، لاوازی هێزە سونی و ناسیۆنالسیتەکانیان بەفرسەت وەرگرتووە تا لەسەر حسابی مافەکانی ژنان و منداڵان و تەنانەت حورومەت و کەرامەتی هەر تاکێکی عێراقی، یاسای باری کەسایەتی بە ئایدیۆلۆژیای شیعەگەرایی ڕەنگ ڕێژ بکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە شیعەکان ساڵی ٢٠١٧ هەمان هەوڵیاندا، بەڵام هاوکێشەی هێز و دۆخی سیاسی ئەوکاتە نەی‌هێشت ئەو پیلانەیان سەربگرێ و لەگەڵ شکستدا بەرەوڕووبوونەوە.

بەدڵنیایەوە ئەگەر ئەم هەوڵەی شیعەکان سەربگرێ، نەک هەر کۆیلەیەتی و بیمافیەکی موتڵەق بەسەر ژنان و کچانی منداڵدا دادەسەپێ، نەک هەر مافی فرەژنی وبەشوودانی منداڵان و پێشێلکردنی ئازادیی زەواج و تەڵاق، پەرەپێدەدا و دەیکاتە یاسا، نەک هەر هیچ ئیعتبارێک بۆ دادگاو مەدەنیەتی کۆمەڵگە ناهێڵێتەوە و دەستی پیاوانی ئاینی و مەزهەبەکان بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵدەکات، بگرە ژنان دەکاتە کاڵایەکی سێکسی و لەبازاڕی ئازادی کڕین و فرۆشتندا، دەیخاتە بەردەم پیاوانی ئاینی و سەرمایەداران وبەرپرسانەوە. لەلایەکی تریشەوە زەواجی سیغەو مسیار، کڕین و فرۆشتنی کچانی منداڵ، تا لاقەکردنی کورپەی سەربێشکە و بەشوودانیان، یاسایی دەکات. هەموو ئەمانەش جگە لەوەی بێ ڕێزیەکی ئاشکرایە بەهەرتاکێکی کۆمەڵگە، هاوکات فەسادێکی ئەخلاقی و توندوتیژیەکی فراوانی کۆمەڵایەتی ڕووبەڕووی ژنان و منداڵان دەکاتەوە. بەدوای خۆشیدا سەرکوتگەری، دەستدرێژی، سوکایەتی، جیاکاری وبێڕەوشتی، کوشتن و چەندین دیاردەی قێزەونی پیاوسالاری و دژەژن و مناڵان، بەدوای خۆیدا دێنێت و لەئاکامدا، کۆمەڵگە بەرەو پاشەکشەیەکی ڕۆحی و ئەخلاقی ڕادەکێشی و هەرچی بەهای مەدەنیەت و ئینسانیەتە دەیخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەمەش هەرگیز قابیلی قبوڵی نەک هەر ژنان و ڕێکخراوەکانیان نییە، بگرە هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی بە تەحقیرو بێڕێزیەکی ئاشکرا بۆ سەرخۆی دەیبینێ. بەمجۆرەش پێگەی ئینسانی ژن وهەموو ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستیان هێناوە بەیەکجاری دەسڕێتەوە.

لەلایەکی ترەوە ئەگەر ئەم هەوڵەی شیعەکان سەربگرێ بەدڵنیایەوە لەدۆخی ئیستای کوردستاندا، کە پێگەی ناسیۆنالیزمی کورد و قەوارەکەی لاوازبووە، حزبەکانی ئەم بزووتنەوەیە ڕۆژانە سەری تەسلیم بۆ حوکمەتی عێراق و دادگای فیدراڵەکەی دادەنەوێنن، ئەوا پریشکەکەی یەخەی ژنانی کوردستانیش دەگرێتەوە و دەستی مەلاو شەریعەت و پیاوانی ئاینی بەسەریانەوە درێژدەبێ و ئەو ئازادی و مافە کەمەشی بەدەستیان هێناوە، لێدەسەندرێتەوە. ژن کوشتن و توندوتیژی و جیاکاری، تەحقیرکردن بەژنان و دەیان دیاردەی قێزەونی پیاوسالاری یەخەیان پێدەگرێ. ژنانی کوردستان و بزووتنەوەکەیان کە بەدوای ڕاپەڕینی ٩١ پێیان ناوەتە مەیدانەوەو بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان تێکۆشاون، ڕوبەڕوی ئاستەنگی گەورە، لەلایەن ئیسلامیەکان وشەریعەتەکەیانەوە، دەبنەوە.

بێگومان ئێمە ژنانی کوردستان، بەتایبەت ئەو بەشەمان کە لەڕیکخراوی سەربەخۆی ئافرەتاندا خۆمان ڕێکخراوکردبوو، بەر لەرووخانی ڕژێمی بەعس، خوازیاری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی بووین. بۆ گۆڕینی ئەم یاسایە قوربانی زۆرمان دا و کەوتینە بەرامبەر بەرەی کۆنەپەرستی و دەسەڵاتی حزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتیەوە، بۆیە بەهیچ جۆرێک نە یاسای باری کەسێتی ئێستا و نەهەوڵی شیعەکان بۆ تەعدیلی ئەم یاسایە، لەئاست ماف و ئازادیەکانماندا دەبینینەوە، بگرە بە پڕۆژەیەکی سیاسی کۆنەپەرستانەو دژە ژن و منداڵان وهەرجۆرە مەدەنیەتێكی کۆمەڵگەی دەزانین و لەپاڵ ژنانی عێراق و بەرەی ئازادیخوازاندا بۆ شکست پێدانی تێدەکۆشین وهەموو ڕێگەیەک دەگرینەبەر.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

مەقاوەمی عێراقی لەدژی مانەوەی ئەمریکا چالاکیەکانیان دەستپێدەکەنەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق بێئاگایە؟

editor

بابەتی دواتر
حکومەتی عێراق بێئاگایە؟

حکومەتی عێراق بێئاگایە؟

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?