سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە هەواڵ
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هێرشی سەر رۆژنامەنووسان ئیدانەکرا

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هێرشی سەر رۆژنامەنووسان ئیدانەکرا

ئاب 23, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا:ئازاپرێس

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج، کۆمپانیای چەتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و تێیدا ڕەحمان غەریب ڕێککخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان و كاروان ئەنوەر سەرۆكی لقى سلێمانى سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان رایانگەیاند.

کەمال حەمە ڕەزا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای چەتر بۆکارى میدیاى ڕایگەیاند، بێگومان دەستێکی ڕەشی ناوخۆیی و دەستێکی سیخوڕی وایکرد دەزگای سیخوڕى دەوڵەتى تورک ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەمان شەهید بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵێک دەزگای ڕاگەیاندنی چەواشەکار دوور لە ئێتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو سێ کەسەی بوونەتە قوربانی چەکداری پەکەکەن، ئەو سێ کەسە ڕۆژنامەنووسن و دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکیان بە سیاسەتەوە نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەمەوێت بە تایبەت ناسنامەی شەهید گولستان تارا ڕوونبکەمەوە کە خەڵکی باتمانی باکووری کوردستانە و ماوەی سێ ساڵە ئازادانە لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا لە کۆمپانیاى چەتر کاردەکات.

لەبارەى شەهیدى دووەمەوە وتیشى، هێرۆ بەهادین لە دایکبووی شاری سلێمانییە و بنەماڵەکەشی خەڵکی گوندی تیمارن، هەروەها، ڕێبین بەکریش کە بریندارە بەهەمان شێوە خەڵکی شاری سلێمانییە.

لە کۆتایشدا بەڕێوەبەرى کۆمپانیای چەتر وتی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم بە خستنەڕووی ڕاستییەکان ڕووبەڕووی ئەو دەزگا چەواشەکارانە ببنەوە.

ڕەحمان غەریب ڕێککخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، بێدەنگی حکوومەتی عێراق و هەرێم هۆکاری بەردەوامی بۆردوومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان. وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورکیا نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکان هاتووەتە ناوەوە و ڕۆژانە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری بەردەوامی ئەو داگیرکاریی و بۆردوومانانەی دەوڵەتی تورکیا، کە هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج بێ دەنگی و بێ هەڵوێستیی حکوومەتی عێراق و هەرێمە.

كاروان ئەنوەر سەرۆكی لقى سلێمانى سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان لە بارەی شەهیدكردنی دوو ڕۆژنامەنووسی كۆمپانیای چەتر، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا بەمجۆرە بۆ میدیاكان دوا:”بەداخەوە ئەمڕۆ دوو ڕۆژنامەنووسی كۆمپانیای چەتر شەهید بوون، ئێمە بە توندى ئیدانەی هەر هێرشێك بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان دەكەین، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ڕۆژنامەنووس بەدەرە لە هەموو قەیرانەكان، تەنانەت لە ناو جەنگیشدا ڕۆژنامەنووس گوللەی ئاراستە ناكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا وەرچەرخانێكە بە ئاراستەیەكی خراپ، ئێمە لەگەڵ سەنتەری میترۆ ڕاگەیاندراوی هاوبەشمان دەبێت، هەروەها ئەم ڕووداوەى ئەمڕۆ دەگەیەنینە سەرجەم ڕێكخراو و فیدراسیۆنە نێودەوڵەتییەكان.

لەكۆتایشدا وتی، بەداخەوە بۆ ڕووحی پاكی هەردوو شەهید، هیوادارین ئەمە دواین کارەساتى ڕۆژنامەنووسان بێت، چونكە ڕۆژنامەنووسان نە چەك بەدەستن نە هێزیان هەیە، بەڵام كە پرشی ئاگرمان بەركەوت دەبێت هەڵوێستى خۆمان وەربگرین، كە جارێكی دیكە بەمشێوەیە ڕۆژنامەنووسانمان نەكرێتە قوربانی كێشەكانی ناوچەكە.

جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ گرووپێك لە ڕۆژنامەنووسانی كۆمپانیای چەتر بۆ تۆماركردنی ڕاپۆرتێكی میدیای بەرەوە ناوچەی هەورامان بەڕێكەوتن، بەڵام لە ڕێگادا و لە نزیك شارۆچكەی سەیدسادق لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی توركەوە كرانە ئامانج و دوو ڕۆژنامەنووس شەهید بوون و شەش ڕۆژنامەنووسی دیكە بریندار بوون.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

تێکەڵکردنی هێڵی خیانەت و نشتیمانپەروەری

بابەتی دواتر

ئەدهەم بارزانی: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی دابنێن

editor

بابەتی دواتر
ئەدهەم بارزانی: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی دابنێن

ئەدهەم بارزانی: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی دابنێن

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?