ئا:ئازا پرێس
بەشی پێنجەم
١٦. کچ و باوک
قوربانی: کچ و باوک
شوێنی ژیان: ئاکرێ گوندی بێرسیاڤ
باوک: جغسی ئەحمەد شێروانی
تاوان: دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ١٤ ساڵی
دەستدرێژکەر: نیهاد مستەفا بارزانی
شوێنی دەستدرێژی: سەرێ رەش
تاوانی دووەم: کوشتنی جغسی بێرسیاڤی
شوێنی تاوان: ناحیەی گردەسێنی دەشتی ئاکرێ
تاوانبار: چەکدارانی بارزانی
بەروار:٢٠١٠
جغسی ئەحمەد ئاغا شێروانی، لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕی گوندی بێرسیاڤی سەر سنووری مێرگەسوور لە لایەن مەفرەزەیەکی پاراستنی پەدەکەوە، لە گوندێکی دەوروبەری ئاکرێ لە دوای بەرگرییەکی زۆر، تیرۆردەکرێت.
ئەم تیرۆرە لەلایەن پەدەکەوە لە ئەنجامی ترسی تۆڵەکردنەوەی جغسی بوو، کاتێک کچە ١٤ ساڵانەکەی لەلایەن نیهاد بارزانییەوە دەستدرێژیی کرابووەسەر.
ڕاستیی ڕووداوەکە:
دوای ئەوەی هاوژینی یەکەمی جغسی کە ئامۆزای خۆیەتی، لە تۆڵەی هێنانی ژنی دووەم لەلایەن جغسییەوە لەگەڵ کچە ١٤ ساڵانەکەیدا، ڕوودەکاتە سەری ڕەش. لە “خانووی پێشوازیی مەکتەبی گشتیی پەدەکە” وەک خزمەتکار کاردەکەن. لە دوای ماوەیەک نیهاد بارزانی “برای مەسعوود بارزانی”، کچە ١٤ ساڵانەکە بە ناوی داڵدەدانەوە دەباتە ماڵی خۆی، لە پاش چەند ڕۆژێک دەستدرێژیی دەکاتە سەر کچەکە و دووگیان دەبێت. کاتێک ئەمە ئاشکرا دەبێت، باوکی کچەکە “جغسی بێرسیاڤی” بڕیاردەدات تۆڵە لە بنەماڵەی بارزانی بکاتەوە و خۆی پڕ چەک دەکات و ڕوودەکاتە شاخ. لە بەرانبەردا ماڵی بارزانی بۆ ڕەواندنەوەی ئەو ترسە، بڕیاردەدەن بە پیلانێک کۆتایی بە جغسی بهێنن.
دوای ماوهیهك لە هەوڵدان، مهفرهزهیهكی تایبهتی پەدەکە و هێزی پاراستن و هەواڵگریی، سەرئەنجام لە ناحیهی گردهسێنی لە دهشتی ئاكرێ گەمارۆی دەدەن و لە دوای بەرگرییەکی زۆر گولـلەباران دەکرێت و گیانلەدەست دەدات. دوای تیرۆرکردنی، ماڵی بارزانی دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە گوایە جغسی دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچی خۆی و ئێمەش لەناومان بردووە.
جغسی کوڕی (ئهحمهد سوڵتان بێرسیاڤی)ە، کە یەکێک بووە له هاوڕێیانی مهلا مستهفا و كاتی خۆی لەبەر مەترسیی حکومەتی عێراق، مهلا مستهفای له ماڵی خۆیدا شاردووەتەوە.
١٧. فایدە مزوری
ناوی قوربانی:فایدە مزوری
تاوان: دەستدرێژی کردنە سەر
شوێنی تاوان: مەسیف سەلاحەدین
دەستدرێژی کار: نیهاد مستەفا بارزانی
شوێنی کوشتنی: هەولێر ٢٠١٣ خانەوادەکەی
فایدە مزوری، خوشکەزای حسێن لەشکری مزورییە و پاسەوانی تایبەتی مەسعوود بارزانییە. ماڵی خێزانی فایدە لە مەسیف بووە، لەوێ نیهاد بارزانی چاوی لەسەر ئەم کچە دەبێت و دوای ئەوەی خێزانەکەی هەستی پێدەکەن، لە ترسی نیهاد بارزانی ماڵیان بۆ هەولێر دەگوازنەوە.
لە دوای چەندین ساڵ لە ساڵی ٢٠١٢ بە دواوە نیهاد بارزانی گوشارێکی زۆر دەخاتەسەر خێزانەکەی، لە دوای ئەوەی خێزانەکەی “بە زۆر هۆکار، بەتایبەت هۆکاریی تەمەنی کەمی فایدە” بێهیوای دەکەن، نیهاد ئەمە وەک سوکایەتی لێکدەداتەوە، لە مانگی ٦ی ٢٠١٣دا بە دەگوترێ بەفەرمانی نیهاد بارزانی، فایدە دەخنکێنرێت و لە سەربانی ماڵەکەوە فرێدەدرێت بۆ خوارەوە. دواتر نیهاد بارزانی پەیوەندیی بە حسێن لەشکرییەوە دەکات و پێی دەڵێت: ئەگەر دەنگۆی ئەوە بڵاونەکەنەوە، کە فایدە پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا هەبووە و خۆی کوشتووە، ئەوا تۆش دەکوژم. بۆیە خێزانەکەی و حسێن لەشکری کە دەکاتە خاڵی فایدە لەسەر ئەم تاوانە بێدەنگ دەکرێن
١٨. دوو کچی ئێزیدی
قوربانی: دوو کچی ئێزیدی
شێوەی تاوان: دەستدرێژی کردنە سەریان
تەمەن: لەنێوان ١٤-١٥ ساڵ
شوێنی تاوان: ئاکرێ
چارەنووس نادیار و وێنەی نییە
تاوانبار: بەرپرسی پارتی دەڤەرەکە، ناوی نەزانراوە
ساڵ: ٢٠١٤
خێزانێکی ئێزدی لە دوای هێرشی داعش کۆچبەری ناوچەکانی دیکە دەبن و ڕوودەکەنە گوندێکی ناوچەی ئاکرێ. باوکی ئەم خێزانە لە دەواجینێکدا کاری بۆ خاوەنی دەواجینەکە کردووە و بە ناچاریی لە خانوویەکی ناو دەواجینەکەدا ژیاون. خاوەنی دەواجینەکە کچێکی خێزانەکە، کە “تەمەن ١٤ بۆ ١٥ساڵ”بوو، لەگەڵ خوشکێکیدا، هەڵخەڵەتاندووە و لە ناوچەیەکی هەولێر شاردبوویەوە
مامی ئەو خێزانەی ئەو کارەیان بەرامبەر ئەم خێزانە ئێزدییە کردووە، بەرپرسێکی دیاری ناوچەی ئاکرێیە و سەرەتا دەیانەوێت بەڕێککەوتنی هەردوولا، خێزانە ئێزدییەکە ڕازی بکەن. کاتێک ئەم خێزانە بە مامەڵەکردن بە دوو کچەکەیانەوە ڕازی نابن، بە هێزی چەک و هەڕەشەکردن ئەم خێزانە بێدەنگ دەکەن، بۆیە تا ئێستا چارەنووسی ئەم دوو کچە ئێزدییە دیار نییە.
١٩. هژیان
ناوی قوربانی: هژیان
خوشکی: بێریڤان بەرگارەیی
تاوانبار: مێرد و خەسووی
بەرواری ئەنجامدانی تاوان:٢٧-٨-٢٠١٥
تاوانباران لەبەر ئەوەی پارتین بۆیە ئازادن
٢٧-٨-٢٠١٥ هژیان لە دوای چەندین ساڵ لە ژیانی هاوسەریی و ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر، هەوڵی داوە ماڵی هاوسەرەکەی جێبهێڵێت. هەمان ڕۆژ هەڵهاتووە و ئەو خێزانە بە زۆرەملێ دەیگەڕێننەوە و دوای کاتژمێرێک دەیکوژن. دواتر سیناریۆیەک دادەڕێژن گوایە خۆی خنکاندووە. بەڵام لە لێکۆڵێنەوەکاندا چەندین بەڵگە دەرکەوت و ئاشکرا بوو کە بە دەست خنکێنراوە. کەسوکاری ئەو ژنە گەنجە سکاڵا لەسەر “هاوژینەکەی و خوشک و دایکی هاوژینەکەی” تۆمار دەکەن و دەخرێنە زیندان. بەڵام لە دوای دوو مانگ لەلایەن دادگاوە بە بڕیاری دەسەڵات ئازاد دەکرێن.
بێریڤان بەرگارەیی – خوشکی هژیان:
ئەو بنەماڵەیە “فادوکە ئاکرەیی، دایکی هاوژینی هژیان مستەشاری ڕژێمی پێشوو بووە و دەستیان لە چەندین تاوانی دیکەدا هەیە” دەستێکی باڵایان لە پشتە کە دەیان پارێزێت و چەندین جار “لە ژێر بڕیار و پاراستنی خودی پارتی” بە پارە قەرەبووی چەندین تاوانی کوشتنی دیکەیان کردووە.
بەردەوامە…