ئا: ئازاپرێس
پارتی لەم هەڵبژاردنەش وەک هەڵبژاردنەکانیتر بەناوی کاندیدی سەربەخۆ هەندێک کەسی کاندید کرد، بەڵام بەر لەوەی کاریگەریان لەسەر دەنگەکانی دروستببێ دەیان کشێنێتەوە، گوایە بەوشێوەیە دەیەوێ لیستەکەی بەهێز بکا و هەژموونی خۆی پیشانبدات.
بۆ سووککردنی کاندید و ئەرکی پەرلەمانتاری، پارتی کەسە هەرە بێناوەڕۆک و بێ ئاستەکانی وەک کاندید پیشاندەدات، تاکو کۆمەڵگە نەفرەت لە هەڵبژاردن و بێبایەخ سەیری بکات.
پێش چەند رۆژێک کەسایەتی کۆمێدی حەمکۆ، وەک خۆی دەڵێت (سەگی بەر دەرگای ماڵی بارزانی) خۆی کشاندەوە، بەڵام حەمکۆ گوتی بەزۆر منیان کشاندەوەو نەیانهێشت لە دەرەوەی لیستی پارتی خۆم هەڵبژێرم. هەروەها دانی بەو راستیەش دانا کە پارتی بارزانی، بۆتە پارتی بازرگانی.
ئەمڕۆش دووم کاندیدی بەناو سەربەخۆی پارتی جەلال پەرێشان کشاندیانەوە، جەلا پەرێشان دەڵێ من سەربەخۆ نیم بەڵکو لەسەرخۆم، دیارنییە لەسەر خۆبوونەکەی بۆچیە، دەکرێ بۆ لەسەرخۆ خۆکشانەوەی بێ!! جەلال پەرێشان کە پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمان بوو، بە زمان پیسی و جنێودان بە پەرلەمانتارێکی گۆڕان ناوی دەرکەوت، کاتێک گووتی (ئەوەی قسە بە پارتی بڵێ سواری بابی دەبم)، جەلال پەرێشان ئەوەشی نەشاردۆتەوەو لە هەموو بۆنەیەک دا گووتویەتی (کۆیلەی ماڵی بارزانیم).
دوای ئەو دوو کاندیدە بەناو سەربەخۆیەی پارتی، هێشتا دیار نییە پارتی کامە بەناو کاندیدەکانی تریشی دەکشێنێتەوە، وادیارە پارتی چەندە لە دەرنەچوونی کاندیدە سەرەکیەکانی بترسێت، بەتایبەت لە بازنەی هەولێر، ئەوەندە کاندیدی بەناو سەربەخۆ و لابەلای بکشێنێتەوە، چونکە وەک دەگوترێ پارتی زۆر لەو هەڵبژاردنە دەترسێ، چونکە گومان دەکات دەنگی زۆر ون بکات.