ئا:ئازا پرێس
لە راپۆرتی دوێندا خانەوادەی مامۆستا لوقمان نەجم بازید زانیاریاندا ئازا پرێس کە پێویستە ئەمڕۆ دادگای مامۆستا لە هەولێر بەڕێوە بچێ.
بەگوێرەی زانیاریەکانی خانەوادەی مامۆستا لوقمان، ئەمڕۆ لە دادگای کەتنی هەولێر، دادگای مامۆستا لوقمان نەجم بازید بەڕێوەچوو. دادگا سزای ١٨ مانگی بەسەر مامۆستا لوقماندا سەپاند، بەتاوانی ئەوەی سێ کارتۆن بسکویتی بۆ گەریلا بردووە، لە هەرێمی سیدەکان.
جێگەی ئاماژەیە کە مامۆستا لوقمان کەسێکی چالاکوان و رۆژنامەگەر و مامۆستای ئامادەیی سیدەکان بووە، لەگەڵ دەسگیرکردنی مامۆستا فەسڵکراوە. پێویستە بگوترێ مامۆستا لوقمان ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە لە زیندانی ئاسایشدایە.
چالاکوانان دەڵێن، رۆژانە بەسەدان کیلۆ مادەی هۆشبەر لە سیدەکانەوە دەنێردرێتە دەرەوە، بەڵام کەس دەسگیر ناکرێ، ئەوانەی دەسگیریش دەکرێن چەند رۆژ زیاتر نامێنەوەو ئازاد دەکرێن. بۆیە ئەو جۆرە دادگای کردنانە بەشانۆگەری بەناو دەکەن.