ئازا پرێس
ئەمڕۆ ٢٥-٨-٢٠٢٤ فەرمانبەرانی گرێبەست لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەو داوای دامەزراندنیان کرد.
لەگەڵ دەستپێکردنی گردبوونەوەکە، لەلایەن هێزێکی زۆری ئەمنیەوە دەوروبەریان تەوق کرا، لەگەڵ ئەوەی رێگری لە گردبوونەوەکە کرا، هەمانکات پەلاماری فەرمانبەران دراو چەند کەسێکیان لێ دەسگیر کردوون.
لە لێدوانێکدێکیدا بۆ راگەیاندنەکان، دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست ( بەتوندی ئیدانەی هێرشکردن و ئازاردانی خۆپیشاندەرانی شاری هەولێر دەکەین، کە بۆ داوای بەهەمیشەییبوونمان بەشێوەی مەدەنیانە گردبووینەوە، لە بری ەشار و گرتنمان پێویستە حکومەت بیر لە دامەزاندنمان بکاتەوە).
لە بەردەوامی لێدوانەکەیاندا فەرمانبەرانی گرێبەست هەڕەشە دەکەن کە سزای دەسەڵات لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بدەنەوە.
ئەوەی تائێستا نازانرێ ئەویش ژمارەی خۆپیشاندەرە دەسگیرکراوەکان چەندن و لە کوێ راگیراون؟؟
رۆژنامەنووس سیروان حەسەن دەستگرکرا:
لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ ٢٥-٨-٢٠٢٤ لەشاری کەلار، دادگای گەرمیان بڕیاری راگرتنی بۆ رۆژنامەنووس سیروان حەسەن دەرکرد.
دەگوترێ، بڕیارەکە لە ئەنجامی سکاڵای مەکۆی کەلاری بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەرکراوە، لە سەر بابەتێک کە لەسەر پەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، بابەتەکە باس لە یاساشکێنی بەرپرسێکی گۆڕان کردووە.