ئازاپرێس
نیکۆلا ئەشرەف شاڵی؛ توێژەر و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی لە دواین نووسینی لە پەڕەی فەرمی خۆیدا، باسی خراپی دۆخەکە و تیرۆری میتی تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ سیخوڕی ناوخۆی لە هەرێمی کوردستان دەکات، ئەوەش دەڵێت چۆن کورد دەتوانێ رێگری لەو پەلامار و هێرشانە بکات.
سەرەتا زۆر هەهەستیاری دەڵێت: دەمێکە گووتوومە چیتر کوردستان چ بۆ خەڵکەکەی بێت یان هاوڵاتیانی بیانی، شوێنێکی پارێزراو و سەلامەت نیە.
لە بەردەوامید دکتۆرە نیکۆلا دەڵێت: میتی تورکی بە چاوساغی سیخوڕ و خۆفرۆش و جاشی بێگانە، چالاکی خۆی لە تیرۆرکردنی هاوڵاتیانی سیڤیلی کورد ئەنجام دەدات. هەر بە ئەوەندەوە ناوەستێت، بەڵکو کەسایەتییە سیاسی و نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەکانیشمان بەئامانج دەگرێت.
بۆ رێگری کردن لە تیرۆرەکانی میتی تورکیا نیکۆلا شاڵی دەڵێت: کورد، دەتوانێت پاڵپشت بە یاسای ناوخۆی عێراق و یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، ئەم تیرۆرەی تورکیای فاشست لەسەر خاکی کوردستان ڕابگرێت. سیخوڕ و جاش و خۆفرۆشەکانیش لەگەڵ هەر کەس و لایەنێکدا کە بەشدارن لەم تاوانە نێودەوڵەتییە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەو هێشتا زیاتر مەترسیەکە دەخاتە روو و دەڵێت: بەپێچەوانەوە سەرەی هەمووان دێت و ڕۆژانەش ئازاری لە دەستدانی ئازیزێک بەدرۆن یان بەدەستی میتی تورکی دەبیستین.
لەسەر کارکردنی خودی خۆی لەسەر ئەو بابەتە هەستیارە زیاتر روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: وەک توێژەرێکی ئەکادیمی پسپۆر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە دوو گەورەترین ناوەندی ئەمریکی تایبەت بەدیراساتی ستراتیژی جەنگی و جیهانی، بۆ چەندین جار هۆشداریم لەسەر ئەو بابەتە و چەندین پێشهاتی تر داوە. ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات و ڕێگری نەکرێت ئەوا کوردستان دەبێتە گۆڕستان بۆ خەڵکەکەی.