سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
لە نوێکردنەوەی دەباشان بەولاوە ھیچی تر نابینرێ

لە نوێکردنەوەی دەباشان بەولاوە ھیچی تر نابینرێ

ئاب 26, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

مەھدی کاوانی

با خوردی کەینەوە :

بەرەی ئۆپۆزسیۆن : نەوەی نوێ و تەیاری ئیسلامی و با لاھورو دابڕاوەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیشی بخەینە سەر . گۆڕانی گردەکەش پاش ئەو ھەموو دابڕانانەی ، ئێستاکە ئەوانیش بوونەتە دوو سێ ڕەنگ .

نەوەی نوێ لە گەڵ ھیچ کام لەوانە تێکەڵ نابێ و قسەی ئەوەل و ئاخیریشیان بەبێ ھیچ لێکدانەوەیەک وەک وەزن و قافیەی شعری لێ ھاتووەو وەک بنیشتە زارە کە باس لە کەمو کورتیەکانی پارتی دەکات ، بە موناسەبەو بێ موناسەبە یەکیەتیشی لە گەڵ تێکەڵ دەکات . بۆ وادەکات بۆ ڕازی کردنی پارتیە یان نا ، نازانم چی بڵێم ، بە ئەقلی بیرکردنەوەی سیاسی بێت ھەر دەبێ بچینە سەر ئەو ھێڵە کە دەکاتە ڕازی کردنی پارتی . بۆ تورکیاش و لە دژیان نوقەیان لێوە نایەت .

تەیاری ئیسلامی کە دێنە سەر ئەدای خراپی پارتی و یەکیەتی یان با بڵێین کە باس لەئەدای خراپی حکومەت دەکەن ، ھەر یەکەو بە خانەی خۆیەوە خراپەکانیان بەر دەکەێ و بۆ گۆڕانیش شتێکی ئەوتۆ ناڵێن وەک ئەوە وابێ کە لە دەبڵ کوژرابێتەوە . بینیمان لە سەر ئیسماعیل ھەنیەش ، لە مزگەوتەکان نوێژیان لە سەر دەکرد کە وەک سەرکردەیەکی ڕووحی ئیسلامی تەماشایان دەکرد . لە گەڵ تورکیا ھەمیشە دەست لە ملانێن . ئەوان کە قسە لە سەر ئەدای خراپی پارتی و یەکیەتی دەکەن و بەینیشیان لە گەڵ بەغدا موی پێوە ناچێ و لە ڕێگای حوکمی خراپی کوردی لێرەو لەوێ قسەگەلیەکانیان دەخوا بەڵام بۆ ئایندەی کوردو مافی چارەنووس و تێکەڵ بوونیان لە گەڵ ئێش و ئازاری ھەر چوار پارچەی کوردستان لای وان ھەمیشە بە بەزمی ئیسلامەتی ئەردۆگان و ھاوچەشنەکانیان ، لێدەخوڕن .

دابڕاوەکانی گۆڕان لە گردەکەو ئەو دوو سێ ڕەنگەی ئێستای گردەکەو لاھوریشی بخە سەر و ئەم و ئەوی تری ناڕازیەکانی تریش و بە ھەموویانەوە وەھا دەناو ئەجندای جیا لە یەکتری تێکەڵ بووینەو ئەگەر پێشیانەوە وەھا بیر بکرێتەوە کە ئەوان دەبنە بەدیلی پارتی و یەکیەتی ، ھەرچەندی بیری لێ دەکەمەوە بۆ بەکردار کردنی شتێکی وەھا لێیانەوە وەچەنگ ناکەوێ .

با ڕاشکاوانەتر بچینە ناو بابەتەکە .

یەکیەتی و گۆڕانی سەردەمی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ، دەباشانەکیان ھێنا گۆڕێ .

بە بۆچوونی خۆم ئەگەر بھاتبایە ڕەوانشادان مام جەلال و نەوشێروان موستەفا لە سەر ژیان مابانەو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆمان دوا وێسگەی دەباشان وەھای لێ دەھات کە یەکیەتی و گۆڕان ببونایە یەک حیزب .

بە ھەر حال ئەو دوو کۆچە ئەو ولادەت بوونەی بەرجەستە نەکرد .

باشە چی بکرێ :

گوناھەکە بەشە زۆرەکەی دەکەوێتە ئەستۆی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، چونکە ئەو پەرتبوونەی بزوتنەوەی گۆڕان وەھا ئاسان ناکەوێ کە دەباشان زیندوو کەنەوە .

یەکیەتی و ئێستاکە دەتوانێ ئەوە بکات ، چۆن:

بافل تاڵەبانی بە ڕێگا تایبەتیەکەی خۆی ، ھەرچی باڵباڵێن ھەبوو لە ناو یەکیەتی نەی ھێشت و ئێستاکە وەک قیادە واحیدە ھەرچی بیەوێ وەھا یەکیەتی دەجولێنێ ، بەڵام پیاو بۆ خوای بڵێ ، بە پارتی دەڵێ ئەگەر ئێوە ھەنە ئێمەش یەکیەتینە مێژوومان ھەیەو بە حیزبی شەھیدان ناو دەبرێین . ھەر ئەوەندە نا بەلکو لە بەغداش بە جولەنەو لە گەڵ ئێران پەیوەندیان باشەو لە گەڵ ئەمەریکاش لە سەر خەتن و پەیوەندیشیان لەگەڵ ڕۆژئاوا زۆر باشەو کە تورکیاش بە خراپ قسەیان لە سەر دەکا ، پێیەوە متمانی بەشی ھەرە زۆری پارچەکانی کوردستان بە دەست دەھێنن و لە ھەڵبژاردنی کەرکوکیش کە نەوەی نوێ بە سفر کورسی لێی دەرچوو ، ئەوان بە سەر ھەموو کیانە سیاسیەکان لە سەر کورسی ھێنان سەر پێڕ بوون . ئێستاکە نەک ھەر تەنیا توانیان پارێزگاری کەرکوک ببەن بەلکو ئەو ئەنجومەنەی کە لە گەڵ لیستە عەرەبەکانیش پێکیان ھێنا دەناو ھێڵی سیاسی ئەوان ، ڕووبەڕووی کەمترین کێشە دەبنەوە .

خولاسەی قەول یەکیەتی ئێستا ئەو یەکیەتیەی جاران نیە کە غەرق بووبێ لە ناو باڵباڵن و وەھای لێ ھاتبێ کە پارتی ئەجندای خۆیان بەسەردا فەرز کەن .

لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ڕەوانشاد مام جەلال موبادەرەیەکی سەرکەوتوانەی ھێنا گۆڕێ کە بریتیبوو لە بانگەواز بۆ ئاڵای شۆڕش و دابڕاوەکانی پارتی سوسیالیستی کوردستان و تێکرای چەپە دابڕاوەکانی ناو حیزبی شوعی و چەپەکانی تر بەوەی با لە سەر بیرو باوەڕی سوسیال دیموکرات و لەناو ڕیزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و پێکەوە سنوری خەباتی سیایمان فراوان بکەین .

ئێستاکەش بافل تالەبانی دەتوانێ ئەو بانگەوازە دووبارە کاتەوەو داوا لە ھەموو پەرتبوانی بزوتنەوەی گۆڕان بکات و بڵێت با لە ڕێگای دەباشانی مام جەلال و نەوشێروان و پێکەوە ھەموومان یەکیەتیەکی سیاسی بەر فراوان پێک بھێنین و قۆناغەکەش پێویستی بەو یەکیەتیە سیاسیەو یەک بوونە ھەیە .

قسەم بۆ ھەردوو کوڕەکانی رەوانشاد نەوشێروانیشە، بۆ ئەوانیش ھەقە بێنە سەر خەت بۆ زیندوو کردنەوەی دەباشان چونکە دەباشان بە پلەی یەکەم ھی باوکیان بوو .

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

سیامەند سێلکی نووسەری میت – پاراستن

بابەتی دواتر

فۆبیای بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-عێراق لە رۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز

editor

بابەتی دواتر
فۆبیای بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-عێراق لە رۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز

فۆبیای بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-عێراق لە رۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?