سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
٣١ی ئاب  بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟

٣١ی ئاب  بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟

ئاب 31, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

فەرەیدون کونجرینی

لە شەڕی ناوخۆدا زیاتر لە ٣٦ هەزار پێشمەرگەو  هاوڵاتی  کوژران و بێسەروشوێنکران، پێشنیار بکەن لە هەموو شارو شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان، پەیکەری شەرمەزاری دروستبکرێت و ساڵانە یادی ٣١ی ئاب وەک بۆنەیەکی نیشتیمانی بکرێتەوە.

لە پاش ڕووداوی ٣١ی ئاب وەک ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ چەندساڵ جارێک ئەم یادە بەرز ڕادەگرم” چونکە ئــازارێکە لەبیرناچێت” بەهۆی ئەوەی کورد بەخۆی کردوو، دوژمنان نەیانتوانیوە لەماوەی دوو ساڵدا هێندە لە گەلی کورد  قەتڵوعام بکەن. خەڵکی سڤیل و پێشمەرگەی تێکۆشەری تێدا فریودراو بەکوشتــدرا  بۆ بەرژەوەندی حیزبی و ململانێی پۆست و پێگەو داگیرکردنی داهاتی سەر زەویی و ژێرزەوی ناوچەکە.

دەسەڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان،  یادی هه‌موو ئه‌و بۆنه‌ نیشتمانی و زیانلێکه‌وتنانه‌ ده‌کـەنەوه‌ که‌به‌سه‌ر گەلەکەمان هاتووه‌، ٣١ئاب و شه‌ڕی ناوخۆش به‌شێکە له‌و کاره‌ساتانه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عس و ڕابوردووی دیکتاتۆره‌کاندا ڕوویانداوه. پێویستە ٣١ی ئاب بکرێته‌ ڕۆژێکی تایبەت لە ساڵێکدا و بــێ جیاوازی یادبکرێتەوەو  سه‌ری نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆسه‌رجه‌م گەشمردەو ئەوانەی لە پێناو کوردو کوردستاندا تێکۆشاون، به‌شداردەبین له‌خه‌می که‌سوکارو هاوڕێ و دۆستانیان.

بــا پێکەوە لەم یادە نیشتمانی و نەتەواییەتیە بەشداربین، چونکە  ٣١ی ئاب یادێکی کارەسات بارە. دەبـــا هاوشێوەی هەڵەبجەو ئەنفال و خاپوورکردنی پێنج هەزار گوند یاد بکرێتەوە. پێشنیار بکرێت  سێ رۆژی هەفتەی کۆتایی مانگی ئاب ی هەموساڵێک، بکرێتە پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژی ماتەمی شکۆی گشتی.

لایەنەکانی باشوور له ‌ساڵێکدا ده‌یان بۆنه‌ی نیشتمانی و که‌سایه‌تی ده‌که‌نه‌ موڵکی خۆیان و بە داهاتی گشتی یادی دەکەنەوە، هەربۆنەیەک زیان بگەیەنێت بەپێگەو کەسایەتییان و خواست و داواکاری خۆیانی لەسەرنەبێ ئاماژەی پێنادەن. ٣١ی ئاب یش بۆنەیەکی نیشتیمانییەو به‌هه‌زاران شۆڕشگێڕو پێشمه‌رگه‌ی گیانبەخشی تێدا بووە قوربانی. ‌هاوشێوه‌ی ساڵه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس، کوژراو بێسه‌رو شوێنکردن و که‌م ئه‌ندام و زیانی زۆری لێکەوتەوە.  دەبوو لــە هەموو شارو شارۆچکەیەک پەیکەری شەرمەزاری دروستبکرایەو ساڵانە پەردەی  ڕەشی شەرمەزاری هەڵدرایەتەوە،  تاوانەکان هاوسەنگ بکرێن و خودەکان لەهەر پلەو پۆست و لێپرسراویەکدان سزا بدرێن.

له‌ ٣١ ی ئابدا پارتی سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی براکوژی ڕاگەیاند، له‌ماڵه‌کانیاندا ئاهه‌نگ و خواردنه‌وه‌و خۆشیان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌یان به‌پاڵپشتی به‌عس گێڕا. له‌ ٣١ی ئابدا جگه‌ له‌زیانی گیانی سه‌رجه‌م کارگه‌کانیان به‌تاڵان برد و ‌بە داهاتەکەی هاوکاری ماددییان بە هێزی سەربازی به‌عس بەخشی.

ده‌بێت هاوڵاتیان فشاری بــەکۆمه‌ڵ بخەنه‌سه‌ر کۆمەڵی مەدەنی و ڕێکخراوە ناحکومیەکان ، تا ٣١ی ئاب وەک هەرڕۆژێکی رەشی تر، کەبەسەر گەلەکەماندا هاتووە بەفەرمی بکرێت و یادی بۆ بکرێتەوە.

بەهۆی سیاسەتی چەوت و ململانێی لایەنەکانی باشوور”  بەردەوام لە شەڕی ناوخۆداین، جیهانی گەندەڵی کەبۆتە بنیادنانی قەیرانی کۆمەڵایەتی، ڕۆژ نییە بەدەیان خەڵکی ئەم وڵاتە ڕووەو مەرگ نەبات و  ئاوارەی وڵاتانی دیموکراسی بوونەوە. ئەم میحنەتەی ئەمڕۆ لەکۆمەڵگەکەماندا ڕوودەدات و هەر ڕۆژەی بەجۆرێک وێنەی چەندین کوژراو  کۆچبەری خنکاو دەبینین، ئۆباڵەکەی لەئەستۆی دەسەڵاتەو بیرکردنەوەو بێــموبالاتی ئەوانە. تاسەرانی شەڕی براکوژی بوونیان هەبێت لەدەسەلاتدا، مەرگ هەموو ڕۆژێک دەرگای ماڵمان دەگرێت و بەکۆمەڵ لاوانمان لەناو دەبات و چرکە ساتەکانی شەڕی ناوخۆ کاتژمێرەکانی مەرگی لاوان دەژمێرێت.
پێویستە یادی ٣١ی ئاب بکرێتە بۆنەیەک لە کارەساتەکان، تا دوولایەنی دەسەڵاتدار بەخۆیاندا بچنەوەو ئەم یادکردنەوانە ببێت بەبەربەست بۆ دووپات نــەکردنەوەی ئەو شەڕە خوێناوییەی زیاتر لە ٣٦ هەزار مرۆڤی بێتاوان کوژران و بێسەروشوێن کران.

لە پاش ڕووداوەکانی شەڕی براکوژی و  ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لە واشنگتۆن” هەرێمێکی تەواو نادیموکراس و حکومەتێکی ناتەندروست بوونی هەیەو مافی تاکیان قۆرخکردوە” بەهۆی جیاوازی خزمەتگوزاریی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و  ململانێیی سیاسیانەوە جیاوازی هەیەو درک بەوەدەکرێ هێشتا لە شەڕی ناوخۆدان” تا ئێستاش زۆرێک لە دیلەکانی شەڕی ناوخۆ لەزینداندان یان بێسەروشوێنن، لە کۆتایی مانگی ئابی هەموساڵێک کولاندنەوەی برینی خێزانەکان دووپات دەبێتەوەو یادی ئەم کارەساتە دەکرێتەوە.

شەڕی چەکداریی (براکوژی) لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٧ لە نێوان پارتی و یەکێتیی ڕوویدا و بووە ھۆی گورزێکی دوژمنگەرایی بەھێز لە ناو کۆمەڵگەی باشوری کوردستان و پەروەردەیەکی دژوارو ململانێی سیاسی نەوەکانمانی بە لاڕێدابردوە، لە شەڕی ناوخۆدا بەکۆی گشتی زیاتر لە ٣٦هەزار هاوڵاتی کوژران و بێسەروشوێنکراون.

ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنگتۆن لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئۆلبرایت، لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکراو  کۆتایی پێھات،  بەڵام ئازارەکان هێشتا ساڕێژ نەبوون،  دەیان دایک  هێشتا لە چاوەڕوانی کوڕو هاوسەرەکەیدایە بەدیداریان شادبنەوە.

بەهۆی شەڕی ناخۆ هەیكەلی سیاسی و ئیداری کورد لەکەدار دەبیندرێت و جیاوازی کوردبوون و پارێزگاری گەل و سەروەرییەکان چەقبەستو ماونەتەوە. ئەوەیش وایکردوە پێشنیار بکرێ ڕۆژی ٣١ی ئاب بە خیانەتی نیشتمانی هەژماربکرێت و بکرێتە ڕۆژێکی تایبەت و یادبکرێتەوە.

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیاتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ئارام حاجی:پارتی چی بۆ بەعس کردووە لەبەرامبەر ڕادەستکردنەوەی هەولێر

بابەتی دواتر

کەماڵ چۆمانی: ئەفسەد بیل فاسید

editor

بابەتی دواتر
کەماڵ چۆمانی: ئەفسەد بیل فاسید

کەماڵ چۆمانی: ئەفسەد بیل فاسید

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?