ئازا پرێس تایبەت
لە یەکێک لە تەلەفزیۆنە عەرەبیەکان بەناوی (اتجاە)، لە گفتوگۆیەکی نێوان پێشکەشکار و دکتۆر رێناس کەسایەتیەکی خەڵکی دهۆکە، باس لە کوشتن و لەناوبردنی شەوکەت حسکۆ دەکەن کە بەرپرسی پاسەوانەکانی رەوان ئیدریس بارزانی بووە. وەک دەزانرێت رەوان برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. رووداوەکە لە سەرەتای ئەمساڵ روویداوە.
لە بەرنامەکەدا پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ئیتیجاه بەناوی ئیبراهیم لە دکتۆر رێناس پرسیار دەکات، بۆچی شەوکەت حەسکۆ لەلایەن کوڕەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیەوە دەسگیرکراوەو لەکوێیە؟
دکتۆر رێناس: لە کاتی دەمەقاڵی نێوان کۆمەڵێک هاورێی خۆی توڕە دەبێت و وێنەی مەسعود بارزانی دەدڕێنی و قسە بە مەسعود بارزانی ئەڵێ. یەکێک لە هاوڕێکانی دیمەنی ئەو رووداوە دەگرێت و ڤیدیۆیەکە ئەدات بە وەیسی بارزانی، کوڕی مەسعود بارزانی. رێناس لە سەر پێداگری زۆری پێشکەشکار بەردەوام دەکات و دەڵێت: کاتێک حسکۆ بەمە دەزانێ خۆی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی داڵدە ئەدات بۆ پاراستنی گیانی خۆی. کاتێک وەیسی بارزانیش دەزانێ خۆی لە ماڵی نێچیروان بارزانی شاردۆتەوە، هەڕەشەکی زۆر لە ماڵی نێچیروان دەکات بۆ رادەست کردنی شەوکەت حسکۆ. لە ئەنجامدا نێچیرڤان بارزانیش پەسند دەکات، بەو مەرجەی رادەستی دەکات پێویستە ژیانی شێوکەت پارێزراو بێت و نەکوژرێت.
پێشکەشکار پرسیار دەکات دەڵێ، ئێستا حەسکۆ لە کوێ راگیراوە یان حوکم دراوە؟
دکتۆر رێناس دوای منجە منجێک ئەوکات دەڵێت: وەیسی بارزانی هەڵدەستی بۆ ماوەی دوو ساڵ، شەوکەت لە زیندانێکی نهێنی نێوان مەسیف سەلاحەدین و سەری رەش زیندانی دەکات، بەبێ دادگای کردن.
د.رێناس بەردەوام دەکات و دەڵێت: شەوکەت رووبەڕووی ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر دەبێتەوە، تا ئەوکاتەی لەناو زیندانە نهێنیەکە مان لە خواردن دەگرێ تا دەمرێت. نازانم ئایا مردووە یان کوژراوە، بەڵام دڵنیام کە نەماوە. دواتر بنەماڵەی بارزانی تەرمەکەی بەم شەرتە ئەدەنەوە کەس و کاری نابێ پرسەی بۆ دابندرێت و کەسیش بۆی نییە سەردانی ماڵی شەوکەت بکات بۆ سەرخۆشی. دواجار شەوکەت بەبێ دانانی هیچ پرسە و سەرخۆشیەک، بە خاک ئەسپێردرێت.
وەک دکتۆر رێناس ئاماژەی پێدەدات، شەوکەت حسکۆ کوڕی گوڕان بارزانییە و لە خێزانێکی نشتیمانپەروەر و دڵسۆز بووە.
جێگەی ئاماژەیە بۆ زانیاری و پشتڕاستکردنەوەی ئەو تاوانەی وەیسی مەسعود بارزانی، سوودمان وەرگرتووە لە ڤیدیۆی بەرنامەی تیڤی و رۆژنامەنووس مەکی ئامێدی و هەروەها نووسەر ئیبراهیم عەباس کە لە پەڕەی فەرمی خۆی باس لەوە دەکات، نێچیروان بارزانی چەندە بێکاریگەر بووە، لەدەست کوڕەکانی مەسعود بارزانی کە ناتوانێ پارێزڤانەکانی برای بپارێزێ، ئیدی رۆڵی سەرۆکایەتی هەرێمی لەکوێ ماوە؟