سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
شەڕە گەرمەکەی مالیکی و سودانی ئاشکرابوو

شەڕە گەرمەکەی مالیکی و سودانی ئاشکرابوو

ئه‌یلول 3, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا:ئازا پرێس

بەگوێرەی راپۆرتێک کە ئەمڕۆ ٣-٩-٢٠٢٤ لە رۆژنامەی (الشرق الأوسط) چاپی لەندەنی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن رۆژنامەنووس عەلی سەرای ئامادەکراوە، بە سەردێڕی شەڕی ساردی نێوان مالیکی و سودانی، لە بنەمادا شەڕی گەرمە، چونکە کێ بکەوێتە بەر تیری ئامانجی نوری مالیکی، کۆتایەکەی پەراوێز خستن و بێ ڕۆڵ بوونە.

رۆژنامەنووس عەلی سەرای لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی راوەستەی کردووە، لەوانە:

  • جەنگێكی سارد لەنێوان نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی ئێستا دەستیپێكردووە، لەگەڵ نزیكبونەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
  • مالیكی هەوڵی پەلەكردنی زیاتر دەدات لەو جەنگە، كە یەكێك لە گۆڕەپانەكانی، خۆی لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەبینێتەوە، بەجۆرێك هاوشانی گۆڕانكارییەكانی قورسایی نوێنەرایەتیكردنی كوتلە سیاسیەكان بێت.
  • ئەوەی مالیكی دەیەوێت بیكات بۆ خستنی هاوڕێی پێشوی(سوودانی)، داڕشتنی یاسایەكی نوێیە، كە سەرۆكی حكومەت دادەماڵێت لە هەموو دەسەڵاتێك و بەكارهێنانی تواناكانی دەسەڵات لە هەڵبژاردندا.
  • نزیكەكانی مالیكی و ئەوانەی كاریان كردووە لە داڕشتنی پێشنیازەكاندا دەڵێن: مالیكی بیر لە دانانی كۆمەڵێك تەڵە دەكاتەوە بۆ سودانی، كە چاوی لە بەدەستهێنانی ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتیە.

هەر لەچوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەدا، لێدوان و خوێندنەوەی جیاواز بۆ دۆخەکە دەکرێت:

لە لێدوانێکی نوێی سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی، عیسام ئەلکریتی بەتوندی هەڵوێست لە بەرانبەر ڕێککەوتنی واژۆکراوی نێوان عێراق و تورکیا دەگرێ و دەڵێت:

  ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی  فوئاد حسێن و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌گه‌ل توركیا واژۆیان کردووە،‌ دەبێت بە زووترین کات  ئاشكرای بكەن، چونکە ئه‌وه‌ی توركیا به‌ هه‌رێمی  کوردستانی ده‌كات وێرانکردن و تاڵانییە.

دیسان میدیا عێراقیەکان باس لەوە دەکەن کە پەرلەمان هەر لەسەر هەمان بابەت بانگی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات، چونکە جاری یەکەمە رێککەوتنێک دەکرێ لەگەڵ دەوڵەتێک بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان. لەلایەکیتریش رۆژانە پێشێلکاریەکانی سوپای تورکیا بۆناو خاکی عێراق بەردەوامە.

چاودێران دەڵێن، ئەمە شەڕێکی نوێ نییە، بەڵام تازە دەبێتە جێی سەرنجی رۆژنامەنووسان، بەتایبەت دوای واژۆکردنی رێککەوتنی حکومەتەکەی سوودانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کە هیچ سوودێک بۆ عێراق لەناو ئەو رێککەوتنە (یاداشتنامەیە) نەدەبینرا. بۆیە گوومان دەکرا کە حکومەتەکەی سوودانی بکەوێتە بەر توڕەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

دیسان ئەوەش دەگوترێ تائێستا مالیکی هەریەک لە ئیبراهیم جەعفەری و حیدەر عەبادی پەراوێز خست و دووری خستنەوە لە سەرۆک وەزیرایەتی و نەیانتوانی جارێکیتر بگەڕێنەوە ناوەندی دەسەڵات.

ئەوەش دەگوترێ راستە سوودانی لە حیزبی دەعوە جیابووە، مالیکی ئەوی کردووە بە سەرۆک وەزیران، بەڵام لەئێستا سودانی شوێن پێی خۆی قایم کردووەو زۆر گوێڕایەڵی مالیکی و دەعوە نابێ، هەروەها دەیەوێ جارێکیتر ببێتەوە سەرۆک وەزیران.

بەگوێرەی خوێندنەوەی رۆژنامەوان شۆڕش گەرمیانی، بۆ دۆخی ناوخۆی عێراق، دەڵێ:  لەداهاتوویەکی نزیکدا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەی حوکمڕان، بە بەرنامە کێشەو بەربەست و ئاڵنگاری بۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران دروست دەکەن، تا ئاستی دوورخستنەوەی لەپۆستەکەی، دیارە ئەمەش کۆمەڵێ فاکتەری هەیە گرنگترینیان:-

۱ـ سوودانی بەشێوەیەکی تەواو نەچووەتە ژێر ڕکێفی ئێرانەوەو بەپێچەوانەشەوە ڕێز لێگیراوە لەلایەن ئەمەریکاو هەرێمی کوردستانەوە.

۲ـ مالیکی وەکو جێگرەوەی سوودانی خۆی سازداوە بۆ بوون بەسەرۆک وەزیران.

۳ـ سوودانی کارەکتەرێکی هاوسەنگی ڕاگرەو بەپیشەییانە کار دەکات .

٤ـ سودانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میلیشیا شیعەکان باش نییە.

٥-هەر لەو سۆنگەیەوە خۆپیشاندان و نائارامی ئاڕاستەی سوودانی و کابینەکەی دەکەنەوە.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

بارزانیچێتی و ڕێبازی “کە شۆڕشمان پێنەکرێت، ئەوا دەتوانین شۆڕشەکان تێکبدەین”

بابەتی دواتر

کوردسینەما هەمیشە بەوە ناسراوە لە پرسە نیشتیمانییەکاندا خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی بووە

editor

بابەتی دواتر
کوردسینەما هەمیشە بەوە ناسراوە لە پرسە نیشتیمانییەکاندا خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی بووە

کوردسینەما هەمیشە بەوە ناسراوە لە پرسە نیشتیمانییەکاندا خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی بووە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?