ئا:ئازاپرێس
پەڕەی فەرمیی ماڵپەری کوردسینەما کە یەکەمین و پڕ بینەرترین وێبسایتی تایبەت بە فیلم و زنجیرەکان لە کوردستان لە ماڵپەری تایبەتی فەیسبوکەکەیان دەربارەی بەرهەمە تورکیەکان بڵاوکراوەیەکیان بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردوە. کوردسینەما هەمیشە بەوە ناسراوە لە پرسە نیشتیمانییەکاندا خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی بووە، ڕای بینەرە ڕاستەقینە و کوردپەروەرەکانی لە پێشینە کارەکانی داناوە، بۆ لەمەوداو کوردسینەما دانانی هەموو بەرهەمێکی وڵاتی ناوبراو ڕادەگرێت بە فیلم و زنجیرەوە . دەقی بڵاوکارەوەکاین بەم شێوەیەیە.
“کوردسینەما و بەرهەمی تورکی
-لەم ڕۆژانەیا کۆمەڵێک پرسیار و داواکاریمان ئاڕاستەکراوە لەم پۆستەدا هەوڵەدەین بەرچاو ڕوونی تەواوتان پێ بدەین
-هەڵوێستی کوردسینەما دەربارەی دەستدرێژییەکانی وڵاتی داگیرکەر چییە؟
-ئایا کوردسینەما دژ بە داواکاری بینەرەکانی ئەوەستێت و بەردەوام ئەبێ لەسەر دانانی بەرهەمەکان وڵاتانی ناوبراو؟
-لە ڕابردوودا کوردسینەما چۆن ئەو جۆرە بەرهەمانەی بەردەستخستووە و هۆکارەکەی چی بووە؟
-پلانی کوردسینەما چییە بۆ داهاتوو؟
-چۆن گەشتین بەم بڕیارە؟
کوردسینەما هەمیشە بەوە ناسراوە لە پرسە نیشتیمانییەکاندا خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی بووە بێ گوێدانە ئەوەی دڵی چەن لایەن و گروپێک ڕازی بکات گەرچی لە زیانی ماڵپەڕەکەش بێت لە ڕووی ژمارەی ڤیوو یاخود هەرشتێکی ترەوە بێت، کوردسینەما ماڵپەڕێکی تەواو سەربەخۆیە هیچ کەس و لایەنێ ناتوانێت ڕای خۆی فەرز بکات بەسەریا کە دژی هەڵوێستە نیشتیمانییەکەمان بێت
کوردسینەما لەم دۆخەدا و لە ڕابردووشدا بە تەواوی ڕای بینەرە ڕاستەقینە و کوردپەروەرەکانی لە پێشینە کارەکانی داناوە بۆیە بێخەمبن هەر ئەوە ئەکەین کە داوای ئەکەن
لە ڕابردوودا کۆمەڵە بەرهەمێکی تورکی لە ماڵپەڕەکەمان کاری لەسەرکراوە، وەک ئاگادارن کوردسینەما ماڵپەڕێکە زیاد لە ١٠ ساڵە بوونی هەیە و لەو ماوەیەشدا چەن ستافێکی جیاواز بەڕێوەی بردووە، ئێمە و هاوڕێیانمان کە ئێستا لە دەستەی بەڕێوەبردنین لە سەرەتای دەست بەکاربوونمان کە دەگەڕێتەوە بۆ ٤ ساڵ پێش ئێستا هەر لە سەرەتاوە دژایەتی خۆمان بۆ دانانی ئەو بەرهەمان ڕاگەیاند بەڵام سەرەتا قورس بوو بۆمان کە بە تەواوی ڕایگرین بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری وەرگێڕی تورکی و بەشێک لە سەرپەرشتەکانی پێشوو بۆیە ئەوکات کارکردنمان لەسەر ئەو بەرهەمانە ڕاگرت کە دژ بە نەتەوەکەمان بن و تەنها کار لەسەر ئەوانە کرا کە لە پەخشا بوون
بۆ لەمەوداو کوردسینەما دانانی هەموو بەرهەمێکی وڵاتی ناوبراو ڕادەگرێت بە فیلم و زنجیرەوە، ئەوەی ئەمێنێت تەنها بەرهەمە کۆنەکان کە تەواوکراون ئەوانیش لە داهاتوو بڕیاری لێدەین، هەر بەرهەمێکی تر کە وەرزی نوێ یا بەشی نوێی مابێت کاری لەسەر ناکرێ و لادەبرێت.
بینینی ئەو زوڵمەی کە لە ڕۆڵەکانمان و خاکەکەمان دەکرێت ڕێگەمان پێنادات بەردەوام بین لەسەر دانانی بەرهەمی لەم جۆرە، لە سەرووی ئەوانیشەوە دەزانین داواکاری زۆرینەی بینەرانمانە و جێبەجێی دەکەین، گەرنا دەیان وەرگێڕی زمانی تورکی دەیانەوێت لە ماڵپەڕەکەمان کار بکەن بەڵام ڕەتمانکردوونەتەوە و بەکۆی دەنگی سەرجەم سەرپەرشتەکانمان ئەم بڕیارە دراوە
لێرەشەوە داواکارین لەسەرجەم هاوپیشەکەمان هەمان هەوڵێستیان هەبێت و داواکارین هیچ وەرگێڕێکی زمانی تورکی پەیوەندیمان پێوە نەکەن چونکە وەرناگیرێن بە هیچ شێوەیەک.
سوپاسی تایبەت بۆ بینەرەکانمان کە وایانکرد زووتر ئەم بڕیارە بدەین و بمانبوورن گەر هەر کەسێک دڵی لێمان شکابێت لە ڕابردوودا”.