سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە هەواڵ
راگواستنی کۆمەڵەکان و تەڵبەندکردنی دیموکراتەکان

راگواستنی کۆمەڵەکان و تەڵبەندکردنی دیموکراتەکان

ئه‌یلول 5, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس

کۆمەڵەکان دوای نیشتەجێبوونیان لە سنوری قەرەداغی رۆژهەڵاتی سلێمانی لە گوندی زڕگوێز و زڕگوێزەڵان، دەگوازرێنەوە بۆ رۆژئاوای سلێمانی سنوری ناحیەی سورداش. ئەمڕۆش دەستیان بە چۆڵکردنی کامپەکانیان کرد.

 هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بە ژمارەیەك بارهەڵگرەوە چونە ناو هەرسێ ئۆردوگای (زڕگوێز- بانەگەورە- زڕگوێزەڵان). یەكەم كاروانی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەو كەمپانە، ئەمڕۆ رەوانەی (سورداش) دەكرێن، ئەمە جێبەجێكردنی تەواوەتی رێككەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێرانەو دوای چۆڵكردنی تەواوەتی كەمپی هێزەكانی رۆژهەڵات رادەستی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكرێت. 
لایەنە سیاسیەکانی نیشتەجێی کامپەکان هەریەکە لە (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان- كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران- كۆمەڵەی حزبی كۆمۆنیستی ئێران)ن، ئەوانیش لە رابردوو ئێستاش رێککەوتنیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی هەیە.

کۆمەڵەکان لە رۆژی نیشتەجێبوونیان لە سنوری سلێمانی دەڵێن:” نامانەوێت ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سلێمانی خراپبێ، ئەمەش وەک خراپ نەبوونی نێوانی رۆژهەڵات و باشوور لێکدەدەنەوە، ئێستاش دەڵێن، هەر بەهەمان باوەڕی جاران قبوڵمان كردووە ئەو شوێنانە بەجێبهێڵین”.
رۆژی 19ی ئازاری 2023، عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی پێشووی عێراق سەردانی بەغدادی كرد، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رێككەوتنی ئەمنیی پاراستنی سنورەكانی ئیمزا كرد، ئەم رێككەوتنە ناوی لێنرا “كۆنوسی ئەمنیی”، ئامانجی سەرەكی رێككەوتنەكە پاككردنەوەی سنوری هەرێمی كوردستان‌ و ئێران بوو لە هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەشێكی تری رێككەوتنەكە جەخت لەسەر چەككردن‌و گواستنەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو لەناو هەرێمی كوردستان، بۆ ناو چەند كەمپێكی نوێ.
پارتی و یەكێتیی لەرێگەی نوێنەرە ئەمنییەكانی خۆیانەوە (رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم و هیوا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێم) هەرزوو پابەندبوونی خۆیان بە رێككەوتنە ئەمنییەكەی نێوان تاران و بەغداد نیشاندا.
رۆژی 27ی ئەیلولی 2023، وەفدێكی ئێران كە بۆ بەشداری لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی سەردانی سلێمانیان كردبوو، چونە زڕگوێزو بەناو كەمپی حزبەكانی رۆژهەڵاتدا سوڕانەوەو وێنەیان گرت، وەفدەكە دوو كەس بوون، یەكێكیان (حەسەن دانایی فەڕ)‌و ئەوی تر (ئاغای مسگریان) بوو، كە دوو فەرماندەن لە سوپای قودس، یەكێتیی بەم كارە ویستی دڵنیایی بە ئێران بدات كە كەمپەكەی چۆڵ كردووەو هێزی پێشمەرگەی تێدا نەماوە.‌

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئازا پرێس، دیموکراتەکانی کۆیەش لە رێگەی پارتیەوە دوای هێنانە خوارەوەیان لە سنورەکانی برادۆست و روستێ، ئێستا بڕیاریان داوە لە کامپەکانی جارانیان لە ئازادی و ئامریە بمێنەوە بەمەرجی تەڵبەند کردنیان.

حکومەتی ئێران دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی ژن، ژیان، ئازادی لە ناوخۆ سەرکوتکرد، دواتر هەوڵیدا لە دەرەوەش ئەو هەنگاوە هەڵێنێ، بۆیە لە رێگەی رێککەوتنی سیاسی لەگەڵ عێراق و جێبەجێکردنی حکومەتی هەرێم، هەوڵە دووساڵیەکەی لەبەرانبەر کۆمەڵەکان و دیموکراتەکان جێبەجێ دەبێ لە بێ چەککردن و لەکامپی مەدەنی کۆ کردنەوەیان. دیار نییە ئەو رێکخستنانە بۆ داهاتوو چ رۆڵێکیان دەمێنێ لە بزووتنەوەی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان. هەروەها ئەوەش دیار نییە، ئایا دەوڵەتی ئێران هەر بەوەندیان لێدەگڕێ، یان پیلانی تری هەیە بۆ بەیجگاری بڵاوە پێکردنیان؟؟

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

سودانی بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی بە شەنگال دا

بابەتی دواتر

یەکێتی دەستیگرت بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵی مەلا بەختیار

editor

بابەتی دواتر
یەکێتی دەستیگرت بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵی مەلا بەختیار

یەکێتی دەستیگرت بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵی مەلا بەختیار

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?