ئا:ئازاپرێس
رۆژنامەوان و چالاکوان قادر نادر لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تەلەگرام زانیاریەکی بڵاوکردووەتەوە و کەوا لەناو مەکتەبی رێکخستنی پارتی، لە سلێمانی ژووری عەمەلیاتی هەواڵگری کراوەتەوە و زانیاری لەسەر کەسایەتی، بەرپرس، چالاکوان و کەسانی نزیک لە پەکەکە کۆدەکەنەوە و دەیدەنە میت.
بەپێی زانیاریەکانی رۆژنامەوان قادر نادر، کە دەڵێت لە سەرچاوەیەکی ناو پارتی لە سلێمانی بە دەستم گەیشتووە، ئەفسەری پاراستن ( ئاری ئەحمەد سەلام ) لە نوسینگەی پاراستنی سلێمانی قاتی سەرەوەی مەکتەب ڕێکخستن، بە پشتگیری علی حسێن سورچی ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسیاری مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی، ژوری عەملیاتیان دروست کردووە، بۆ بەدواداچون و وەرگرتنی زانیاری لەسەر کەسایەتی و بەرپرسان و چالاکوانانی نزیک لە پەکەکە.
هەروەها لە کۆتایی دا دەڵێت: ئەفسەری پاراستن ( ئاری ئەحمد سەلام ) ماوەی دووساڵە ڕۆژانە بەدواداچون دەکات و زانیاری کۆدەکەنەوە و دەیدات بە هەواڵگری تورکیا میت.