ئازاپرێس
ماڵپەڕی مایکرۆسفت-ی ئەمریکی ئاماژە بە دۆخی نا لەباری کەشوهەوا لە هەولێردا دەکات و ئەوە رووندەکاتەوە، هەوای هەولێر بەجۆرێک ژەهراوی بووە کە نەک کەڵکی هەڵمژینی نەماوە، بەڵکو نابێ بەر پێست و روخساریش بکەوێت.
بە پێی ماڵپەرەکە، ئەوەی شایەنی تێبینییە لەسەر ئاسمانی هەولێر رێژەی پیسی هەوا گەیشتووەتە “زۆر ناتەندروست” واتا بوونی تۆز و گازی قورس لە هەوەدا. ئەمە سەڕەرای بوونی ماددەی ژەهراوی کوشندە کە ئەو هەوایە بۆ هەڵمژین نابێت. ماڵپەڕەکە هۆشداری توند دەدات لە مانەوە لە ماڵەوە و نەچوونە دەرەوە ئەمەو سەرەڕای داخستنی پەنجەرەی ماڵەکان بۆ ئەوەی هەوای دەرەوە نەیەتە ژوورەوە.
ماڵپەڕەکە ئامۆژگاری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکات و هۆشیاریان دەکاتەوە و دەڵێت: هەوای هەولێر نەک کەڵکی هەڵمژینی نییە، بەڵکو نابێت بەر پێویست و روخساریش بکەوێت، چونکە رێژەی پاکژی هەوا 229 لە 400، بەمەش گەر بەراوردی بکەین بە ناوچەیەک کە هەوایەکەی پاکژی هەبێت، دەبێت تێژەکەی لە خوار 70 وە بێت.
مایکرۆسفت ئەوەش ئاشکرا دەکات کە هۆکاری سەرەکی پیس بوونی هەوا پاڵاوگە نەوتیەکانی پارتین و دەڵێت: بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری پاڵاوگەی نایاسی لە نێو هەولێردا کە لەلایەن پارتییەوە بەڕێوە دەبرێت وای کردووە، خاک و ئاو هەوا، پێکەوە پیس بکات. سەرەڕای دەردانی چەندین جۆر گازی ژەهراوی کە ئاکامەکەی بڵاوکردنەوەی چەندین جۆر نەخۆشی شێرپەنجەیە.
بە پێی ماڵپەرەکە، ئەوەی شایەنی تێبینییە لەسەر ئاسمانی هەولێر رێژەی پیسی هەوا گەیشتووەتە “زۆر ناتەندروست” واتا بوونی تۆز و گازی قورس لە هەوەدا، ئەمە سەڕەرای بوونی ماددەی ژەهراوی کوشندە کە ئەو هەوایە بۆ هەڵمژین نابێت، ماڵپەڕەکە هۆشداری توند دەدات لە مانەوە لە ماڵەوە و نەچوونە دەرەوە ئەمە سەرەڕای داخستنی پەنجەرەی ماڵەکان بۆ ئەوەی هەوای دەرەوە نەیەتە ژوورەوە.