نیاز برایم
قسەیەک لەسەر بەهزاد!.
ئەم بابەتە، بابەتی تەسلیمکردنەوەی مرۆڤێکی بێ کاریگەر، لە ناوەندی ژووری ئۆپەراسیۆنی میت-پاراستن دارێژراوە و ئەوەش هیچ گومانی تێدا نییە، با لەوە بگەڕێین کە بەهزاد بۆ خۆی خۆی تەسلیم کردۆتەوە و نەیتوانیوە لە باشور ژیان بکات، بەڵام خۆ ئەو بەهزادە کادیرێکی ئەوەندە باڵای دیموکراتی کەمپنشین نەبوە، تا گرنگ بێت بۆ تەسلیم کردنەوە، تەنانەت خودی دیموکرات هەموو تەسلیم ببێتەوە، رووداوێکی ئەوەندە گرنگ نابێت بۆ خەڵکی، چونکە نین، هەبوان ئیستا دەبوو لە شاخ بوانە. کە بەهزاد ئەوەندە گرنگ نەبێت بۆ ئێران، یەکێتی بۆ تەسلیمی دەکاتەوە، خۆ ئەگەر بیەوێت کامە کادیری بەناو گەورەیانە لە کەمپەکان گوێیان دەگرێت و تەسلیمی دەکاتەوە. یەکێتی ئەو کارانە ناکات، ئەمەش وەنەبێ بەرگری بێت لە یەکێتی، بەڵکو خودی یەکێتی خیانەتی گەورەی لە خوێنی دەیان هەزار شەهیدی کردووە، پانیکەکانی ناو یەکێتی گەورەترین خیانەتکارن و خیانەتکاربوونە.
دەبێت ئەو بەهزادە بۆخۆی ویستبێتی خۆی تەسلیم بە ئێران بکاتەوە بەڵام بە ناوەندگیریی یەکێتی، بۆ ئەوەی سزای لە سێدارەدانی بۆ نەبڕێتەوە.
سەرچەتەکانی پەدەکە و بە تەعلیماتی میت ئەو جۆرە پرۆپاگەندانە بڵاودەکەنەوە، تا بڵێن یەکێتیش وەک پارتیە، تا زیاتر یەکێتی جڵەو بکەن و تەسلیم بە ئیرادەی ئەوان بێت.
ئەوەتا سەرچەتەکانی پەدەکە و میت و حکومەتی عێراق پێکهاتوون لەسەر ئەوەی مەوادی هۆشبەر ببەنە ناو کەمپی شەهید رۆستەم بۆ ئەوەی ئەو کەمپە وەک کەمپێکی ناشەرعی بناسرێت و نەتەوەیەکگرتوەکان پشتیوانیان نەکات تا بە کۆمەڵ تەسلیم بە تورکیایان بکەنەوە.
هەر ئەوەندەش نا بەڵکو وا خەریکن ناوناتۆرەی بوونی دیاردەی لەشفرۆشی بەسەر ئەو کەمپە دەسەپێنن، تا زەمینەی بە کۆمەڵ تەسلیمکردنەوەیان بە دەوڵەتی فاشی تورکیا خۆشبکەن.
سەرچەتەکانی پەدەکە و میت دەیەها رێ ورێبازی چەپەڵیان بەکارهێنا، لێ سەرنەکەوتن، پارساڵ سوپای عێراق بە تەعلیماتی میت لە مانگی ٥ گەمارۆی ئەو کەمپەیاندا ، بەلام بەرخۆدانی گەل لەو کەمپەدا ئەو پیلانەی پووچەڵکردەوە، دوای ئەو ئیتفاقەی سەرچەتەکانی پەدەکە و میت و حکومەتی عێراق دەیانەوێت ئەو پیلانە چەپەڵە لە دژی کەمپەکە بەرێوەببەن.
مێژووی پەدەکە تەژییە بە کوشتن و تەسلیمکردنەوەی شۆرشگێرانی هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان، نامەوێت بەڵگەکان بخەمەڕوو، خەڵکی هەمووی دەزانن، سەرچەتەکانی پەدەکە بە تەعلیماتی میت، دەیەوێت، یەکێتیش وا وێنا بکات کە بەهزادی تەسلیم کردۆتەوە، لە کاتێکدا بەهزاد خۆی چۆتەوە و تەسلیم بۆتەوە. بەهزاد وەک گوتمان دارێکی ئەوەندە بڵند نەبووە و سیاسیەکی ئەوەندە لێهاتوو و دژە کۆماری پەتوسێدارە نەبووە تا یەکێتی ئیمتیاز وەربگرێت و تەسلیمی بکاتەوە.
بەیاننامەکەی دیموکراتی کەمپنشین و ئاشبەتاڵ پێکراو، خودی ژووری ئۆپوراسیۆنی میت- پاراستن دایانرشتووە و ئەویش تەنها مۆری لێداوە، بەرای من نرخی ئەو کاغەزەشی نییە کە بەیاننامە چەواشەکارییەکەی لەسەر نوسراوە.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیاتی