ئازاپرێس
ئەمڕۆچوارشەممە ١١ی ئەیلول-٢٠٢٤ سەرۆککۆماری نوێی ئێران، یەکەم سەردانی خۆی بۆ عێراق ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، پزیشکیان ماوەی سێ رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە.
لە گرتە ڤیدیۆیەکی کورتیش م.پزییشکیان بەر لە دەرکەوتنی لە فڕۆکەخانەی تاران، قسەی بۆ شاندەکەی و راگەیاندنی فەرمی وڵاتەکەی کرد و گووتی، ماوەی سێ رۆژ لە عێراق دەمێنمەوەو سەردانی هەریەک لە شارەکانی بەسڕە، نەجەف، کەربەلا، هەولێر و سلێمانی دەکەم.
جێگەی پرسیارە بەر لە هاتنی پزیشکیان بەچەند مووشەکێک هێرشی فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە، بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنیەکانی بەغدا رایدەگەێنن، هەریەک لە بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکی و بنکەی دژە تیرۆری عێراقی لە فڕۆکەخانە بوونەتە ئامانج.
لە ئێستا م.پزیشکیان گەیشتۆتە بەغدا و لەلایەن مەحمەد شیاع سوودانی پێشوازی لێکرا.
سەفەری م.پزیشکیان، لەکاتێکدایە کە ئێران لەماوەی شەش مانگی رابردوو بە کوژرانی دوو سەرۆک دا تێپەڕی، سەرۆککۆماری ئیبراهیم رەئیسی و وەزی دەرەوە ئەمیر عەبدول ئیلاهیان لە ئەنجامی کەوتنی کۆپتەرەکەیان ، هەروەها کوژرانی سەرۆکی حەماس ئیسماعیل هەنییە، لەکاتی مەراسیمی دەستبەکاربوونی م.پزیشکیان لەلایەنی ئیسرائیلەوە. بۆیە لەم دۆخە ناجێگر و پڕ لە شەڕ و گێژاوەی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق، تۆ بڵێی سەفەرەکەی م.پزیشکیان چۆن تەواوبێ؟؟؟