سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە لێکۆڵینەوە و دۆسییە
جوڵانەوەی ئەیلول شۆڕش نەبوو

جوڵانەوەی ئەیلول شۆڕش نەبوو

ئه‌یلول 11, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس تایبەت

لە دوای رووخانی رژێمی پاشایەتی لە عێراق و هاتنی کۆماریەکان، لە هەموو لایەک ئومێدی خەڵک گەشایەوە. یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی کۆماری عێراق، ئازادی خەباتی سیاسی بوو بۆ سەرجەم هێز و لایەنە عێراقیەکان بە کوردیشەوە. بۆیە لەسەر داوای یەکێتی سۆڤیەتی جاران، عەبدولکەریم قاسم بەفەرمی بڕیاری گەڕانەوەی بۆ مەلا مستەفا و سەرجەم ئەو کەسانە دەرخست کە لە ١٩٤٧ وە لە سۆڤیەت گیرسابوونەوە.

مامۆستا زرار عیزەت بەگ لە پەرتوکەکیدا بەناوی بیرەوەریەکانم، بە درێژی باسی چۆنیەتی گەڕانەوەو ئەو پێشوازیە گەرمەی کە لێیان کراوە لە ١٩٥٩دەکات. باسی ئەوەش دەکات بۆچی میرحاج نەگەڕایەوە، چونکە ناکۆکی قوڵی لە گەڵ مەلا مستەفا هەبووە، بۆیە نەیخواست لە رووسیا بگەڕێتەوە.

سەرەتای ناکۆکیەکان و راکردن لە چارەسەری:

لە ١٩٥٩ تاکو ١٩٦١ هەموو دەرفەتێک لە بەردەم پارتی وەک حیزب و مستەفا بارزانیش وەک سەرۆک کراوەبوو، بەتەنها سەرۆککۆمار مانگانە مووچەی شێخ ئەحمەد بارزانی ١٠٠٠ دینار دەدا و لەگەڵ کۆشک و تەلاری ماڵی مەلیکیشی دابوو پێی. وەکو ج.تاڵەبانی لە بیرەوەریەکانی باس دەکات دەڵێ؛ مستەفا بارزانی دەیگووت، من قەیتانی پێڵاوەکانی زەعیمم. لەپەنای ئەو قەدر و نرخ پێدانە، مستەفا بارزانی تیرۆری ناوخۆی ئەنجامدا لە دژی سەرۆک عەشیرەتی زێباری (مەحمود ئاغا)ی لە موسڵ کوشت. پیاوماقوڵانی عەشیرەتی زێباری، خۆیان گەیاندە سەرۆککۆمار و داوای لێپرسینەوەیان لە مستەفا بارزانی کرد، ئەویش خۆی نادا بەدەستەوەو را دەکات بۆ گوندی بارزان و لەوێ یاخی دەبێ. م.بارزانی کە لە کۆنگرەی پێنجی ١٩٦٠ لە بەغدا رێکخرا، بەفەرمی بوو بە سەرۆکی پارتی، بەڵام لەبەر ئەوەی حیزبایەتی زۆر کەم بایەخ دەبینی، بۆیە قەت پابەندی هیچ رێسایەکی حیزبی نەبووە.

خاڵێکیتری ناکۆکی دروست دەکات ئەویش، جارێکیان بالیۆزخانەی بەریتانیا میوانداری مستەفا بارزانی دەکەن و باسی ناکۆکیەکانی لەگەڵ ع.قاسم دەکەن، م.بارزانی زۆر بەخراپە باسی قاسم دەکات و دەڵێ دیکتاتۆرەو لە دژی بەریتانیایە. بالیۆزی بەریتانیا قسەکانی م.بارزانی بۆ ع.قاسم دەگێڕنەوە، ئەویش بانگی بارزانی دەکا و پێی دەڵێ، لەجیاتی ئەو هەموو چاکە و رێزەی لێمناون لەلای خەڵکی بێگانە وا باسم دەکەی، لە دوای سەرکۆنە کردنی لە ژوورەکەی دەری دەکا، لەو بەروارە بەدواوە ع.قاسم وەک جاران رووی پێناداتەوە.

ع.قاسم لە هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پرۆژەی ریفۆڕمی زەوی و زار بەردەوام دەبێ، بەڵام هەر لە سەرەتاوە م.بارزانی لە دژ دەردەکەوێت. بانگەوازی بۆ ئاغا و دەرەبەگە کوردەکان دەکات و لەخۆیان کۆ دەکاتەوە. بەگوێرەی قسەکانی عیسا پژمان لە پەرتووکی نهێنیەکانی بەستنی پەیمانی جەزائیری ١٩٧٥، ئەوکات بەرپرسیاری دەزگای هەواڵگری ئێران(ساواک) بووە لە عێراق، دەڵێت، ئینگلیز و ئەمریکا لە رێگەی ئێمەوە هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ ئەوەی م.بارزانی لە ع.قاسم هاندەن و لە دژی دەرخەن. ئەنجام دەڵێ ئێمە سەرکەوتین، چونکە توانیمان شەڕ بە م.بارزانی لە دژی کۆمارە نوێکەی عێراق هەڵگیرسێنین، بۆیە عیسا پەژمان بە روونی دەڵێت؛ ئەوەی شەڕی لە دژی کۆمار هەڵگیرساند ئەوا م.بارزانی نەبوو، بەڵکو من بووم.

بۆچی شەڕ لە ١١ ئەیلول دەستی پێکرد؛

١-یاخی بوونی م.بارزانی لە دەڤەری بارزان و نەچوونە بەغدا و بەشدار نەبوون لە گفتوگۆکان سەبارەت بە ناکۆکی و ئاڵۆزیەکانی هەبوون.

٢-رادەست نەکردنی بکوژانی سەرۆک عەشیرەتی زێباری، ئامادە نەبوونی بۆ چوونە بەردەم دادگا.

٣-پەیوەندی دروست کردن لەگەڵ دەزگا هەواڵگریەکان بۆ ئەوەی ناکۆکیەکان قوڵکەنەوە، ئەنجام توانیان شەڕ بەخەڵکە سادەکە هەڵگیرسێنن.

٤-ئەو دەرفەتەی لە دەستور و یاسا نوێکانی بۆ کورد فەراهەم ببوون، بەتایبەت ناسینی کورد وەک نەتەوەیەکی سەرەکی لە عێراق و زمانی کوردیش وەک دووەم زمانی فەرمی، سوود لێ وەرنەگرتنی.

٥-دیارنەبوونی هیچ ئامانج و داواکاریەکی جیاوازتر لەوەی لە دەستوری کۆماردا هاتبوو، بۆیە لەپێناوچی شەڕ هەڵدەگیرسا نەدەزانرا.

٦-لە هەڵگیرساندنی شەڕ و ئاڵۆزیەکان، لەگەڵ ئەوەی سەرکردایەتی و کادیرانی پێشەنگی پارتی ئاگادار نەبوون، پێچەوانە بڕیارەکە لەگەڵ دەزگا هەواڵگری و ئاغا و شێخ و دەرەبەگەکان درابوو. بۆیە لە هەرسێ بەرەی شەڕی بازیان و دەربەندیخان و هەیبەت سوڵتان، ئاغاکان تەنها یەک کاتژمێر شەڕەکەیان هەڵگیرساندووەو داواتر رایان کردووە.

ناکۆکیەکان دەکرا چارەسەر بکرێن:

دەسەڵاتی نوێی عێراق لە ئەنجامی کودەتا هاتبوو، هەمانکات ئەوانی سەرۆکایەتیان دەکرد بەگشتی فەرماندارانی سوپابوون. بۆیە ئەو کێشەو ناکۆکیانەی دەردەکەوتن لەجیاتی بە زمانی گفتوگۆ زمانی چەک بەکاردەهات. نمونە جوڵانەوەی عەبدلوەهاب شەواف لە موسڵ و تورکمانەکانی کەرکوک، بە زەبری چەک سەرکوتکران. لەگەڵ ئەوەی مامۆستا برایم ئەحمەد و ئەندامانی تری مەکتەبی سیاسی، لایەنگری ئەوە بوون کە کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن، بەڵام بڕیارە تاکڕەوانەکەی م.بارزانی، وایکرد بەبێ هەبوونی هۆکاری ستراتیژی و ئامادەکاری پێویست شەڕی دەستپێکرد.

بەعسی و نەتەوەپەرستە شۆڤینیە عەرەبییەکان لە ناو دەسەڵات و میلگەرایی سەرەتای کوردیش لەناو کۆمەڵگەی کوردی بەربوونە گیانی ع.قاسم و تاکو لە ٨-٢-١٩٦٣ کودەتایان بەسەردا کرد و ع.قاسم و هاوەڵانیان کوشتن. ئێستا لە عێراق هیچ کەس یادی کودەتای بەعسی و نەتەوەپەرستەکان ناکاتەوە، بەڵام سەرجەم عێراق بە شادومانییەوە، یادی دامەزراندنی کۆمار و ع.قاسم دەکەنەوە. واتا هێشتا دەرفەتی چارەسەر لای ع.قاسم مابوو، ئەو شەڕەی دەستیپێکرد لە دەرەوەی کوشت و کوشتار و ماڵوێرانی شتێکی بۆ کورد نەهێنا.

دوای ١٥ ساڵ شەڕ ئاشبەتاڵ؛

دوای تیرۆری ع.قاسم و هاتنە دەسەڵاتی بەعسی و قەومیەکان، م.بارزانی لە ١٩٦٤ لەگەڵیان کەوتە پەیوەندی، ئەوان پرۆژەیەکیان پێشکەش کردووە، دەڵێن، دوای ئەوەی خۆتان ڕادەستکردەوە ئەو کات دانوسان لەسەر حوکمی مەحەلی بکەین، واتا لە داواکاریەک لەخوار ئۆتۆنۆمی. وەک دەزانرێ لەبەر جیابوونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی ٠برایم ئەحمەد و ج.تاڵەبانی) ئەو پیلانەیان سەری نەگرت.

لە ١٩٦٦ ئاگربڕێکی دەم کورت روویداوە بە نێوەندگیری حیلمی عەلی شەریف، بەڵام ئەویش بێ ئەنجام کۆتایی هاتووە، چونکە م.بارزانی ئامادە نەبووە بەو پرۆژەیی کە لەلایەن باڵی مەکتەبی سیاسی پێشکەشکراوە. تاکو لە ١٩٦٩ لە گەڵ بەعسیەکان لە رێگەی سۆڤیەتەوە پەیوەندی دروست دەبێ و دەگەن بەڕێکەوتنی ١١ی ئاداری ١٩٧٠.

لەبەر ئەوەی ئامانجەکانی بزووتنەوەی ئەیلول روون نەبوون و نەدەزانرا هەنگاوەکانی داهاتووچین، بۆیە دوای رێکەوتنی ئۆپیک لە ٦-٣-١٩٧٥ م.بارزانی لە ٢٢-٣-١٩٧٥ جاڕی ئاشبەتاڵیدا و لەبەردەم شای ئێران گووتی (کار من تمام است) کاری من تەواوبوو!!

بەو پێوەرانی شۆڕشێک کە سەیر دەکرێن، کاتێک بزووتنەوەیەک رێڕەوە هزری و ئایدیۆلۆژیەکەی دیاری نەبێ، هەروەها پێشەنگ و رێبەری بزووتنەوەکە پەیوەستی بنەما نیشتمانی و نەتەوەیەکان نەبن و ئامادە نەبێ لەکەمترین دەرفەت زۆرترین دەسکەوت بەئافرێنێ، هەروەها جێگە و پێگەی ژنان وەک پێگەی سەرەکی کۆمەڵگە لە ماف و ئازادیەکانی دەستەبەر نەبێ، بێگومان ناکرێ بەو جوڵانەوە چەکداریە بگوترێ شۆڕش. واتا هەموو جوڵانەوەیەکی چەکداری ئەگەر ناوەڕۆکێکی فیکری و فەلسەفی و ئایدیۆلۆژی نەبێ، ئەوا ناتوانێ بە ئەرکە شۆڕشگێڕیەکان هەستێ. بۆیە زۆرترین رەخنە تا ئێستاش لە پارتی دەکرێ لەسەر نەبوونی فیکر، بۆشایی نەتەوەیی، نەبوونی ئازادی ژن و سەپاندنی پیاوسالاری، خێڵگەرای و شێخگەرای و بنەماڵەگەرایە، ئەوانە شوێنی یەکێتی و یەکریزی نەتەوەییان گرتۆتەوە. ئەمەش وایکردووە هەموو خزمەتێک بە داگیرکەران بە سیاسەت بەناو بکەن. هەموو کورد کوشتنێک و لەناوبردنی هێز و لایەنی کوردستانی بەسەرکەوتن بۆخۆیان بژمێرن.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

م.پزیشکیان سەردانی هەولێر و سلێمانیش دەکات

بابەتی دواتر

شەڕ لەسەر سەرۆک وەزیران و گەندەڵی و ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا و چارەنووسی سودانی

editor

بابەتی دواتر
شەڕ لەسەر سەرۆک وەزیران و گەندەڵی و ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا و چارەنووسی سودانی

شەڕ لەسەر سەرۆک وەزیران و گەندەڵی و ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا و چارەنووسی سودانی

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?