خەبات کوردە
دەزگای ستاندەر بە هەموو عەقڵی خۆیان و خەیاڵی پڵاویان یان بە ( پلار ) یش بێت دەیانەوێ دیبەیتێ ڕێکبخرێ لە نێوان هەر دوو سەرۆکی یەکیەتی و پارتی .!
ئێستاش هەفتەیەکی ماوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ، کەچی مانگێکە حیزبەکان خەریکی هەڵخەڵەتاندنی کۆیلە و دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکانن .!
– هەولێر لە بێ ئاوی ڕزگاری دەبێ .!
– نەوت دابەش دەکرێ .!
– بەنزین هەرزان دەبێ .!
– کارەبا دەکەینبە دائیمی .!
– بۆڕی غاز بۆ هەموو ماڵێکی هەرێم ڕادەکێشین . !
– قیتار بە هەموو گوندێکی هەرێمدا تێدەپەڕێ .!
– ناوی شەقامە دوو سایدەکەی کۆیە بگۆڕن ، شارەکەی حاجی دەکەینە بەهەشت و شەقامی خێرای نێوان پایتەخت هەولێر و کۆیە لە چاو تروکانێک جێبەجێ دەکەین .!
– پڕۆژەی ئاوی سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانیە و قەڵادزێ و … هتدد بەندە بە دەنگدان بە پارتیمان . !
– دەنگمان پێبدەن پڕۆژەی کابانی ماڵ جێبەجێ دەکەین ، دەنا دەچینەوە باوەشی یەکیەتی .!
– لە هەمووی خۆشتر هیچ حیزبێکی موسوڵمانان نابینی پەیمانی جێبەجێ کردنی پڕۆژەیەکی خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتوانی هەرێم هەبێ .!
– بوک گواستنەوە و مارەیی و شەکراو خواردنەوەش بوون بە ڕیکلام بۆ هەڵبژاردنەکان .!
– هیچ حیزبێکیش نابینی پڕۆتستۆی هاتنە ناوەوەی جەندرمەی تورک و کاولکاریەکانی بکات ..!!
– لە هەمووی سەیر تر نەمردین لە مەلهاکانی گوندی لوبنانی ببینین شاباش بۆ سەرۆکی دەزگای ئاسایشی پایتەخت دەنێرن .!!
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی